وتار
لەجوغزی كلوربيريفوسەوە !
Wednesday, 12.01.2021, 11:49 PM
دوێنێ یەکێتیی ئەوروپا بایکۆتی کڕینی سەوزی ومزرەمەنیەکانی وڵاتی تورکیا کە (پرتەقاڵ و لیمۆی ترش وشیرین و سندی ونارنج و لالەنگی و کریب فروت)دەگرێرتەوە ، بایکۆتی کرینی کردوو لە ڕاگەیاندراوێکیشیدا دەڵێت : بە هۆی بەکارهێنانی قڕکەری کیمیایی (كلوربيريفوس)ەوە کە مادەیەکی کیمیایی و ژهراویە وبەکارهێنانی لە لایەن رێکخراوی تەندروستی جیهانی قەدەغەکراوە ، تورکیا بۆ قەڵاچۆکردنی زیندەوەرەکان (حەشەرات) لە ساڵی ١٩٦٥ وە بە شێوەیەکی بەربڵاو بەکاری دەهێنێت لەگەڵ ئەوەش کە مادەیەکی کوشندەی دژە دەمارە و لە هەمان رەگەزی گازی ( سارین / sarin)ە . هەروەها بەکارهێنانی دەبێتە هۆی ژەهراوی کردنی ژینگەو لەناوبردنی باڵندەو هەموو جۆرە زیندەوەرکان .
دیارە یەکێتی ئەوروپا بەو بڕیارەی تورکیای توشی قەیرانێکی ئابووری گەورە کرد ، چونکە هەروەک ئاشکرایە کە تورکیا ساڵانە بە ملێۆنان تەن سەوزی مزرەمەنییەکان و مێوەی تری لەم بابەتانەهەنارەدی وڵاتانی ئەوروپای دەکات و لە بازارەکانیان ساغی دەکاتەوە ، بەم بڕیارەی یەکێتیی ئەوروپا ، تورکیا ئابوورییە داتەپیوەکەی زیاتر دادەتەپێت و بەرو هەڵدێر دەڕوات .
لەم بارەیەوە (Bülent ŞIK)کە ئەندازیارێکی خۆراکی تورکە( Food Engineering )لە هەژماری خۆی لە توێتەردا دەڵێت : (یەکێتیی ئەوروپا بریاری رەتکردنەوەی سەوزیی ومزرەمەنییەکانی تورکیا داوە بە هۆی بوونی رێژەیەکی زۆر لە پاشماوەی قڕکەری کیمیایی (كلوربيريفوس)ەوە لە مزرەمەنیەکانی وڵاتی تورکیا ، ئەوەش بەهۆی ئەوەی کە مادەی كلوربيريفوس بە بریاری رێکخراوی تەندروستی یەکێتیی ئەوروپا بەکارهێنانی قدەغەکراوە ).
(ŞIK) لە توێتەکەیدا درێژە بە پەیامەکەی دەدات و دەڵێت : (كلوربيريفوس کاریگەری زۆر خەراپی لە سەر مێشک و دەمارەکانی مرۆڤ دادەنێت ویەکێکیشە لەو ١٢ مادە ژەهراویانەی کە کاریگەری خەتەرناکی لەسەر گەشەی مندالدا دەبێت ، هەربۆیە لە یەکێتیی ئەوروپادا قەدەغە کراوە ، بەڵا م لەوڵاتی ئێمەدا ( تورکیا ) بەکاردەهێنرێت ، ئایا وەزارەتی کشتوکاڵ لەم بارەیەوە هیچ پەیامێکت هەیە ؟ ) .
لە لێکۆڵینەوەیەکی زانستی لە ساڵی ٢٠٠٣ دا لەسەر کاریگەری قڕکەری کیمیایی كلوربيريفوس لەسەر گەشەی منداڵاندا دەرکەوتووە ، کە ئەو مادەیە کاریگەری لە سەر دەمار و مێشک (ئەعساب)ی مرۆڤ دادەنێت ، هەربۆیە لە وڵاتانی ئەوروپی بەتوندی بەکارهێنانی قەدەغەکراو.
پرسیارە گرنگەکە لێرەدایە : ئایا هەرێمێ بەتەمای اللە و وەزارەتە پەیوەندیدارەکانی ، هیچ کاردانەوەیەکیان وەک وڵاتانی دونیا بەرامبەر بەلێشاوهەناردەکردنی کاڵا ژەهراویەکانی تورکیا بەرەو بازارەکانی هەرێم دەبێت ، یان نا ، گوێ بە تەندروستی هاووڵاتیانیان نادەن و هەر بەردەوام دەبن لە کرینی ژەهرو و کالای بەسەر چووی تورکیا و ئێران ؟a
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس
بابەتی تر
ئالان ممتاز نوری: راوێژکارە ئادیۆلۆگەکانی سەرۆک وەزیرانی بێ زانیاری، بە هەڵەیدا دەبەن!
هاوڕێ کوردی: پەیامێك بۆ کوردانی تاراوگە، گڵپە دوورەکەی نیشتیمان.
لەتیف فاتیح فەرەج: خوێن وهك پڕۆژهیهكی حزبی
دلێر محەمەد نوری: پەیامێك لە فۆرمی (جڕت)دا
جهعفهر عهلی: شکستی مەعریفەی گەڕان…ئێمە چین؟ بەرەو کوێ دەڕۆین؟
یاسر حەکیم: سەرزەنشتی دەسەڵاتداران مەکەن
سۆزان سەعید: با سەری خۆ کز کەین و خەریکی باخەکەمان بین!
دانا مەنمی: ڕۆمانی قەپێلک و زیندانەکانی پارتی و یەکێتی
د. شێرکۆ حەمەئەمین: ئەی لەکوێی دنیا هەیە؟
شەماڵ عادل سەلیم: لە جوغزی داواکاری خوێندکارانەوە !