وتار
گره‌و له سهرهۆشیار زێباری
Friday, 01.28.2022, 08:50 AM
پێش ئه‌وه‌ی هه‌ر قسه‌یه‌ك بكه‌م ده‌مه‌وێ چیرۆكی وتارێكی تۆماس فریدمانتان بیر بخه‌مه‌وه ، فریدمان له كاتی هه‌ڵمه‌تی كێبڕكێ ی پۆستی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكادا له ساڵی 2017، له وتارێكدا داوای له هه‌موو چین و توێژه‌كانی ئه‌مه‌ریكا كرد ده‌نگ به دۆناڵد تره‌مپ نه‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ببێته سه‌رۆكی ژماره 45 ی ئه‌مه‌ریكا ، بیرمه من پێش ده‌رچونی تره‌مپ پێشبینی ده‌رچونی ئه‌وم كرد ، بۆ خولی دووه‌میش وتم هه‌رگیز ده‌رناچێته‌وه، ئه‌مه‌ریكیه‌كان یه‌كجار یاری به چاره‌نووسی خۆیان ده‌كه‌ن ، هۆشیار زێباری له 2004 تا 2014 وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عیراق بوو ، له قۆناغی كاتی و گوێزه‌ره‌وه‌و هه‌میشه‌یی ئه‌و شالیاری ده‌ره‌وه‌ی وڵات بوو ، له‌و ماوهدورو درێژه‌دا باخۆی كه‌سی تر نا یه‌ك ده‌سكه‌وتی ئه‌وم پێبڵێت سه‌ره‌تا بۆ عیراق و دواتریش بۆ ناوچه داگیركراوه‌كانی چوار چێوه‌ی به‌ندی 140 و هه‌رێمی كوردستان به گشتی ، یه‌كجار بوێری ئه‌وه‌ی نه‌بوو به سوپای توركیا بڵێت " بڕۆن ملتان بشكێنن " هه‌ندێك كه‌ناڵی عه‌ره‌بی قسه دوو مۆراڵیهكانی ئه‌ویان كردبوو به نوكته .
له ساڵی 2016 كاتێك وه‌زیری دارای بوو له سه‌ر گه‌نده‌ڵی له رۆژی 23ی ئه‌یلولی ئه‌و ساڵه متمانه‌یان لێسه‌نده‌وه ، له ساڵی 1979ه‌وه ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتیه ، به‌رله‌وه‌ی ڕووله كه‌سی تر بكه‌ین ، رووله پارتی و بارزانی ده‌ڵێین ئایه پارتی كه‌سی تری تیا نیه ، یان ئه‌مه‌جۆرێكه له‌كایه‌ی سیاسی به‌و جۆره‌ی له ده‌رگاوه دهرمكهن له په‌نجه‌ره‌وه دێمه‌وه ، ئاخر هۆشیار زێباری له به‌غدا بۆ كورد‌و بۆ پارتیش تاقیكراوه‌ته‌وه ،له ماوه‌ی ئه‌و هه‌موو ساڵه‌دا كه زێباری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌و وه‌زیری دارایی بوو یه‌كجار نه‌هاته كه‌ركوك ، یه‌كجار نه‌یووت ئه‌رێ ئه‌و ماده ژه‌هراویه‌ی 140 به چی گه‌یشت ، ئه‌مه من نایڵێم با پارتیه‌كان بپرسن ، له گه‌رمه‌ی ته‌قینه‌وه‌كانی كه‌ركوك و كوشت و بڕی خه‌ڵكا ئه‌و خه‌ریكی به‌خشینه‌وه‌ی ده‌مانچه بوو به‌وانه‌ی كه له به‌ر دڵانین .
كاتێك له سه‌ره‌تای 2007 ئێمه به وتارێك مه‌ترسیه‌كانی به‌ندی 140 و هه‌ڕه‌شه‌كانی سهركهركوكمان باس ده‌كرد ، زێباری و زۆرێك له به‌رپرسانی سه‌ر كێكه‌كه‌ی به‌غدا خه‌ریكی كۆكردنه‌وه‌ی ده‌ستكه‌وت و سامان بوون ، كه‌ركوك به‌و ده‌رده چوو ، زێباری هیچ جارێك وه‌ك وه‌زیری ده‌ره‌وه ، یان وه‌زیری دارای ، به تایبه‌ت وه‌زیری ده‌ره‌وه نه‌هات كۆنفراسێكی نێو ده‌وڵه‌تی تایبه‌ت به كه‌ركوك و دڵ و قودسه‌كه بكات و ستیڤان دیمستۆراو ئه‌وانی تریش تێبگه‌یه‌نێ ، كه كه‌ركوك تا حه‌مرین ، بستێكی نهخاكی عه‌ره‌به نهخاكی عیراقه ، خاكی كوردستانه‌و ته‌عریب و داگیركراوه ، ئێ دادوه‌ری گوێزه‌ره‌وه یه‌كه‌مین هه‌نگاوی راستكردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌و ناشرینیه ، زێباری وه‌ك وه‌زیری ده‌ره‌وه ئه‌ركی بوو ئه‌م هه‌ڵه‌و ناشرینیه راست بكاته‌وه.
