هەواڵ
خوێندنه‌وه‌یه‌ک بۆ کتێبی (مه‌یاده، کیژه‌که‌ی عێراق)
Wednesday, 12.01.2021, 06:09 PM
ژنێک ئه‌شکه‌نجه‌ی زیندانه‌که‌ی ده‌گێڕێته‌وه
یان سه‌ربورده‌ی ژنه زیندانییه‌کانی ناو ده‌زگای ئه‌منی به‌غدا
هیوا ناسیح
کتێبی (مه‌یاده کچه‌که‌ی عێراق، ژنێک ئه‌شکه‌نجه‌ی زیندانه‌که‌ی ده‌گێڕێته‌وه). ئه‌م کتێبه که نزیکه‌ی ٤٠٠ لاپه‌ڕه‌ی قه‌باره مامناوه‌نده، به زمانی ئینگلیزی ساڵی ٢٠٠٣ دوای روخانی رژێم له نیویۆک چاپ و بڵاو ده‌بێته‌وه. بریتییه له گێڕانه‌وه‌ی چیرۆکی راستینه و سه‌ربورده‌ی کۆمه‌ڵێک ژن و کچی زیندانیکراوی سه‌رده‌می به‌عس له نێو ده‌زگای به‌دناوی ئه‌منی به‌له‌دییه له به‌غدا له ساڵی ١٩٩٩ دا خانمهرۆژنامهنوسی ناسراوی ئه‌مریکی (جین سهسۆن) دایڕشتۆته‌وه و بڵاویکردۆته‌وه، ئه‌مه‌ش به رێککه‌وتن له‌گه‌ڵ مه‌یاده عه‌سکه‌ری، خاوه‌نی گێرانه‌وه و رووداوه‌کان. یه‌که‌م چاپی ئه‌ڵمانی هه‌مان ساڵ که له‌لایه‌ن چوارکهسهوه وه‌رگێڕراوه له ئه‌ڵمانیا بڵاوکراوه‌ته‌وه, تا ساڵی ٢٠٠٨ چاپی پێنجه‌می له‌وێ بڵاوکراوه‌ته‌وه، من ئه‌مه‌یانم خوێندۆته‌وه.
ئه‌م خانمه ڕۆژنامه‌نوسه ناسراوه که نزیکه‌ی ١٢ ساڵ له سعودییه ژیاوه، بۆیه باش شاره‌زای ژیان و گوه‌زران و نه‌ریت و به‌هاکانی عه‌ره‌بی و ئیسلامییه، هاوینی ساڵی ٢٠٠٨ سه‌روه‌ختی حوکمی سه‌ددام و گه‌مارۆی ئابوری به هۆی سزاکانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر عێراق به هۆی بوونی چه‌کی کیمیاوی و بایۆلۆجی، که سه‌ددام نکۆڵی لێده‌کرد، ئه‌م بۆ کاری راگه‌یاندن وه‌ک رۆژنامه‌نوسێک سه‌ردانی به‌غدا ده‌کات و له‌وێ مه‌یاده ده‌ناسێت و ده‌بێت به وه‌رگێڕی ناوبراو. دوای چه‌ند هه‌فته‌یه‌ک کاره‌که‌ی ته‌واو ده‌بێت و ده‌گه‌ڕێته‌وه ئه‌مریکا. به‌ڵام په‌یوه‌ندییه‌کی زۆر توند و رۆحی له نێوانیان دروست ده‌بێت و به نامه و ته‌له‌فون به‌رده‌وام ده‌بێت. مه‌یاده ماوه‌یه‌ک ون ده‌بێت و دوای ده‌رکه‌وتنه‌وه‌ی که له‌زیندان بووه، ده‌گاته لای دایکی له عه‌ممان و له‌وێوه به‌ش به‌ش چیرۆکی زیندانیکردنی و ره‌وشی قێزه‌ونی ناو زیندانه‌که‌ی بۆ جین ده‌نێرێت، تا له ئه‌نجامدا ئه‌م کتێبه‌ی لێ به‌رهه‌م دێت.
