لە مرۆڤی رەشبین بە دووربە، چونکە ئەوان بۆ هەر چارەسەرێک کێشەیەک دروست دەکەن!(ئەنیشتاین)

وتار

شەش لە نیشانەكانی دیكتاتۆریەتی پارتی و یەكێتی

Sunday, 12.19.2021, 05:45 PM


حوكمی تاكە كەسی

سياسەتمەداری بەریتانی  لۆرد ئاكتۆن "Lord Acton" دەلێت "دەسەڵات سەردەكێشێت بۆ خراپی ، وەدەسەڵاتی رەها بەبێ گومانی خراپی دەكات"، وە جۆن ئادەمس"John Adams" كە دووەمی سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا بوو دەلێت "هێز و دەسەڵاتی رەها(تاكە كەسی) ئەو كەسانە ژەهراوی دەكات كە دەسەڵاتەكەیان گرتۆتە دەست " ئەو ژهراوی بونەش بەرونی دەبینین لە زۆرنی زەردی چەتەكانی پارتی و زۆرنی سەوزی چەتەكانی یەكێتی، بەرووبومی ئەو دەسەڵاتە رەهایەی كە زەوتیان كردوە بریتیە لە كوشتنی سەدان خەڵكی بێت تاوان و بێ سەرو شوێنكردنی دەیان رۆژنامەنووس و چالاكوان و رەخنەگران  باسی دزی و پارەخواردنەكانیشیان لایەكی تر.

، وە رووناك بیری سوری عبدالرحمان كواكبی دەلێت "دیكتاتۆر حوكمی كاروباری  خەڵكی بەویستی و ئارەزوی خۆی دەكات نەوەك  بە ویستی خەڵكی ، وە حوكم دەكات بە هەوەس و هەوای خۆی نەوەك بەو دەستور و یاسەی هەیە،هەرچەندە لەناخی خۆیشدا دەزانێت كە ئەو كەسێكی زیادرەوە و دەسەڵاتی زەوتكردوە، بەڵام گوێی پێنادات و پاژنەی پێیەكانی دەخاتە سەردەمی هەزاران خەڵكی ، ئەو بەو كردەوەیەی دەیەوێت میللەتەكەی وەكو مەڕ لێبكات لە بێدەنگی ، وە وەكو سەگ لە گوێرایەلی كردن و خۆبەكەمزانی"، هەر بۆیە دیكتاتۆریەت بریتیە لە كوشندەترین دەرد كە توشی میللەتان دەبێـت  وە فیتنەیەكی ژەهراوی بەردەوامەو وە تاریكیەكە چاوەكان كوێردەكات لەئاسات بینینی حەق و راستی و  وەادەكات خەڵكی بی پەرستن و  لەفەرمانی دەرنەچن.

بەكارهێنانی ئاین

دیكتاتۆر لەهەوڵدایە بۆ  دەرخستنی ترسان لە خوا ، نوێژكردن و دەست بەرزكردنەوە  بۆ ئاسامان و دوعاكردن بە خشوعەوە ، بەڵكو جاری واهەیە لەوانەیە چەند فرمێسكێكیش برێژێت ، وە حەج و عومرەش ئەنجام بدات لەگەل چەندن كردەوەی تر، وەدەبینین كە زۆر جار وێنەی دەگرێت لەگەل بەناو مامۆستایانی ئاینی كۆر و كۆبونەوە ئەنجام دەدەات.

صەدام حسین بەتایبەتی كاتێك شەری لەدژی ئێران راگەیاند لە هەشتاكان ناوی لێنا "قادسيّة صدّام", بەكارهێنانێك و بانگەشەیەك بۆ شەری "القادسيّة" كەلە سەرەدەمی صحابەدا رویدابوو،یان ناونانی ئەنفال كاتێك چەكی كیمیایدا چەند ناوچەیەكی كوردستاندا، یان ئەوەی حەجەی كە جەلال طالبانی كردی ، یان ئەو كۆبوونەوانەی كە مسعود بارزانی ناوە ناوە ئەنجامی دەدات لەگەل مامۆستایانی ئاینی ، یان تەرخان كردنی بەرنامەیەكی ئاینی لەسەر كەناڵی تەلەفیزیۆنی،  هەروەك ئەوەی كەلە كەنالی كوردستان تیڤی پارتی هەیە، هەموو ئەوانە و زۆری تریش تەنها نواندنێكە و بەكارهێنانی ئاینە و وەكو بەربەستێك بۆ ئەوەی خەڵكی لەدژیان نەوەستنەوە یان راپەرین ئەنجام بدەن.

