لە مرۆڤی رەشبین بە دووربە، چونکە ئەوان بۆ هەر چارەسەرێک کێشەیەک دروست دەکەن!(ئەنیشتاین)

وتار

كوردی وێڵبووی نێو دووڕیانی ئاوریشم و دۆلاردا

Tuesday, 01.11.2022, 10:45 PM


ڕێگه‌ی ئاوریشمی نوێ و پرۆژه‌ جیهانیه‌كه‌ی چین و ململانێی ستراتیجی چین و ئه‌مریكا له‌ بواری ئابووریدا، ره‌نگدانه‌وه‌ی سیاسی خۆی ده‌ركه‌وتووه‌ و پرشنگی به‌سه‌ر سه‌رجه‌م وڵاتانی جیهاندا په‌رشوبڵاوبۆته‌وه‌ وئه‌م پرۆژه‌ مێژووییه‌ ستراتیجیه‌ وه‌ك وه‌رچاخنێكی جیهانی هه‌موو بابه‌ته‌كانی تری گرتۆته‌ خۆی و  سیاسه‌ت و به‌رژه‌وه‌ندیه‌ گشتیه‌كانی گه‌لان له‌ پێشه‌وه‌دان.

ئه‌وه‌ی له‌ دروستكردنی ئاوریشم له‌ 5000 سالی پێش زاینی له‌چین ده‌ستی پێكرد و پێویستیبونی به‌ بازاری یه‌كاڵاكردنی ئه‌م به‌رهه‌مه‌ و كاڵای دیكه‌ی چین و به‌ده‌ستهێنانی كه‌ره‌سته‌ی بنه‌ڕه‌تی وسامان و سه‌روه‌تی وڵاتان و گۆرێنه‌وه‌ی قازانج و گرتنه‌به‌ری كورته‌ رێگاكان، هه‌موو رشته‌كانی تری له‌گه‌ڵ خۆیدا كه‌مه‌ركێش كرد، به‌ تایبه‌تی له‌ رووه‌ سیاسیه‌كه‌یه‌وه‌ كاریگه‌ریی زۆر ریشه‌یی هه‌بوو، بۆیه‌ سێ سه‌ده‌ی پێش زایین به‌ شێوه‌یه‌كی سروشتی و خۆرسكانه‌ رێگه‌كانی ئاوریشمی له‌ جیهان خۆیان سه‌پاند، بێگومان له‌گه‌ڵ بازرگانی هه‌مه‌لایه‌ن ئاڵۆگۆڕی رۆشنبیری و هونه‌ری به‌ گرتنه‌به‌ری وه‌به‌رهێنان له‌ژێرخانی هه‌مه‌چۆری هه‌ر پێگه‌ و شوێن و شارو شارۆچكه‌یه‌ك به‌ر ئه‌و رێگه‌یه‌ بكه‌وتایه‌ روویدا و خۆی له‌خۆیدا گۆڕانكاریی هه‌مه‌چه‌شنی تێدا هاته‌ئاراوه‌  و سودگۆڕكیی زۆری لێكه‌وته‌وه‌ ، جگه‌ له‌ باری ئابووری و فه‌رهه‌نگی و رۆشنبیری و كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی وئه‌وا خۆی له‌قه‌ره‌ی  پێداویستیه‌ مرۆیه‌كانیشی دا و له‌ دواجاردا بیرو بۆچۆن و فكر و فه‌لسه‌فه‌ش بێ به‌ری نه‌بوون له‌ به‌رهه‌مه‌ جۆراوجۆره‌كانی كاروانی رێگه‌ی ئاوریشمی و ئه‌مڕۆش رێگه‌ی ئاوریشمی نوێ كه‌ به‌ پیشتوێن و رێگا ناسراوه‌ و له‌سه‌ر هه‌مان رێچگه‌ و ماوه‌ و درێژیی رێگه‌ كۆنه‌كه‌و و لقه‌كانیشی به‌ گۆڕانكاریه‌كی پێویستی سه‌رده‌مه‌كه‌ جێبه‌جێ ده‌كرێت (خۆپیشاندانه‌كانی كازاخستان و راگه‌یاندنه‌كه‌ی سه‌رۆكی چین له‌ ساڵی 2019ز له‌ كازاخشتان به‌ به‌شداری 150 ده‌وڵه‌ت له‌ كۆنگره‌یه‌كدا له‌باره‌ی رێگای ئاوریشمی و پرۆژه‌ نوێكه‌ی پشتوێن و ڕیگا به‌یه‌كه‌وه‌ ببه‌سته‌ره‌وه‌ و نهێنیه‌كانی دونیای هه‌واڵگری و سیاسه‌تی سه‌رمایه‌داریت بۆ روون ده‌بێته‌وه‌).