مه‌یاده، که ناوی ته‌واوی (مه‌یاده نزار جه‌عفه‌ر عه‌سکه‌ریی)ه، واته کوڕه‌زای جه‌عفه‌ر عه‌سکه‌رییه، که له ساڵانی بیسته‌کان و سییه‌کانی سه‌ده‌ی رابردوودا یه‌ک له که‌سایه‌تییه سیاسی و سه‌ربازییه کاریگه‌ره‌کانی عێراق بووه، ماوه‌یه‌ک وه‌زیری به‌رگری و دووجاریش سه‌رۆکوه‌زیرانی عێراق بووه. نوری سه‌عید که ده‌کاته خاڵی باوکی مه‌یاده ساڵانێکی درێژ سه‌رۆکوه‌زیرانی عێراق بووه، چونکه جه‌عفه‌ر عه‌سکه‌ریی زاوای نوری سه‌عیدی بووه،. له دایکیشه‌وه مه‌یاده هه‌ر له خێزانێکی به‌ناوبانگی به‌غدایه، دایکی ناوبراو ناوی سه‌لوایه کچی (ساتع الحوسری)یه که به دامه‌زرێنه‌ر و باوکی بیری نه‌ته‌وه‌یی عه‌ره‌بی داده‌نرێت و نوسه‌ر و ئه‌کادیمییه‌کی ناسراوی سه‌رده‌می خۆی بووه، ئه‌م یه‌که‌م جار له مێژووی عێراقدا وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی دروستکردوه و قۆناغه‌کانی خوێندنی عێراقی به پرۆگرام و شێوازی ئه‌کادیمی رێکخستوه، چونکه شاره‌زای ئه‌و بواره بووه، که له‌وسه‌رده‌مه‌دا ئه‌و پسپۆڕییه زۆر ده‌گمه‌ن بووه. ماوه‌یه‌کیش خۆی وه‌زیر بووه. خێزانی مه‌یاده به‌م هۆیه‌وه یه‌کێك بووه له خانه‌واده ناودار و به‌ده‌سته‌ڵات و ده‌وڵه‌مه‌نده‌کانی عێراق. باوکی له به‌هاری ته‌مه‌نیدا به سه‌ره‌تان کۆچی دوایی ده‌کات، دایکیشی که په‌یوه‌ندییه‌کی زۆر باشی به ده‌سته‌ڵتدارانی به‌غدا و عه‌ره‌ب و هه‌ندێک دیپلۆماسییه بییانییهکانیشهوه هه‌بووه له عومانی بایته‌ختی ئوردون ژیاوه.
مه‌یاده له ئه‌وروپا خوێندویه‌تی و بڕوانامه‌ی زانکۆی هێناوه و ئینگلیزییه‌کی زۆر باشی زانیوه، له گه‌نجیدا ده‌ست ده‌کات به کاری رۆژنامه‌نوسی و یه‌کێک ده‌بێت له رۆژنامه‌نوسه به‌تواناکانی سه‌رده‌می خۆی له سه‌ره‌تای هه‌شتاکاندا و به‌م هۆیه‌وه سه‌ددام دوو جار خه‌ڵاتی ده‌کات (وێنه‌کانی ناوبراو له‌گه‌ڵ سه‌ددامدا له کتێبه‌که‌دا بڵاوکراوه‌ته‌وه). دواتر له مێرده‌که‌ی جیاده‌بێته‌وه، ئه‌م که دوو مناڵی هه‌یه، که ناویان عه‌لی و فایه. ئیتر چاپخانه‌یه‌ک له به‌غدا ده‌کاته‌وه و چه‌ند که‌سێک کاری تێدا ده‌که‌ن و خۆی به‌ڕێوه‌ی ده‌بات. له‌وێدا کاری چاپکردنی مه‌لزه‌مه و پۆسته‌ر و له‌به‌رگرتنه‌وه ده‌کات. رۆژێکی ئاسایی ده‌چێته سه‌ر کار و له پڕ دوو کارمه‌ندی ئه‌منی به‌عسی دێن و داوای لێده‌که‌ن له‌گه‌ڵیان بچێت، ئیتر ده‌یبه‌ن بۆ زیندانی بهلهدییات له به‌غدا، به‌شی ٥٢ که ته‌رخانه بۆ ژنه زیندانییه‌کان. ئه‌و زیندانه یه‌کێک بووه له به‌دناوترین شووێنی ئه‌شکه‌نجه‌دان و ئازاری جه‌سته‌یی و ده‌روونی زیندانییانی سیاسی. ئیتر لێره‌وه چیرۆکه‌که ده‌ست پێ ده‌کات.