بەكارهێنانی مامۆستایانی ئاینی بۆ كپ كردنەوەی تەوژمی رەخنە و سەرهەڵنەدانی راپەرین ، هەریەكە لە پارتی و یەكێتی چەند مەلایەكی خۆفروشیان لە خۆیان كۆكردۆتەوە بۆ ئاراستەكردنی خەڵك و بێدەنگ لە ئاست داواكردنی ماف و حەقی خۆیان.

رێگریكردن لە رۆشنبیری

ديكتاتۆرەكان بەرگە ئەوە ناگرن گەر ببینن خەڵكی رۆشنبیر وتێگەیتشتو و  پر لە زانستە

لەبەرئەوەی ئەوە وایان لێدەكات كە درك بەو واقعە ببەن و بۆی هەیە ببن بە تەگەر بۆی لە داهاتوودا ، دیكتاتۆر چاك دەزانێت مانەوەی لەسەر كورسی دەسەڵات مسۆگەرە تاوەكو ئەو كاتەی خەڵكی بێئاگابن لەو واقعەی كەتێیدا دەژین، هەر لەپێناوی ئەوەشدا پارە و بودجەی گەورە تەرخان دەكەن و رێگای هەمە چەشن دەگرنە بەر بۆ ئەوەی خەڵكی لە سەرئەو سربونە بمێننەوە .

وەلەو پێناوەشدا  راگەیاند و رێكلامكردن ناوەستن هەر بۆیە دەبینیت بەردەوامن لە هەڵواسینی وێنەی ئەو كەسانەی كە كوژراون لە پێناوی حیزبی دەسەڵاتدار( پارتی و یەكێتی) ، شەقامی واهەیە لەكوردستان پێیدا دەرۆیت وا هەستدەكەیت لە پێشانگای ووێنەدا  رێدەكەیت، بۆیە گەر وەردببینەوە لە واقعی ئێستای كوردستان بزانین چەند كەناڵی ترفیهی و چەند كەناڵی زانستی هەیە بزانین  چەند بەرنامەی زانستی هەیە كەئاستی رۆشنبیری تاك بەرز بەرزبكاتەوە، وەلەبەرامبەیشدا بزانین چەند بەرنامەی گاڵتە و گەپ و پێكەنین و درۆكردن و پێشبركێكردن و زنجیرەی درامای بێمانا هەیە ، بەڵكو بزانە چەند كـتێبخانە گشتی هەیە ؟ 

گەربێت و سەرنج بدەین دەبینین كە كۆمەڵگە رۆژئاواییەكانیش بێبەشنین لەوە بەڵام ئەو رێكلامانەی ئەوان بوشێوەیەكی راستەوخۆ و چاولێكەری نیە وەكو ئەوەی لە ژیردەستەڵاتی  دیكتاتۆری هەیە، بەڵكو ئەوەی ئەوان شتێكی ئالۆز و بەردەوامی  پشت بەستووە بەوەی نابێت یاری بەخەڵكی بكەی.

درۆكردن

دیكتاتۆریەتی پارتی و یەكێتی وەكو سیفەتی هەمیشەییان   پەنادەبەن بۆ درۆكردن لەكاتی روبەروو بوونەوەی راستیەكان، لە بنەرەتدا زۆربەی زۆری سیاسیەكان بروایان وایە كە درۆكردن تاكە رێگایە بۆ چاكردنی ئەو وێنە خراپانەی هەیانە لەناو مێشكی خەلكی یان درۆكردن بەناوی پارستانی ئاسایشی نەتەوەیی وپاراستنی ولاتەكەیان لەهەرەشەی دەرەكی ، یان درۆكردن بە دروستكردنی دۆخێكی ساسی خەیاڵاوی بۆ ئەنجامدانی هەڵمەتی گرتن و سەركوت كردنی نەیارانیان،وە ئەوسەركردە سیاسیانەی كە هەڵگری نازناوی "دیموكراسین" هاوشانن لەگەل سەركردە دیكتاتۆریەكان لە درۆكردندا تەنانەت بووە بە سیفەتێكی لكاو بە سەركردە سیاسیەكان ،وە هەڵمەتەكانی هەڵبژاردنیش باشترین گۆرەپانە بۆ درۆكردن ، وە كەسانی دەنگ دەریش زۆر باش دەزانن كە ئەو پەیمانانە تەنها هۆكارێكە بۆ كۆكردنەوەی دەنگ و كەچی زۆربەیان دەنگیان پێ دەدەن .

