وتار
لە نێوان (مسیۆ )و (شاسوار ) دا
Sunday, 01.30.2022, 08:58 PM
لە دوای روخاندنی رژێمی بعسی صدام لە عێراق ، هەر زوو تێگەیشتم کە هەرێمی کوردستان لەسەر شێوەی سیستەمی بە فەساد دارزاوی مصری موبارەک بنیات دەنرێتەوە ، هەر زوو یەکێتی و پارتی یان راستر مام جەلال و مەسعود بارزانی ، بە دیوێکی تردا وەک چۆن بە شەر هەرێمی سلێمانی و گەرمیانیان لە هەولێرو بادینان دابڕی بە شەرو سنوری دێگەڵە ، بەم دیوەدا لە رێگەی ئیتفاقی بە حساب ستراتیجی ، پیادەی نە شەرو نە ئاشتی ، نە یەک گرتنەوەی هەردوو دیوی دێگەڵەو نە کردنەوەی بە دوو حکومەتی وەک وایان لێ کردبوو ، بەڵکو بە فیتی خۆیان جارێکی تر بە نەوعێکی رێویانەتر میلەت بهاڕن ، ئیدی ئەوان هەر لە ساڵی ١٩٩٢ کاتی یەکەمین هەڵبژاردن و یەکەمین کابینەی حکومەتی هەرێم فێری نیو بە نیو بووبوون ، وەک ناویان لێ نابوو ٥٠ بە ٥٠ و بە جێگری وەزیریشیان دەوت رێگری وەزیر ، ئاخر ئەگەر وەزیرێک یان مودیرێک یەکێتی بوایە ئەواجێگرەکەی بە هەمان واتا وەزیر یا مودیر بوو ، بە پێچەوانەشەوە وەزیر پارتی بوایە یەکێتیش لە بەرگی جێگر هەر وەزیر بوو ، جا لەدوای شەرو دوای چەند ساڵ دوو بەرەکی بەحسابی یەک بەرەکی جارێکی تر ، کردیان بە دوو ئیدارە لە یەک حکومەتدا ، خواش هەڵناگرێ هەر لە سەرەتاوە پارتی هەردوو ئیدارەی بە هی خۆی دەزانی ، هەروەک چۆن باوکێک دوو کوڕی هەبێت لە دوو ژن ، بەومانایەی پارتی ئەم دیو بازگەی دێگەڵە کە سلێمانی و گەرمیانە بە چاوی ئەو کوڕەی تەماشا دەکات لە ژنە کۆنەکەیەتی واتە گێرێکی فەرقە لە تازەکەی ، ئەوان ئەزمونی ئەم حاڵەتەیان هەیە ، مەلا مستەفا چەند ژنی هەبوو لە نێویاندا مەسعود و ئیدریسی پێش خست ، لەوانیش زیاتر مەسعود ، چونکە دایکی مەسعود هەم ژنی ئاخری بوو هەم خاوەن نفوس و عەشرەتدار تر بوون .
مەخلەسی کەلام زۆر لە باسەکە لانەدەین
پارتی لەدوای ئەوەی نەوشیروان مستەفا هەرەسی بە گەورەترین ئۆپۆزسیۆن و نیو ملیۆن دەنگدەری حەقیقی و دەنگی نارەزایی میلەت بۆ هیوایەک کە ناونرابوو ، ئیتر بەسە کاتی گۆڕینێتی ، هێنا و دوای ئەوەی مام جەلال تەواو خۆی و یەکێتی خستە باوەشی بارزانیەوە و بەو عومر و نەخۆشی و بە مێزێکەوە دەگەرا دەیشیراند دەنگ بدەن بە کاک مەسعود سەرۆکی ئێستەو خولی داهاتوش ، ئیدی پارتی بە کردەوە بوو بە تاکە هێزو مەرجەعی گوێ لێ گیراوی هەرێمی کوردستان ، ئێستە پارتی تەواو وەک حیزبی بەعس وایەو ئەوانی تر لە یەکێتی تا هەموو حیزبۆکەکان ، لە شێوەی حیزبە کارتۆنیەکانی سەردەمی بەعسن ، ئیدی پارتی خۆی بریاردەری ئەوەڵ و ئەخیرە ،
بەڵام پارتیش لەو حاڵەتە تێگەیشتوە کە ئەم سەردەمە سەردەمی تەکنیکی ئاڵۆزە لە هەموو بوارێکدا ، سەردەمی سۆشیال مێدیاو ، فروان بوونی بازنەی ئازادی ڕادەربڕینی تەکە ، سەردەمی جەنجاڵی ، دەبێت بۆ گرتنەوەی جڵەوی ئەو هەموو پەرش و بڵاویە و جەنجاڵی یە ئەمیش تەکنیک بەکار بهێنێت .
