وتار
پەیامێك بۆ کوردانی تاراوگە، گڵپە دوورەکەی نیشتیمان.
Wednesday, 12.01.2021, 04:39 PM
هەڵومەرجی گۆڕانکاری بەشێوەیکی گشتی لەناوچەکە، بەتایبەتیش لەهەرێمی کوردستان بۆتە وێردی سەرزوبان.
دیدگابۆ گۆڕانکاریەکان فاکتەرەێکی لۆژیکیە، چونکە هەرەمەی دەسەڵات بۆگەن بوو. سات وزەمەن یاخود نیەتی گۆڕانکاری ڕیشەی قسەیکی هەڵبەستراوە و بەسەرچووە.
کەڵەکەبوونی قەیرانەکان، وەك دیوارێکی بەردین کە بەوشکی هەڵچنرابێت وایە.
قەیرانی (سیاسی ـ داگیرکردنی خاك ـ ئاوـ ئاڵاـ مووچەـ تەندروستی ـ پەروەردەـ ئازادی سیاسی و مافەکانی مڕۆڤ) تادواین قەیرانی کۆچکردن دەبینین هەرێمی کوردستان لە چ گێژاوێکی پەنكخواردوو دایە.
لەم سۆنگەیەوە بەوپەڕی پێویستیەوە، نامەیك ئاڕاستەی رێنوێنیکارە دیارەکانی کوردانی تاراوگە دەکەم. لیدێرگەلێك بوونەتە بەشێك لەژینی نالەباری، دانەبڕاون لە کەسەری کۆمەڵگای کوردی، ئەگەر چی ئەو
ئازادیخوازانە بەجەستە لەئێمەمانانەوە نزیك نین، لانیکەم توانیویانە کۆڵەپشتی خەم وستەمکاری لەگەڵ گەلەکەیان بەش بکەن، سەرمایەیکی معنەوی گرینگی بەڕهەڵستکارانی ئەمڕۆی کوردستانن..
دەرئەنجامی پشتگیروپشتیوانیەکانی ئازادیخوازان، لەکەیسی تیرۆری ڕۆژنامەنووسان وخۆپیشاندەران، بەتایبەتیش کەیسی زیندانیانی بادینان و تەواوی پێشێڵکاریەکان، ڕۆڵێکی ئەرێنی گێراوە لەجیهان بوونی تاوانەکانی ڕژێمی کوردی!
عەرەب دەڵێت: حبة حبة يصير كبة
هەموو دنکە برنجێك بەسوودە، بەڵام ئەوکاتەی یەکگرتوون!
لەسەرئەوئەساسە بتوانرێت لەژێرچەترێك ڕووبەڕووی زوڵم وستەمکاری ببنەوە، دامەزراوەیکی فەرمی دەڵنیام لەوەی کاریگەری زیاتری دەبێت.
وەجەرخانی ئەم قۆناغە لۆبینگی لازمە، پاڵەپەستۆی گرووپێك لەژێرناوێکی دیاریکراودا فشار وهاوبەرژەوەندییەکان کەڵکی لێ وەردەگیرێ،
خۆڕێکخستن و پێشەنگایەتی تەواوی کوردانی تاراوگە ئەرکێکی گرینگە، بەشێوەیکی فەرمی بتوانرێت کوردان لەخۆی کۆبکاتەوە، سەکۆیك بێت بۆ پشگیری هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان، ڕێکخستنێك بێت تایبەت بەکوردانی تاراوگە، هەڵوێستەکان لەیەك شوێن کۆبکرێنەوە دژ بەنادادی زوڵمی بنەماڵە دەسەڵاتدارەکان.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس
بابەتی تر
لەتیف فاتیح فەرەج: خوێن وهك پڕۆژهیهكی حزبی
دلێر محەمەد نوری: پەیامێك لە فۆرمی (جڕت)دا
جهعفهر عهلی: شکستی مەعریفەی گەڕان…ئێمە چین؟ بەرەو کوێ دەڕۆین؟
یاسر حەکیم: سەرزەنشتی دەسەڵاتداران مەکەن
سۆزان سەعید: با سەری خۆ کز کەین و خەریکی باخەکەمان بین!
دانا مەنمی: ڕۆمانی قەپێلک و زیندانەکانی پارتی و یەکێتی
د. شێرکۆ حەمەئەمین: ئەی لەکوێی دنیا هەیە؟
شەماڵ عادل سەلیم: لە جوغزی داواکاری خوێندکارانەوە !
دانا مەنمی: ترس و تۆقاندن کۆڵەکەی بەهێزی مانەوەی پارتی و یەکێتی
ئەیهان سەعید: ئاگاتان لێ نیە بادینان بێدەنگ نیە بەسەربازگەکراوە و دەیان قوتابی رفێنراون