دیكتاتۆرەكانی پارتی و یەكێتی  زۆر باش دەزانن كە بە دووبارە وتنەوەی درۆكان یەك لەدوای یەك بەشێكی زۆری خەڵكی بۆلای خۆیان رادەكێشێن و یان لێ دەكات كە گومان لە واقیع بكەن و باوەر بەو خورافەتە بێنن كە پلانیان بۆی كێشاوە ، بەڵام درۆكردن دەرئەنجامی وێرانكاری دەبێـت.

درۆكەی جۆرج دەبليو بوش كە بووە مایەی وێرانكاریەكی گەورە لەعیراق و كوشتنی میلۆنان خەڵكی بێ تاوان بەبەهانەی ئەوەی عیراق خاوەنی چەكی كۆمەل كوژ و پەیوەندی بە رووداوەكانی یانزەی سێبتێمبەرەوە هەیە .

هەروەك لەم دوایان لە پارچە ڤیدیۆیەكدا هەیە  كە جۆرج دەبليو بوش  باسی كاتی سەرۆكایەتی خۆی دەكرد لە كۆنفرانسێكدا ، كاتێك سەربازێكی كۆنی كە بەشداری شەری عیراقی كرد هەڵدەستێتەوە و چەندین رەخنەی لێ دەگرێـت وە داوای لێ دەكات كە داوای لێبوردن بكات لەبەرامبە ئەو هەموو درۆیەی كردویەتی و بۆ بەرپاكردنی شەر لەعیراق ،

وە بە جۆرج دەبليو بوشی دەلێت "كەی داوای لێ بوردن دەكەی لەبەرامبەر كۆشتنی میلۆنان عیراقی بێتاوان لە پێناوی هیچ شتێك نا تەنها لە پیناو ئەوەی كە تۆ درۆت دەكرد"

"كەی داوای لێ بوردن دەكەی لە بەرامبەر شەری عیراق"

"كەی داوای لێبوردن كەی بۆ مردنی میلیۆنان عیراقی"

"تۆ درۆت لەگەل ئێمە دەركرد دەربارەی بوونی چەكی كۆمەڵ كوژ لە عیراق"

لە كوردستانی خۆشمان هەر دوو حیزبی دەسەڵاتداری چەتەیی پارتی و یەكێتی لە درۆ و پەیمانی پوچ زیاتر هیچی تریان بە خەڵكی نەوتووە ، چەندین كەسیان كوشتوە رفاندوە بە بەهانەی تیرۆر یان جاسوسی و یارمەتی دانی دوژمن و هەڵبەستانی سینارۆیی سەیر و سەمەرە ، هەروەك ئەوەی بەسەر مەلا ئیسماعیل سووسەیی هات لە هەولێر و وەگیراوانی بادینان .

بەناوی تیرۆر و بەهانەی جاسوسی بۆ لایەنەكانی تر چەندین خەڵكیان لە زیندان كوشتوە و بێ سەرو شوێن كردوە ، تاكەی خەڵكی باوەر بەدرۆكانی پارتی دەكات لەكاتێكدا هەمووی دەزانێت سینارۆیە و درۆیە  تەنها بۆ پتەوكردنی پێگەی خۆیەتی ، هیچ بەدوری نابینم خۆیان رووداوەكان ئەنجام بدەن تەنها بۆ دەبەستهێنانی پشتیوانی رای گشتی .

پاكانە كردن

دیكتاتۆریەتی پارتی و یەكێتی  هەمیشە خۆیان لە بەرپرسیارێتی  لادەدەن و بەهانە دەهێنەوە بە كۆمەڵەیەك یان رێكخراوێك یان دەوڵەتێك یان كەسێك و لایەنێكی دیاریكراو تەنها بۆ كەمكردنەوە و نەهێشتنی  گلەیی و گازاندە لەسەر خۆیان ، یان ئاراستەكردنی هەست و سۆزی كۆمەڵگە بۆ بابەتێكی ترو چەواشەكردنیان.