هەموو دنیا چوە گوێی نەوشیروان مستەفاوە ، هەموو خەتەرێکی چونە ناو حکومەتیان بۆ رون کردەوە کە ئەم ئۆپۆزسیۆنە حەقیقی یە بروخێ ، پارتی ئۆپۆزسیۆنێکی موزەیەف بۆ خنکاندنی ئۆپۆزسیۆن دروست دەکاتی ئیتر رێگەی گەرانەوەی گۆرران بۆ شێوە ئەسڵیەکەی بە بلۆک و چیمەنتۆ سواغ دەدات ، گۆرران یەک رێگەی هەیە ئەوەش ئۆپۆزسیۆن بوونە تا سەردەمێک خۆی دەبێتە نیوە ی زیاتری پەرلەمان ئەوەش دوور نەبوو ، بەڵام نەوشیروان مستەفا تێنەگەیشت و تێنەگەیشت ، نەچو بە گوێان و نەچوو، دەستی دابویە یەخەی مام جەلال و ئیلاو بیلا دەبێ لە شارۆچکەی کۆیە بیدەم بە زەویدا .
ئۆپۆزسین لە یەکەم هەنگاوی چونە ناو حکومەت گلاو ئەستۆو ڕانی ورد بوو ،
لێرەوە فیلمەکە فیلمی ئەیگۆڕین کۆتایی هات
قۆناغی شاسوار و خوشکەکەی دەستی پێ کرد
مصر دوای روخانی رژێمی محەمەد حوسنی موبارەک ، توشی گێژاوی بەرێوەبردن و حکومەت و پۆستەکانی ناو کایەی دەسەڵات بوو ، ئەوە بوو بە هەڵبژاردن شانسێک درا بە ئیخوان موسلمین کە هەشتا ساڵە دەڵێن ئێمە بگەینە دەسەڵات مصر دەکەین بە بەهەشت ئەو شانسەی پێ بدرێت ، ئەمما بە یەک ساڵ مصری کرد بە زیندانێکی گەورە ، گەورەترین کەنیسەی قیپتیەکان کە زیاتر لە ١٠٠٠ ساڵ بوو بە پێوەبوو ئەوان روخاندیان ، بە سەدان هەزار بەڵتەجی خستبوە سەر شەقامەکان بەتەما بوو هەرەمەکانیش بروخێنن ، کۆمەڵگەی مصر وەک کۆمەڵگەی ئەفغانستانی سەردەمی تاڵیبانی لێ کرا بوو ، محەمەد مورسی لە مصر و راشد غەنوشی لە تونس لەگەڵ ئەردۆگان رێک کەوتبوون کە دەوڵەتی سوڵتانی عوسمانی دروست کەنەوە ، لەم خەونە هەر زوو ڕایان پەراندن ، ئاخر لەشکری ئەم خەونەیان داعش بوو .