هه‌رچه‌ند ئه‌وسا ئه‌و ململانێیه‌ی له‌ قۆناغی شه‌ڕی سارد له‌ ئارادابوو سیاسی و هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌ربازیی له‌ نێوان دوو ده‌وڵه‌ت و هاوپه‌یمانه‌كانیدا بوو به‌ڵام توانا و ژماره‌ بچوكه‌كانیش وابه‌سته‌ی توانا و ژماره‌ی گه‌وره‌ ده‌بوون، به‌ڵام ئێستا ئه‌و ستراتیچ و پلانه‌ گه‌وره‌ جیهانیه‌ له‌ رێگه‌ و ئامرازی ئابوورییه‌وه‌ به‌ڕێوه‌ ده‌چێت و پرۆژه‌كه‌ زۆرجه‌مسه‌ربه‌ندیه‌ و ژماره‌ی بچوكیش ڕۆلی گه‌وره‌ و تایبه‌تیی خۆی ده‌گێرێت و شێوه‌یان ره‌نگاوڕه‌نگه‌ و كاریگه‌ریی خۆیان له‌سه‌ر كۆی پرۆژه‌كه‌ هه‌یه‌. له‌و نێوه‌نده‌شدا كورد ده‌توانێت وه‌كو توانا و ژماره‌یه‌كی زۆر بچوك رۆڵی خۆی بگێرێت و له‌ نێو هاوكێشه‌كاندا جێگه‌ی خۆی دیاری بكات و به‌رێگه‌ و ئامڕازی ئابووریه‌وه‌ تا راده‌یه‌ك ئامانجه‌ سیاسیه‌كه‌ی بپێكێت ئه‌گه‌ر له‌مه‌شدا وه‌كو باری نێوخۆیی  شڕ و وڕ نه‌بێت.

ئێستا فشاره‌كانی ئه‌مریكا له‌سه‌ر وڵاتان ئه‌وه‌یه‌ كه‌ به‌شداری پرۆژه‌ی پشتوێن و رێگای ئارویشم نه‌بن و چینیش هه‌موو توانایه‌كی خۆی خستۆته‌ گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی زۆرینه‌ی وڵاتان له‌م پرۆژه‌ حیهانیه‌ ستراتیجیه‌ به‌شدار بن و ملكه‌چی  به‌رژه‌وه‌ندیی تایبه‌تی خۆیان بن و وه‌به‌رهێنانێكی زۆری له‌و رێگه‌یه‌وه‌ خستۆته‌به‌رده‌ست و له‌ باری ژێرخانی ئابووری هه‌مه‌جۆره‌وه‌ توانا ئابووریه‌كه‌ی خستۆته‌گه‌ڕ و هه‌ر وڵاتێكیش ئه‌وه‌ به‌ سودی خۆی ببینێت به‌شداره‌ له‌و رێگایه‌دا، له‌م باره‌شدا روسیا رۆلی خۆی به‌ جوانی و هاوسه‌نگی ده‌گێرێت.