مه‌یاده که نازانێت له سه‌ر چی گیراوه له به‌شی ٥٢ی زیندانه‌که له گه‌ڵ ١٧ کچ و ژنی تردا زیندانی ده‌کرێت، که ته‌مه‌نییان له نێوان بیسته‌کان و په‌نجاکاندایه، ئه‌و ژنانه هه‌ندێکیان چه‌ندان مانگ و هی تریان چه‌ندان ساڵه له ژێر ئه‌شکه‌نجه‌ی ده‌رونی و جه‌سته‌یی و سه‌ختدان. ئه‌و هه‌موو ناوبانگ و ده‌وڵه‌مه‌ندی و ناسراوی و په‌یوه‌ندییه تایبهتییانهیان له سه‌ره‌تادا هیچ دادی نادا و له هه‌مان دۆخی ئازاراوی و سه‌ختی زیندانه‌که‌دا وه‌ک ئه‌وانی دی ده‌ژی و کات به‌سه‌ر ده‌بات و ئه‌شکه‌نجه‌ی توند و بێبه‌زییانه‌ش ده‌درێت. نه‌ک هه‌ر ئه‌مه رۆژانه گوێیان له ئازار و هاوار و ناڵه‌ی زیندانییه‌کان و ئه‌شکه‌نجه‌دانیان ده‌بێت. ئه‌و ژنه له به‌ر تاریکی و سامناکی زیندانه‌که له کتێبه‌که‌دا به (ژنانی تارمایی) ناوی هاوزیندانییانی ده‌هێنێت، زۆربه‌یان له‌سه‌ر تاوانی بچوک، که هیچ په‌یوه‌ندی به سیاسه‌تیشه‌وه نییه، گومانییان لێ کراوه و به سیاسیی تاوانبار کراون. رۆژانه به به‌رنامه بۆ لێکۆڵینه‌وه و ئه‌شکه‌نجه‌دان بانگ ده‌کرێن و دواتر له ڕه‌وشێکی ته‌واو بێهێزی و زۆرجار به بێهۆشی به له‌ش و سه‌روچاوی خوێناوییه‌وه ده‌گه‌ڕێنرێنه‌وه زیندانه‌که. هه‌ندێکیان کچی زۆر جوان و دڵگیرن و پێده‌چێت ته‌نها بۆ ملکه‌چپێکردن و تێرکردنی ئاره‌زوو و رابواردنی به‌ڕێوبه‌رانی زیندان تاوانییان خرابێته پاڵ و زیندانیکرابێتن. هه‌ندێکیان له‌سه‌ر که‌سوکاریان گیراون. مرۆڤ که ئه‌و ئه‌شکه‌نجه و سوکایه‌تییانه ده‌بینێت، که ده‌گاته ڕاده‌ی له مرۆڤ خستنی زیندانییان و شکاندنی شکۆ و که‌رامه‌تیان، درک به دڕندایه‌تی به‌عس و پاسه‌وانانی زیندان ده‌کات، که چه‌نده دڵره‌ق و بێبه‌زه‌یی و نامرۆڤ بوونه! دیاره سه‌رجه‌م ده‌سته‌ڵاته دیکتاتۆر و تاکڕه و پۆلیسییه‌کان هاوشێوه‌ن له‌مه‌دا.
مه‌یاده ده‌ڵێت (کاتی خۆی له رۆمانێکدا خوێندومه‌ته‌وه، که گوێلێبوون له ئه‌شکه‌نجه‌دانی بێبه‌زییانه‌ی که‌سێکی بێ‌تاوان، له‌وه دڵته‌زێن و به‌ئازارتره که خودی خۆت ئه‌شکه‌نجه بدرێی، ئێسته تێگه‌یشتم ئه‌م وته‌یه ڕاسته). له نێو کچه زیندانییه‌کاندا یه‌کێکیان که ناوی (سه‌مارا)یه، ژنێکی زۆر بێوینه‌یه له ئیراده و توانا و ملکه‌چنه‌بوون، سه‌ڕه‌ڕای ئه‌و ئه‌شکه‌نجه زۆرانه‌ی خۆی، که‌چی وه‌ک ده‌سته‌خوشکێک و په‌رستیارێک به سه‌رجه‌م ئه‌وانه‌ی تردا ڕاده‌گات و ته‌داوییان ده‌کات، ده‌یانشێلێت، به‌ده‌وریاندا دێت و دڵیان ده‌داته‌وه. ئه‌م ژنانه که له چین و توێژی جیاجیای کۆمه‌ڵگاوه هاتون، هه‌ر یه‌که و چیرۆکی خۆی هه‌یه، رۆژان و شه‌وانی تاریک و سامناک و درێژی زیندان به دڵدانه‌وه‌ی یه‌کتری و گێڕانه‌وه‌ی چیرۆک بۆ یه‌کتری به‌سه‌ر ده‌به‌ن، هه‌ندێک له‌مانه خوێنده‌واری به‌رزن، هه‌یانه دایکی چه‌ند مناڵه و هه‌شیانه به‌خێوکه‌ری دایکوباوکه پیره‌که‌یه‌تی. یه‌کێکیان دکتۆره. باسی کچه کوردێک ده‌کات ناوی (سه‌فانه یان زهفانه) و ته‌مه‌نی بیست ساڵ بووه، باوکی له جه‌نگی کوێت کوژراوه، له زانکۆ خوێندویه‌تی و له بانکێک کاری کردوه، له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی به ئیمزای ئه‌مه‌وه پاره به ناوی نه‌ناسراوه‌وه وه‌رگیراوه ده‌سگیرکراوه و ئه‌شکه‌نجه ده‌درێت، چونکه گومانی سیاسی بوونی کاره‌که ده‌که‌ن.
