لە مرۆڤی رەشبین بە دووربە، چونکە ئەوان بۆ هەر چارەسەرێک کێشەیەک دروست دەکەن!(ئەنیشتاین)

وتار

پارتی و یەکێتی شینی ئەمجارەتان بۆ حسێنە یان بۆ هەریسەکەیە؟!!!

Wednesday, 01.26.2022, 10:22 AM


ئاشکرایە شەڕ و ململانێ ئەمجارەتان لەسەر پۆستی سەرۆک کۆمار شەڕ نییە لەپێناو بەرژەوەندییە باڵاکانی هەرێمی کوردستان، بەڵکو شەڕێکی بێ مانایە لەپێناوەی پۆست و ئیمتیازات و پارەدا ، هەڵبەتە لەئەگەر ڕێکنەکەوتنی پارتی و یەکێتی  لەسەر یەک کاندیدکردنی بەهێز بۆ سەرۆک کۆمار ،  بەدڵنیایەوە زیانی گەورە و هەمەلایەنە بە ماڵی کوردی دەگەێنت و ئەوساش زیاتر مەترسی و گریمانەی  تۆخکردنی سنوری نێوان ( زەردو سەوز)   دەبێتە فاکت و کردار،   بەجۆرێکی وا ئەم ناکۆکییەکانە  سەر دەکێشت بۆ لێکترازنی ماڵی کورد و لێکەوتە و دەرهاویشتەی ئێجگار خراپ لەسەر ئایندە و بەرژەوەندییەکانی هەرێمی کوردستان دەبێت .

  گومانی تێدا نییە دواجار لەو نێوەندەشدا تەنها  خەڵکە ڕەش و ڕووتەکەی کوردستانە دەبێتە سوتەمەنی و باجە قورسەکەی ناکۆکیەکاتتان دەدات ،    هەمو لایەک دەزانین سەرۆک کۆمار بۆ پێکهاتەی کوردە کە پێشتر لەسەر بنەمای سازان دیاریکراوە، ئەگەر ئەو دوو هێزە یەک تۆز خاوەنی ئەخلاقی سیاسی و ڕووحی نیشتیمانپەروەری بن، بۆ دەبێت  پۆستی سەرۆک کۆمار وەک موڵکی تایبەت و  ئیمتیازاتی خێزانی دەسەڵاتگەری لێبڕوانن و مامەڵەی لەگەڵدا بکەن؟!!!!
دەبینین ئەم دوو هێزە زۆر پەڕگیرانە لەکێشمەکێشی قوڵدان بۆ  وەرگرتنی پۆستێکی تەشریفاتی و ڕەمزی!! ، لەکاتێکدا  ئەگەر قەولە سەرۆک کۆمار بەرکەوتەی کورد بێت،  دەکرێت لەسەر ئاستی هەمو هێز و لایەنەکانی هەرێمی کوردستان  کۆدەنگی گشتی لەسەر بێت،  نەک دەرئەنجامی هەڵبژاردنێکی شکستخواردوو بکەنە پێودانگ، کە بەشی هەرە زۆری خەڵکی کوردستان بایکۆتی دەنگدانیان کرد،  لەو ڕوانگەیەوە گرنگە  کورد پێویستی بەدیاریکردنی کاندیدیکی بەهێز و شیاوە و بەچەێشنێک ڕای گشتی ناوخۆی کوردستان و  ڕەزامەندی دامەزراوە یاسایی و دەستوورییەکانی لەسەربێت...
بەڕای چاودێران و هەمولایەک   دکتۆر (بەرهەم  ساڵح) خەسڵەتی دەوڵەتداری تێدایە و  لەپۆستی سەرۆک کۆماریدا  خاوەن ئەزمونە و تاڕادەیەک  شیاوە بۆ سەرۆک کۆماری ، هەڵبەتە ئەگەر لەخولی پێشوودا نەیتوانی بێت  وەک پێوست  لەئاست ئەرکەکانیدا بووبێت ، بێگۆمان بەهۆی ناکۆکییەکانی پارتی و یەکێتی و  شێواوی ماڵی کورد و سەرکردایەتی سیاسی هەرێمەوە بووە.
لەڕاستیدا  خەڵکی کوردستان هێندە هۆشیاری هەیە  ئەو ڕاستییە باش تێدەگات  پارتی بۆ پێکهێنانی حکومەتی زۆرینە  ڕێککەوتن و هاوپەیمانییەتی لەگەڵ سەدردا کردوە؟  زۆرێنە واتە لەباربردنی  پڕنسیپی سازان و  حرمانی سیاسی هێزەکانی دەرەوەی زۆرینە؟  
ڕوونە لەبنچینەدا سەدر دژە بە مافە دەستووری سیاسیەکانی کورد لەعێراقدا  و تەنانەت پێشمەرگە وەک ملیشا دەناسێنت وخۆشی ئامادە نییە چەکدارە ملیشاکانی هەڵوەشێنتەوە!!  
دیارە بەردەوام پارتی  سیاسەتی دووفاقی پەیڕەکردوە لەکاتێکدا  لەلایەک خۆی بەئاڵا هەڵگری وەسیقەی ڕیفراندۆم و سەربەخۆی کوردستان دەزانێت و لەلایەکی ترەوە شەڕی پۆست دەکات لەگەڵ سەدری شیعەی عرووبەدا !!!  دەشزانین شەڕ لەسەر ئەوە ناکات  کەسێک  ببێته سەرۆک کۆمار تا  لەدیوانی سەرۆکایەتی کۆمارەوە پارێزەری ڕاستەقینەی دەستوور و سەروەری خاکی عێراق بێت و دەسەڵاتەکانیشی بەکار بهێنت بۆ پارێزگاری لە بەرژەوەندییە باڵاکانی هەرێمی کوردستان  و  ڕێگریکردن لە ستەم و غەدری سیاسی و ئابوورییەکانی.
بەداخەوە  یەکێتی و پارتی بەگشتی  و بەتایبەت هێزێکی وەک( پارتی)هێشتا نەیانتوانیوە نەزعەی شەڕی ناوخۆ  تێپەڕێنن و بەمێژووی ژیانی سیاسی شەڕیانە لەسەر پاوانخوازی و بەرژەوەندگەری  خێزانی و دەست بادان و شکاندنی ئیرادەی یەکدی!!
ئێستاش  بەڕاشکاوی ئەو دەڵێنەوە (شینەکەتان بۆ حسێن نییە، بەڵکو  بۆ هەریسەکەیه)!!! ، واتا ئەم مململانی بێمانایە ئێوە پەیوەندی بەخواستی کوردەوە نییە، تەنها بۆ چاوچنۆکی و دەستکەوتی ماددی و ئیمتیازاتی زەبەلەحی خێزانی دەسەڵاتگەریتانە و هیچی تر.

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس





وێنە

مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی
جاشایەتی ئال بارزانی بۆ ئەردۆغان
تابلۆکانی شەهیدانی قەلەم لەکوردستان

راپرسی

چارەنووسی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی چۆن دەبینیت؟