لە مرۆڤی رەشبین بە دووربە، چونکە ئەوان بۆ هەر چارەسەرێک کێشەیەک دروست دەکەن!(ئەنیشتاین)

وتار

ڕۆژنامەنوس لە نێوان حکومەت و گەلدا

Monday, 01.03.2022, 10:11 PM


ووتەیەکی باوو هه یە کەدەڵێ ماف دەسەندرێ نادرێ.

ئەم ووتەیە ئەگەر لەکایە خودییەکەیەوە بۆڕۆژنامەنوسان خۆیان بگونجێت، بەڵام گرنگە دەسەڵات بۆڕۆژنامەنوسان مامەڵە لەگەڵ ئەم ووتەیەدابکات و پەیڕەوی بکات بەجۆرێک هه واڵ و ڕووداوەکان بە سانایی بخەنە بەردەستیان بەرلەوەی بیسەنن خۆیان، گرێکوێرەکانیان نیشان بدەن تابە ئاسانی بیکەنەوەو بیگەیەنن.

چوونکە ئەوان کایەیەکی کاراو مەیدانین، پێشمەرگەیەکی ئازاو دەست بە قەڵەمن، سوارچاکێکی هه نووکەیی و هه مووکاتبوون .

ئەوان عەوداڵی خێرایی هه واڵ و گەیاندندن و دروستی هه واڵی ڕاستە قینەن،تینووی سەرەداوی کردنەوەی ڕاستیەکان و خەمی خەڵکن، نەک عەوداڵی پۆست و پشک پشکێنەو هه ڵپەی کورسی و مادە.

گیان و ڕۆحیان هه میشە لەسەر دەستیان بووە لە پێناو گەیاندنی ڕاستییەکان و لەگۆڕنانی چەواشەکاری و بەلاڕێدا بردنەکانن.

ئەوان هه میشە بێباکی گیان و مافی خۆیان بوونە، بەرژەوەندی میللەتەکەیان خەمی ڕاستەقینەیان بووەو ئەمەشیان بەکردەوە سەلماندوەو دیارە، هه ڕەشە و لێدان و ئەشکەنجەو کوشتن و بڕینی زۆرێک لە ڕۆژنامەنوسان مشتێکن لە نمونەی قوربانیەکان، جوانییەکن لە نییەت و مەبەستی ئەم توێژە کاریگەرە.

کەچی بەداخەوە لەپای نرخاندن و سوپاسکردن لێرەو لەوێ ڕۆژنامەنوسان دەچەوسێندرێنەوە، ئازاری ڕۆحی و جەستەیی دەدرێن، قەڵەم و مایکەکانیان بێ ئەرزش دەکرێ، بەجۆرێک هه میشە دەسەڵات زیاتر لە هه رتوێژێکی تر ڕۆژژنامەنوسان و میدیاکاران بەتایبەتی ترساوەو بەسیاسەتێکی ناتەندرست و دوور لە ئیتیکی ڕۆژنامەنوسی و تەنانەت مرۆڤایەتی مامەڵەی لەگەڵکراوە و گرتن و حوکومی بێبنەماو زیندانی و ئەشکەنجەیان ڕوبەڕو کراوە تەوە.

بەکورتی پشت و پەنای ڕۆژنامەنوسان خوداو قەڵەمەکانیان بووە ئاواش بەردەوام بون لەسەر ڕێبازە کەیان .

گەلیش وەکو خۆی هەمیشە چاوی لە ڕۆژنامەنوسان بوە کەڕاستی
و دروستی هەواڵو ڕوداوە کانیان پێ بگەیەنن بە دوریان کەن لە چەواشە کاریو هەواڵە نا ڕاستە کانی حکومەتو دەسەڵات .

دەخوازم ڕۆژنامەنوسان وەک هه میشە ئازایانەو بێ لایەنانە مامەڵە لەگەڵ ڕووداوەکان بکەن و ئەوانیش نەبنە مەقاش و سێبەرو پەردەو پەرتووی هیچ لایەنێک، قەڵەمەکانیان لە هیچ کەسێک نەپارێزن و بەووردی و دروستی وخۆشەویستییەوە مامەڵە لەگەڵ گواستنەوەو گەیاندنی سەرجەم ڕووداوەکان بکەن.

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس





وێنە

مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی
جاشایەتی ئال بارزانی بۆ ئەردۆغان
تابلۆکانی شەهیدانی قەلەم لەکوردستان

راپرسی

چارەنووسی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی چۆن دەبینیت؟