كوردستان پێگه‌یه‌كی جوگرافیی ستراتیجی تایبه‌تی خۆی هه‌یه‌، بۆیه‌ ته‌نها به‌ بیركردنه‌وه‌یه‌كی زانستیانه‌ی راست و به‌ سه‌رپه‌رشتی خه‌ڵكی تێگه‌یشتوو ده‌توانرێت رۆڵی وڵاتێكی گه‌وره‌ له‌م باره‌دا بگێڕێت ئه‌گه‌ر ته‌ماشای به‌رژه‌وه‌ندیی سه‌رجه‌م جه‌مسه‌ره‌كانی ئه‌م پرۆژه‌ بكات و پێگه‌ ستراتیجیه‌كه‌ی خۆی به‌كار بێنێت و وه‌زعی نێوخۆیی خۆی سه‌قامگیر و توندوتۆڵ بكات و به‌ وردی و عه‌قڵمه‌ندانه‌وه‌ یاری له‌ نێوان  دۆلار و ئاوریشمدا بكات و هاوكێشه‌ هه‌مه‌لایه‌نه‌كان بخاته‌به‌رچاو و، بۆچونی عیراق و فشاره‌كانی ئه‌مریكا و ئێران و راو هه‌ڵوێستی وڵاتانی په‌یوه‌ست به‌ كوردستانه‌وه‌ زۆر گرنگه‌ كه‌ بۆ دیاریكردنی هه‌ڵوێست به‌ وردی بخوێنرێنه‌وه‌. بێگومان كورد ده‌توانێت له‌ رێگه‌ وشكانیه‌كه‌وه‌ خۆی له‌ قه‌ره‌ی ئه‌م پرۆژه‌یه‌ بدات و رێگه‌ی ئاسنین و ناروونی هه‌ڵوێستی عیراق و فشاره‌كانی ئێران بوارێكی فراوانی بۆ كورد هێشتۆته‌وه‌ كه‌ یاری خۆی له‌سه‌ر مه‌یدانی رێگه‌ی ئاوریشم بكات، به‌مه‌رجێك زۆر ورد بێت له‌ هه‌ڵوێستی ئه‌مریكا و چۆنێتی به‌كارهێنانی هه‌لی گونجاو له‌كاتی تایبه‌تی خۆیدا كه‌ له‌ ئاینده‌یه‌كی نزیكدا به‌رده‌ست ده‌بێت و ده‌ست پێده‌كات و ده‌بێت كورد پێش وه‌خت ئاماده‌باش بێت وئامرازه‌ سیاسی و ئابووریه‌ پێویسته‌كانی دابین بكات و به‌رده‌وام له‌ په‌یوه‌ندیدا بێت له‌ گه‌ل سه‌رجه‌مسه‌ره‌كان بۆ به‌رده‌وامی له‌ وتوێژ و دانوستاندا.  

پرسیاره‌ گرنگه‌كه‌ له‌وه‌دایه‌ كه‌ هه‌ردوو حوكمڕانی كوردستانی باشوور له‌هه‌موو پرسه‌كاندا و به‌ تایبه‌تی ئه‌وه‌ی په‌یوه‌سته‌ به‌ ستراتیجیه‌تی به‌ڕێوه‌چونی كاروباری سیاسی و وئابووریی جیهان و ناوچه‌كه‌ دابه‌شبوون به‌سه‌ر دوو جه‌مسه‌ردا و ئه‌مه‌ش به‌ زیان بۆ كوردستان كه‌وتۆته‌وه‌ كه‌چی له‌ پرسێكی چاره‌نوسسازی جیهانیی وه‌ك رێگه‌ی ئاوریشم هیچ دیارنیه‌ ئایا بیریان لێكردۆته‌وه‌ یان ته‌نها سه‌رقاڵی كێشه‌ نێوخۆیه‌كانن و ناپه‌رژێنه‌ سه‌ر شتێكی گه‌وره‌ و گرنگی ئاوا، به‌ڵكو ده‌شێت به‌ راشكاوی بڵێین ئه‌م جۆره‌ شتانه‌ له‌ چاویاندا ئه‌وه‌نده‌ بچوكه‌ هه‌روه‌كو پرسه‌ مێژووییه‌كانی تر به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك نایبینن و دوای نه‌مانی هه‌موو هه‌له‌كان ئه‌وسا ده‌كه‌وێته‌وه‌ بیریان و ده‌زانن چه‌ند بێئاگابوون له‌ ره‌وشی سیاسی ناوچه‌كه‌ و جیهان و په‌یوه‌ندیان به‌ كوردستانه‌وه‌ و  له‌ دواجاریشدا په‌نجه‌ی په‌شیمانی ده‌گه‌زن و گه‌لی كوردیش تووشی نه‌هامه‌تی و نسكۆ و بێبه‌هایی پرسه‌كه‌ی و ده‌رئه‌نجامی پوچی دیكه‌ ده‌كه‌ن.   

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس





وێنە

مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی
جاشایەتی ئال بارزانی بۆ ئەردۆغان
تابلۆکانی شەهیدانی قەلەم لەکوردستان

راپرسی

چارەنووسی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی چۆن دەبینیت؟