به ده‌ر له هه‌ڵچوون و به‌رپه‌رچدانه‌وه‌و تانه‌و شتی تر بۆ پارتیه‌كان پرسیاری ئه‌وه ناكه‌ن ، باشه بۆ ده‌بێت له ناو حزبێكا كه حه‌وت ساڵ پێش له دایكبوونی هۆشیار زێباری دروست بووه ، 1946 ئیلا ده‌بێت هه‌ر ئه‌و كاندید بێت ،دواتر بۆ ده‌بێت ئه‌و ببێته ماكی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌و دوو به‌ره‌كی له كاتێكا پارتی و یه‌كێتی پێشتر له‌سه‌ر ئه‌وه رێككه‌وتون كوردستان بدرێته حزبه‌كه‌ی بارزانی و به‌غداش بۆ حزبه‌كه‌ی تاڵه‌بانی ، پشتكردن له‌م رێكه‌وتنه دوو مۆراڵی زیاتر نیه ، ئێستاش ده‌كرێت ئه‌و پرسه راستبكرێته‌وه ، له دوای 2003ه‌وه چه‌ند جارێك یه‌كێتی پارتی به جێنه‌هێشت ، له ده‌نگدان به بارزانی بۆ سه‌رۆكی هه‌رێم یه‌كێتی ده‌رگا به ده‌رگای كوتا" بووبووه نوكته ته‌نانه‌ت سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیش ده‌یگوت ئێمه هۆی به‌رده‌وامی پارتین ، ته‌نانه‌ت له راپه‌ڕینا یه‌كێتی خۆی ده‌یتوانی به ته‌نێ بێت ئه‌وه‌ی نهكردو پارتیشی هێنایه‌وه له گه‌ڵ خۆی ، ئایه پارتی و یه‌كێتی پێویستیان به یه‌كتر نیه ، كاتێ هه‌ولێر له كه‌ناری كه‌وتنا بوو یه‌كێتی له مه‌خمور لوتی داعشی شكاند ، ئێستا ئه‌م گره‌وه له پای چی ، ئایه ترسی ئه‌وه له گۆڕێ نیه خه‌ونه‌كه‌ی ئه‌وانه بێته دی كه ماوه‌یه‌ك به‌ر له ئێستا بانگه‌شه‌ی دوو ئیداره‌ییان ده‌كرد، بانگه‌شه كاره‌كان زۆربه‌یان له زۆنی زه‌رد نه‌بوون .
ئێمه هه‌زارو یه‌ك سه‌رنج و تێبینیمان له سه‌ر سیاسه‌تی هه‌ڵه‌و كه‌م و كوڕی پارتی و یه‌كێتی هه‌یه ، لێ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش نامانه‌وه‌ێ بگه‌ڕێنه‌وه خاڵی سفرویه سوك و ئاسان هه‌موو كوردستان راده‌ستی به‌غدا بكه‌نه‌وه ، كه دیاره به‌ره‌و ئه‌وه ده‌چێت .
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس
بابەتی تر
پشکۆ ناکام: وردە باس...
دانیار محەمەد: درۆ شانازیە؟
سیروان حەمە ڕەشید: پارتی و یەکێتی شینی ئەمجارەتان بۆ حسێنە یان بۆ هەریسەکەیە؟!!!
غازی غەریب زۆراب: ڕۆڵی سەرۆکی حکومەتی هەرێم، لە سیاسەتی گاڵتەپێکردن و بریندارکردنی خەڵکدا
کەمال جەمال موختار: یادگارێکی مێژوویی (بۆ ئەوانەی پێیان وایە هەموو کەسێک وەکو ئەرسەلان بایز ترسنۆک و لەرزۆکە)
سەردەشت محەمەد: بەخێربێن بۆ مەملەكەتی قەیرانەكان
هیوا ئەحمەد: رووداوه‌كانی حه‌سه‌كه و چه‌ند پرسێك؟!
ئەبو بەکر عەلی: ئەو پرسیارانەی پێویستە کوردلەئێستادا لە خۆی بکات
دلێر محەمەد نوری: خەمی بووکە شووشەکان
د. محەمەد عەلی: لەکۆنفرانس، گروپی لۆبی و لیژنەو بەخۆداچونەوە گەڕێن، چیتر خۆتان و خەڵکیش چەواشە مەکەن