مه‌یاده کاتێک زۆر بێتاقه‌ت و بێزار ده‌بێت و نازانێت چۆن ئه‌و هه‌موو کاته به‌تاڵه‌ی زیندان پڕ بکاته‌وه، به‌راوردی ده‌کات به‌و رۆژانه‌ی زۆر سه‌رقاڵ و پر کار و بێ‌کات بوو ده‌ڵێت (بیرمه پێشتر ئه‌وه‌نده سه‌رقاڵی ژیانم بووم، که سه‌عاته‌کانی رۆژ به‌شی نه‌ده‌کردم، تا ئه‌رکه‌کانم جێبه‌جێ بکه‌م، که‌چی ئێستا له‌م زیندانه‌دا ژیانم به‌شی ئه‌وه ناکات، که سه‌عاته‌کانی رۆژانه‌ی ئێره‌ی پێ پڕ بکه‌مه‌وه!). ئه‌و که‌به‌رده‌وام دڵی لای کچ و کوڕه‌که‌یه‌تی، که ده‌بێت ئێستا لای کێ بن و کێ سه‌رپه‌رشتییان بکات.
ئه‌م چونکه پێشینه‌یه‌کی رۆشه‌نبیری فراوانی هه‌یه، ده‌ست ده‌کات به گێڕانه‌وه‌ی مێژوو بۆ هاوزیندانییه‌کانی، دامه‌زراندنی وڵاتی عێراق، تا مردنی شا فه‌یسه‌ڵی یه‌که‌م ١٩٣٣ له سویسرا، ئینجا شای نوێ و تا ڕوخاندنی شا و دامه‌زراندنی کۆماریی ساڵی ١٩٥٨. چیرۆکی ژیانی خۆی و باوانی و بنه‌ماڵه‌که‌یان، هه‌روه‌ها چیرۆکی نهێنیییهکانی ماڵی سه‌دام و په‌یوه‌ندی خراپ و ناکۆکی نێوان سه‌دام و ساجیده‌ی ژنی و هێنانه‌وه‌ی ژن به‌سه‌ریدا له لایه‌ن سه‌دامی مێردییه‌وه. که به‌وردی ئاگاداره و زانیاری هه‌بووه. هه‌روه‌ها باسی فازڵ به‌ڕاک ده‌کات، که سه‌رکرده‌یه‌کی دڵسۆز و وریای به‌عس بووه و په‌یوه‌ندییه‌کی توند و تۆڵی له‌گه‌ڵ ماڵی ئه‌ماندا هه‌بووه، ئه‌و پیاوه ده‌گاته سه‌رۆکی گشتی هه‌وڵگریی (ئیستخبارات)ی عێراق و یه‌ک له که‌سه هه‌ره نزیک و دڵسۆزه‌کانی سه‌ددام بووه، که‌چی ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ژماره حسابییهکی بانکی له سویسرا ده‌کاته‌وه، ده‌یخه‌نه زیندان و پاش سوکایه‌تی و ئه‌شکه‌نجه‌دانێکی زۆر ده‌یکوژن. وه‌ک چۆن هیچ ده‌سته‌ڵاتێکی سته‌مکار وه‌فای بۆ که‌سه دڵسۆز و هه‌ره نزیکه‌کانی خۆشی نییه و رۆژێک له‌ناویان ده‌بات، که کاری پێیان نه‌ما! ئه‌مه له نێو حزبه کوردییه‌کانیشدا هه‌یه.
