وتار
حکومەت و ڕاگەیاندن
Friday, 12.24.2021, 12:14 PM
بەدرێژایی 29ساڵی رابڕدوو دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستان راگەیاندنیان بۆ مەرامی سیاسی و خواستو بەرژەوەندیەکانی خۆیان وحزبەکانیان بەکارهێناوە وبەردەوام بەبێ گوێدان بەپرەنسیپە کۆمەڵاتی وکەلتوری وفەرهەنگێکان هەرچی لەبەرژەوەندی خۆیان وحزبەکانیان بوە بەستایل وتەکنیکی هونەریەوە دەزگاکانی راگەیاندنیان ئاراستەکردوە ،
لەڕابردودا راگەیاندن وێزگەیەکی گرنگ بوە بۆشۆرش وئازادی وەلەهەمان کاتدا سەنگەرێکی بەهێزو کاریگەر بوە بۆ جەنگی ناوخۆلەنێوان لایەنەکاندا.
- لەئێستاشدا زۆر جار وەلەهەندی قۆناغدا لەرێگای ڕاگەیاندنەوەپەیام ومەسیجەکان ئاراستەی یەک دەکەن هەندێک جاریش بۆئاشتەوایی نێوانیان دوولایەنی دەسەڵاتداری هەرێمی کوردستان جەنگی راگەیاندن دەکەن بە رایەڵەوپردی دانووستاند بۆ رێکەووتن لەسەر دابەشکردنی دەسەڵات وپۆست و سەروەت وسامانی هەرێمی کوردستان.
- هەرگیز دەسەڵاتدارانی هەرێم ئەولەویەتی کردنەوەی دەزگاکانی راگەیاندن وپەخشکردنی پرۆگرام وبابەتەکانیان لەپێناو بەرزکردنەوەی ئاستی ڕۆشنبیری وهزری وبەهێزکردنی هەستی نەتەوەی ونیشتیمانی نەبوە بەپێچەوانەوە بەردەوام بۆ چەواشەکردن و بەرپەرچدانەوەوکێبرکێ ناشەریفانەی یەکتر بەکاریان هێناوە.
- هەرکات راگەیاندن ڕۆڵی خۆی بینی وئەرکی پیشەیی وئیتیکی رۆژنامە نوسی خۆی بەجێهێناوە ڕوماڵی نارەزایەتیەکانی کرد حکومەت دەکەوێتە دەستگیرکردنی ڕۆژانەمەنوسان وداخستنی دەزگاکانی راگەیاندن وبڕینی هێڵەکانی ئەنتەرنێت پێی وایە بەداخستنی میدیاکان وبرینی نێت ، جەماوەر هێوردەبێتەوە دەستبەرداری ماف وداوا وڕەواکانیان دەبن.
- وەزارەتی رۆشنبیری دەزگاکانی راگەیاندن ئاگاداردەکاتەوە لەڕوماڵ وگواستنەوەی خۆپیشاندانەکان لەبەرامبەردا هەرەشەی داخستنیان دەکات منیش دەڵێم کام وەزارەت وەکام رۆشنبیری نا کاکی وەزیر ئەوە هەنگاونانە بەرەوە کپکردنی دەنگی ئازادودەنگە جیاوازەکان ئەوە هەنگاو نانە بەرەو دکتاتۆریەتی دەسەڵاتی کوردی.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس
بابەتی تر
دانیار محەمەد: بۆچی گەندەڵ کاران پارێزراون؟
جەواد خەلیل: کاتێک هەموومان دەخنکێین..!
دانیار محەمەد: ئێوە و دیموکراسی
دانا مەنمی: مالیکی دوژمنە وەهمییەکەی بارزانی
گۆنا سەعید: پرسی فێمینیزم لە هەرێمی کوردستان، جۆرەکانی فێمینیزم و جیاوازییەکانیان
د. شێرکۆ حەمەئەمین: کوردستان لەژێر هەژمونی فاشیزمی تورکیادا
د. سەردار عەزیز: فاشیزمی كەشخەیی
هێمن ئەحمەد: خانەنشینی،کوشتنێکی بەئازار
سۆزان سەعید: درەوشانەوەی ئیسلام، نەك گەرانەوە بۆ تاریکی
جەواد خەلیل: بێدەنگیی و ستەمکاریی..