وتار
شەڕ لە پێناو چی؟
Saturday, 01.22.2022, 02:44 PM
نزیكەی بیست ساڵە هەردوو حیزبی گەورەی كوردستان.بەیەكەوە حوكمڕانی هەرێمی كوردستان دەكەن. بەهۆی ناكۆكیەوە لە ماوەی ڕابردوودا. نەیانتوانیوە دڵنیایی بە كۆمەڵانی خەڵك ببەخشن و كوردستان بگەیەننە كەناری ئاسودەی ،لەبری ئاشتی ، لە بری پڕۆژەیەكی هاوبەش بۆ پێشخستنی هەرێم و پاراستنی ئەزمونەكە لاوازو کەمە کەیان لە بری نووسینەوەی دەستورێك بۆ چوار چێوەی حوكمڕانی دروست. لە بری یەك دەنگی لە بەرامبەر ناهەقیەكانی بەغدا بەرامبەر كوردستان. لە بری هەوڵدان بۆ باشتر کردنی ژیانی پێشمەرگە، هەمیشە لە ململانێ و شەڕە جوێن و شەڕی خوێناویدا بوون. هێندەی خەریكی ناوزڕاندنی یەكترو تۆمەتی ناڕەوا بۆ یەكتر دروست كردن بوون و دەنگی ئازادیان گرتوەو کوشتوە . نیو هێندە لە خەمی خزمەتگوزاری و دڵنیابوونی جەماوەر نەبوون.
لەكاتی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقەوە تاكو ئێستە ، هەردوو حیزب لە شاشەی تەلەفزیۆن و لاپەڕەكانی ڕۆژنامەو تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان ، هەڵمەتێكی توندو بێ ئامانیان لەبەرامبەر یەكتردا دەست پێ كردووە. پارتیەكان (ی.ن.ك) بەوە تۆمەتبار دەكەن کە گوایە بەشێكی داهاتی گومرگی سنورەكان و باج و خەراجی ناوخۆی ناوچەی سەوز ناگەڕێتەوە گەنجینەی وەزارەتی حكومەت و كەس نازانێ بەرەو كوێ دەچێت. (ی.ن.ك)یش دەڵێ تەنیا بەشێكی داهات پارەی نەوت و باج و خەراجی ناوچەی زەرد دەگەڕێتەوە گەنجینەی وەزارەتی دارایی و باقیەكەی نادیارە. هەردوو حیزب ڕۆژانە كادیرو لایەنگرانی خۆیان بە گیانی دوژمنایەتی و قسەی سوك و هەڵبەستراو بەیەكتر دەڵێن و جەماوە رەکەیان بە درۆ فریودەدەن. ڕەفتاری هەردوو حیزب جەماوەریان بێزارو ناڕەحەت كردووە. متمانەیان لە نێوان هەردوو حیزب و لەگەڵ جەماوەر كزو لاواز كردووە.
هاوڵاتیانی كوردستان لە ئەنجامی ئەو هەڵمەتە ناڕەوایەی حیزبەكان لەسەر یەكتر گەیشتونەتە ئەو بڕوایەی كە هەردوو حیزب قسەكانیان لەسەر یەكتر ڕاستەو هەردوو لا داهاتی لە یەكتر دەشارنەوە، خەمی جەماوەریان نیە. خەخم خەمی خۆیان و پلە و پارە و سامانی خۆیانە نەک خەڵک و گەلەکەیان
ئێستەش لەسەر پرسی سەرۆک کۆمار بە ئاشکرا ئەو ڕاستیە دەرکەوت کە شەری ئەمان بۆ پلەو پۆستە نەک خەلک و دەسکەوتی نیشتیمانی و بەرژەوەندی گەل
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس
بابەتی تر
سەرکۆ یونس: تیرۆری سپی، لە2021 دا
هیوا ئەحمەد: ئاخۆ شنگاڵ چەقی ململانێیەكانە!!
لەتیف فاتیح فەرەج: مورتهزا لاخانی پیسدهستی نهوتی كوردستان
محەمەد بەرزی: داگـیـرکـردنـی نـیـشـتـمـان.
دلێر محەمەد نوری: پرۆفیسۆر لە کام زانکۆ و لە چی دا؟
ئارام سەعید: فەیسبوک مالێک بۆ سایکۆپاتەکان
دانا مەنمی: داخستنی دەروازەی سێمێلکا ئاو لە ئاشی کێ دەکات؟!
کارزان عەلی: دادگایی کردنی تاوانباران
دانا مەنمی: هوشیاری زێباری و مەرجەکانی بوون بە سەرۆککۆماری عێراق
سەلاح حسێن ئەفەندی: دیموکراسی و گەشەکردن هەر خەونە یان پاشەرۆژی ئێمەشە - بەشی یەکەم