له باسی دڕنده‌ی سه‌ددامدا ده‌ڵێت، سه‌دام به ئه‌نقه‌ست ده‌رمانی پێویستی نه‌خۆشیی کوشنده‌ی نه‌ده‌نارد بۆ نه‌خۆشخانه‌کان تا زۆرترین مناڵ ببنه قوربانی و له میدیای جیهانیدا وه‌ک به‌رئه‌نجامی ئابڵۆقه‌ی ئابوری سه‌ر عێراق ده‌نگبداته‌وه، هه‌ر به هه‌مان مه‌به‌ست کاروانی ڕیزی تابوتی به‌تاڵی رێکده‌خست به‌ره‌وگۆڕستان، گوایا مناڵی ساوای مردون له‌به‌ر نه‌بوونی شیر و ده‌رمان...هتد. پاشان دێته سه‌ر چاوپێکه‌وتنێکی رۆژنامه‌وانی له‌گه‌ڵ عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید، و ده‌ڵێت عه‌لی کیمیاوی که‌سێکی زۆر گێل خۆبه‌شتزان و کهمزانیاری بوو به‌ڵام نکۆڵی له ژیانی مناڵێتیی به کوله‌مه‌رگی و هه‌ژاری خۆی نه‌ده‌کرد.
پاش به‌سه‌ربردنی نزیکه‌ی مانگێک ئینجا مه‌یاده تێده‌گات، که هه‌ندێک به‌یاننامه‌ی دژ به رژێم له یه‌کێک له خانه‌ی چاپ و لهبهرگرتنهوانهی ئه‌و ناوچه‌یه‌ی به‌غدا چاپکراوه، که‌چی به‌عس دێت بێ ئه‌وه‌ی به‌ڵگه‌ی له سه‌ر هیچ یه‌کێکیان هه‌بێت سه‌رجه‌م خاوه‌نی ئه‌و خانه‌ی چاپکردنانه ده‌سگیرده‌کات و ئه‌شکه‌نجه ده‌دات، ئه‌میش یه‌کێکه له‌و گومانلێکراوانه!
دوای نزیکه‌ی مانگێک دایکی مه‌یاده، که وه‌ک وتمان که‌سایه‌تییه‌کی ناسراو بووه و په‌یوه‌ندییه‌کی به‌رفراوانی هه‌بووه، واسیته‌ی بۆ ده‌کات و به مۆڵه‌ت و به‌شێوه‌ی کاتیی ئازاد ده‌کرێت، ئیتر دوای ئه‌مه، مهیادده که‌ته‌واو بێ‌ئومێد بووه له ژیانی عێراق، به یه‌کجاری له‌گه‌ڵ مناڵه‌کانیدا به‌ره‌و ئوردن ده‌چێت و له‌وێ نیشته‌جێ ده‌بێت، وه‌ک به‌ڵێنیشی به ژنه زیندانییه‌کان دابوو، هه‌واڵی ئه‌وان بگه‌یه‌نێت به که‌سوکارییان له رێگه‌ی ژماره تهلهفونهکانییانهوه، که هه‌ندێکیانی له‌به‌رکردبوو، هه‌ندێکیانیشی له‌سه‌ر دیوی ناوه‌وه‌ی ته‌نوره‌که‌ی نوسیبوو! هه‌روه‌ک په‌یمانیشی پێیان دابوو سه‌رجه‌م چیرۆکه‌کانیان بنوسێته‌وه و بیگه‌یه‌نێته دونیای ده‌ره‌وه، تا چیرۆکی ئازار و ئه‌شکه‌نجه‌ی نامرۆڤانه و بێبه‌زه‌ییانه‌یان بۆ جیهان ئاشکرا بێت.
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنجه لێره‌دا، ده‌ڵێت، کاتێک سه‌دان کۆچکه‌ر له گه‌راجی گه‌وره‌ی به‌غدا بووین به‌ره‌و عه‌مان بچین، له پڕ عوده‌ی به خۆی و پڵنگێکه‌وه، که بهزنجیرێکهوه به ده‌ستییه‌وه بوو له سه‌یاره دابه‌زی و به نێوماندا گه‌ڕا، جوێنی ده‌دات و تفی لێ ده‌کردین و ده‌یگوت: ئێوه ناپاکن، عێراقی خۆشه‌ویست به‌جێدێڵن و ده‌چن بۆ ده‌ره‌وه!
