لە مرۆڤی رەشبین بە دووربە، چونکە ئەوان بۆ هەر چارەسەرێک کێشەیەک دروست دەکەن!(ئەنیشتاین)

وتار

وردە باس...

Friday, 01.28.2022, 08:40 AM



* گەر چی زۆر دەربارەی سەردانەکەی والی تورکیا لە هەولێر بۆ ئیمارات نووسرا و باسی لێکرا ، بەڵام ڕاستی سەردانەکە. تا ئێستا شاراوەیە و ئەوەیە کە دڵخۆشی حکومەتی هەرێم بە مەبەستی کڕینی" بەلەم" چوە بۆ ئیمارات بەو پێ یەی ئیمارات و خودی ئەبو زەبی لە دروست کردنی بەلەمی بچووکی ڕاوە ماسی توانایەکی باشیان هەیە ، کڕینی ئەو بەلەمانەش بۆ دابەش کردنێتی بەسەر هاووڵاتیانی هەولێرە تا ێێسلە کاتی لافاو ( یان ئ کۆبۆنەوەی ئاو کە ناوێکی تازەی داهێنراوی حکومەتە بۆ لافاو ) بەکار بهێنن بۆ هات و چۆ و گواستنەوە ، ئەو بەلەمانەش گەرەنتی دە ساڵیان لەگەڵە چونکە حکومەتی هەرێم پێ ی وانیە لە بێ پارەیی و بەتاڵی قسەکانی بتوانێ کێشەی " ئاو کۆبونەوە " چارەسەر بکا ، لەبەرامبەر ئەم سەفقەدەریا- بازرگانییە سەرۆکە خەم خۆرەکەی حکومەتی بێ خەمی هەرێم!! "ۆرک شۆپ" یان دەورەیەک بۆ حکومەتی هەرێم ئەکاتەوە بە ناو و نیشانی" چۆن مووچە بە چل یان پەنجا ڕۆژ دابەش ئەکرێت " بەمەش لە جیاتی ئەوەی هەرێم ببێ بە دوبەی ، دوبەی ئەبێ بە هەرێم.

* سەرچاوەیەک لەبەر نەبوونی هەویە نەزانرا ناوی چیە ، وای ڕاگەیانوە کە دوای خۆ گیف کردنەوەی یەکێتی و پەیڕەو کردنی سیاسەتی خێسە بە خێسە و پاشقول بە پاشقول بەرامبەر بە بنەماڵەی بارزانی و پارتی پاشکۆی ، ئێستا گوایا لەناو پارتی و خودی بنەماڵە بۆچوونێک هاتۆتە پێشەوە کە باس کردن لە بەرنامەی یەک ڕیزیی کورد بکەن بە دوو ڕیزیی کورد ئەویش  بە پێشنیازکردنی بوونی دوو کەس بە سەرۆک کۆمار ، یەکێکیان لە پارتی و دووەمیان لە یەکێتیی ، واتا سیستەمی " هاوسەرۆکی کۆماری عێڕاق " بێتە کایەوە بەشێوەیەک هەر یەکێکیان هەفتەیەک دەوام بکا و هەفتەکەی تر هاوسەرۆکەکەی ئەولا ، بەمەش هەر یەکەیان لە ساڵێکا بیست و شەش هەفتە سەرۆک کۆمارن ، بەڵام گرفتەکە ئەوەیەکە هەنێک لە ئەهلی سنگ "سەدرییەکان" ڕازی نین بە بوونی هاوسەرۆکەکەی سەر بە بنەماڵە ، چونکە ئەو چەن ساڵانەی لە بەغا کار بەدەست بوە زۆر دەست بڵاو و هەموو قائیمە و حساباتەکانی بە"ناقیس" بوە ئەترسن ئەمجارە" کۆشکی سەلام"ی سەرۆکایەتی کۆمار ئیفلاس بکا.

*  لە دەوروبەری سێ سەد ساڵێک لەمەو وپێش لە بەریتانیا و دارستانەکانی ناوچەی "نۆتینگهام"  داستانی" رۆبین هوود" هاتۆەتە ئاراوە و ئەو کەسە خۆی و گروپەکەی لە دارستانەکانا خۆیان حەشار یاوە و بە دزی و ڕاو و ڕوو ژیاون ،بەڵام بەشێکی زۆری دەستکەوتی چەتەییەکەی کە لە دەوڵەمەنەکای بردوە بەسەر خەڵکی هەژار و بێ دەرامەتا دابەش کردوە و لای ئەوان خۆشەویست و پاڵەوان بوە ، ئەم بەسەر هاتا ئەمڕۆ لە کوردستانا دووبارە بۆتەوە بەڵام ڕێک بە پێچەوانەوە ، ڕۆبین هوودەکەی لای ئێمە هەر ڕۆژەی باج و زەریبەیەک ئەخاتە سەر خەڵک و کۆمپانیا و مەسئولە وورگ زل و گیرفان قورسەکانی پێ دەوڵەمەن گەندەڵ تر ئەکا جگە لەوەی بەشێکی نەزانراوی بۆ خۆی و بنەماڵەکەیەتی ، جێ ی خۆیەتی ئەم حکومەتە بە " حکومەتە پێچەوانەکەی نۆتینگهام" ناو ببرێ.

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس





وێنە

مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی
جاشایەتی ئال بارزانی بۆ ئەردۆغان
تابلۆکانی شەهیدانی قەلەم لەکوردستان

راپرسی

چارەنووسی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی چۆن دەبینیت؟