هیتلەر كاتی خۆی بەكارهێنا ئەم دەستەواژەیە پاكانەی بۆ خۆی دەكرد و  بە ئەڵمانیەكانی دەوت "یەهودیەكان دەیانەوێت خوێنی ئەڵمانیا بمژن"

لەكوردستاندا كاتێك كە پارە دەدزن و ئاش بەتاڵی دەكەن  بەهانە بە حوكومەتی عیراق دەهێنەوە تەنها بۆ لادانی تاوانەكە لەسەر خۆیان هەروەك  نێچیرڤان بارزانی وەكو تووتی دەیوتەوە  "بەغدا پارەی نیە "،"بەغدا موفلیسە" لەكاتێكدا خۆیان نەوتەكەیان دەفرۆشت ، یان هەروەك چۆن پارتی هەمیشە نەیارانی وەسفدەكات بە گێرەشێوین و مەترسی بۆ سەر ئاسایشی نەتەوەیی وە ئیسلامیەكان و پەكەكەش بە ئیرهاب یان تیرۆریست وەسف دەكات.

وە هەریەكە لە پارتی و یەكێتی بەردەوام بەهەوڵی تاوانباركردنی یەكترین و پاكانە بۆ خۆیان دەكەن و خۆیان بێ تاوان نیشان دەدەن وەكو ئەوە وابێت كەسێكی تر حوكم بكات و ئەوان لێی بێ ئاگابن.

وە هەردوو لایەنیش هاوبەشن لە دزی و تاڵانكردن و بێ سەروشوێن بوونی رۆژنامە نوسان و خەڵكی بێ تاوان وەهەمیشەش  بەو خەڵكەی خۆپیشاندان دەكەن  دەڵین " تێكدەر، گێرەشێوین، دەستی دەرەكی " بۆیە پاكانەكردن بۆ سیاسەتێكی  قێزونە  ، وەتەنها بێ تاوان و  خەلكە  نەزانەكە دەبن بە نێچیر كە بەئامانج گرتینیان ئاسانە و  وە بەبێ ترسان  لە تۆڵە سەندنەوە ،بەڵام بەداخاوە ئەم سیاسەتە بەشێوەیەكی بەچاو سەركەوتنی بەدەست هێناوە لە ژێر هەڵمەتێكی پروپاگاندەی چڕ و پر ، تا گەیشتۆتە ئاستێكی بەرچاوی شارچێتی و رەگەزپەرستی .

رەتكردنەوەی دانان بە هەڵە

دیكتاتۆریەتی پارتی و یەكێتی  لە دیكتاتۆریەت دەوەستێت گەر بێت و دان بە هەڵە و تاوانی خۆیان بنێن ، دانان بە هەڵە نیشانەی  لاوازی و بێهێزییە، "هیچ كەسێك دانی پێدانێت تەنها كەسێكی گێل نەبێت ، دانان بەهەڵە دەیان خاتە بە شاڵاوی رەخنە لێگرتن  و نەهێشتنی هەیبەتی حیزبكە ، هیچ شتێك دیكتاتۆریەت  وێران ناكات لە گرنگی دانی زیاتر بە رای گشتی ، دیكتاتۆریەت لە رەحمی توندو تیژیەوە لەدایك بووە ، بۆیە هەمیشە رێگە خۆشكەر دەبێت بۆ دروستبونی توندو تیژیك كە نەتوانرێت بخرێتە ژێر ركێفی یاسا و دادگا.

دیكتاتۆریەتی سەرانی پارتی و یەكێتی  خۆیان بە ""باوكی میللەت " و خاونی میللەت دەزانن بۆیە  پێیان وایە معصومن و دوورن لە ئەنجامدانی هەڵە، وە كەسانی ئامۆژگاریكاریان خۆشناوێت لەبەر ئەوەی ئەوان دەسەڵات ئامانجیانە نەوەك هۆكارێك بۆ هێنانی خۆشبەختی بۆ میللەت.

هەروەك جۆرج ئورێل دەلێت

"هیچ كەسێك دیكتاتۆریەت دانامەزرێنێـت بۆ پاراستنی شۆرش،  بەڵكو شۆرش دەكات بۆ دامەزراندنی دیكتاتۆر".



ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس





وێنە

مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی
جاشایەتی ئال بارزانی بۆ ئەردۆغان
تابلۆکانی شەهیدانی قەلەم لەکوردستان

راپرسی

چارەنووسی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی چۆن دەبینیت؟