وه‌ک ره‌خنه و سه‌رنج، ناوبراو هه‌رچه‌نده به‌عسی نه‌بووه، به‌ڵام رۆژنامه‌نوسێکی چالاکی ده‌زگای راگه‌یاندنی به‌عس بووه. زۆریش سه‌رسامه به بیروباوه‌ر و فه‌لسه‌فه‌ی فکریی ساتع ئه‌لحوسریی باپیری (باوکی دایکی)، له کاتێکدا که بیروباوه‌ڕه‌کانی ئه‌و هه‌ندێکیان شۆفێنین، بۆ نمونه باوه‌ڕی وایه سه‌رجه‌م که‌مه‌نه‌ته‌وه‌کانی نێو وڵاتانی عه‌ره‌بی له‌نێو بۆته‌قه‌ی ئوممه عه‌ره‌بیدا بتوێنه‌وه بۆ خزمه‌تی عه‌ره‌ب و عروبه، وه ڕای وایه عه‌ره‌ببوون شانازییه و ده‌بێت هه‌موو شتێکی به‌قوربان بکرێت، ته‌نانه‌ت یه‌ک له کتێبه‌کانی به ناوی (العروبه اولا)ه‌وه‌یه! ده‌بوو مه‌یاده وه‌ک که‌سێک که له ئه‌وروپا خوێندوێتی، ره‌خنه‌ی له‌و بیرکردنه‌وانه‌ی گرتبا. له‌مانه‌ش هه‌موو سه‌یرتر، پاش ئه‌و هه‌موو ئازاردان و سوکایه‌تییانه‌ی پێی ده‌کرێت، ته‌نها ره‌خنه له کاروکرده‌وه‌کانی سه‌ددام و به‌عس ده‌گرێت، به‌ڵام نابێته ئه‌ندام له حزبێکی نه‌یاری سه‌ددامدا یان دژی رژێم هیچ چالاکییه‌ک ناکات، یان لای که‌می له‌و کتێبه‌دا باس نه‌کراوه، که کارێکی دژ به رژێم کردبێت وه‌ک خه‌بات دژ به دیکتاتۆرییه‌ت و سه‌رکوتکردن. دواتر چیرۆکی زۆربه‌ی ژنهزیندانییهکان ده‌گێڕێته‌وه. له بهدواداگهڕانیشم بۆ ئه‌م ژنه، زانیم که ساڵی ٢٠٠٥ به شێرپه‌نجه کۆچی دوایی کردوه.
تێبینی: باسکردن له زه‌بروزه‌نگی به‌عس ئه‌وه‌نده‌ی گه‌ردیله‌یه‌ک له سته‌م و بێدادی و زۆرداری ده‌سته‌ڵاتی کوردی که‌مناکاته‌وه.
سه‌رچاوه: MAYADA; Tochter des Iraks, Eine Frau berichtet von den Schrecken ihrer Folterhaft, Weltbid, 5. Auflage 2008, ISBN 978-3-89897-832-3
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس
بابەتی تر
تەڤدا پرێس: لەناو كۆبونەوەکەی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی چی رووی دا؟
تەڤدا پرێس: ناکۆکی نێوانی مەسرور و نێچیرڤان گەیشتۆتە تۆپک
تەڤدا پرێس: وردەكاری كۆبونەوەی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی
تەڤدا پرێس: کێ سەرپەرشتی تیرۆرکردنی موراد کانی کوردیی کردووە؟
تەڤدا پرێس: لەسەر شکاندنی پەنجەکانی باوکیان منالەکانی پەیامێک بلاودەکەنەوە
تەڤدا پرێس: هێزێكی ئەژی ئەمین و ئاسۆ مامەند تاوانەكەی رانیەیان جێبەجێكردووە
تەڤدا پرێس: پیلانی ئەھریمەن.. نامەیەک لە زیندانی ئاسایشی گشتی ھەولێرەوە بۆ ڕای گشتی
تەڤدا پرێس: یەکێتی ئەوروپا و عێراق لەسەر گەڕانەوەی 35 هەزار عێراقی رێکەوتن
تەڤدا پرێس: بانگەوازێک بۆ هەموو کوردانی بەریتانیا
کاردۆ ئاگری: قازانجی ڤیزای بیلاڕوسیا بۆ كێ بوە؟