دوای ئینقلابی عبدالفتاح سیسی و لەناو چونی حوکمی ئیخوان ، دیسان کۆمەڵگە توشی یان گیرۆدەی فەسادێکی مونەزەم بوەوە ، کە دروست لە هەرێمی کوردستانی فەسادی ئیداری و مالی کراوە بە یاساو مونەزەم جێ بەجێ دەکرێت ،
هونەرمەندی گەورەی مصرو جیهانی عەرەبی ، عادل امام ، زۆر بە جوانی ڕوی دزێوی ئەو گەندەڵیە بە سیاستەماتیک کراوەی ئەم ساڵانەی دوای روخانی رژێمی موبارەک دەردەخات بە چەندین زنجیرە دراماو کاری هونەری ، لە زنجیرە درامای ( عوالم الخفیە ) ساڵی ٢٠١٨ باسی دوست بوونی جۆرێک لە ڕاگەیانی بە حساب بەرەی گەل و ئۆپۆزسیۆن ، دروست کردنی باندی سواڵ کردن ، دروست کردنی زانکۆی و قوتابخانەی نمونەیی بێ عیلم و بۆ پارە دروست کردن ، باسی دزینی پرسیارەکانی بەکەلۆری ، باسی شەیتان بازاڕو هەرکەسە بە پشتی بەرپرسێک پارە پەیدا بکات ، باسی کەرتی گەشتیاری و کردنی بە کەتی گەوادی و قەحبە فرۆشتن ، ..... هتد ، وە باسی
ئۆپۆزسیۆنێکی بە حساب دژی دەسەڵات ،بەڵام لە ژێرەوە کاری ئەساسیان دەستەمۆ کردنی کۆمەڵگەیە بۆ دەسەڵاتی جێگیرکراو ، بۆ نمونە مسیۆ کە ناوی شەهاب حامدە ، کەسێکی پارەداری هەڵتۆقیوە ،کە لە هەڵبەزو دابەزەکانی گۆڕینی رژێمەکان و بەرهەمی شەیتان بازاڕی کۆمەڵگەی سەرلێشێواو ، خاوەنی دەزگایەکی مێدیاییە بەناوی ( نبض الشعب ) لە بنیشیا لە پەرێزی خۆڵ کردنە چاوی کۆمەڵگەوە کە بە ئاشکرا دەنگی نارازیەکان کۆ دەکاتەوەو دژی ئەو بارە ناهەموارە کار دەکات ، دژی فەسادی ئیداری و مالی و دژی ئەو سیستەمە خراپەن ، دژی ئەو سیاسەتە دەجەنگن ، ئەمما لە لایەکەوە خۆیان بە بەرهەمی ئەو فەسادە ملیاردێرن و لەورێگەیەوە دوو چۆلەکە دەکوژن ، یەکێکیان دەسەڵات دەیکوژێت بە کوشتنی بەرەیەکی ئۆپۆزسیۆنی راستەقینە لەپەنا ئەو ئۆپۆزسیۆنە موزەیەفە کاریان خۆڵ کردنە چاوی کۆمەڵگەی بەهەژار کراوە ، بۆ نمونە ، بەزین گرانە بەنزین دابەش دەکات ، نەوت نی یە نەوت تەوزیع دەکات ، ئاو نی یە تانکەر بۆ گەرەکەکان دەنێرێت ، غاز نی یە غاز فەراهەم دەکات ، ئەمە خەڵک نالێ لەکوێت بوو ، چۆن و بۆ کوێ و لە ساڵحی کێ ئەمە دەکەیت ؟ گەلۆ تۆ چۆن هەڵتۆقیت و ئەم پشتەت بە کێ قایمە ؟ ناشێ وەک تەمسیلەکە بڵێی ( لەشکری ئێمە جوتیاری رەشو روتی هەژارە ) هەروەک پارەکەیەکی تەزوویر خراوەتە بازارەوە ، چۆلەکەیەکی خۆیان دەیکوژن کە ئیدی جۆرێکی تر لە کاسپی دەدۆزنەوە بۆ زیاتر بە میاردێر بوون لەرێگەی دەسەڵاتەوە ئەمجارە بە پۆستی وەزیرو پەرلەمان و سەرۆک کۆمارو چی و چی ، جا ئەم فەسادە دەجێتە ناو کایەی هونەری سینەماو کایەی ڕاگەیاندن و سۆشیال مێدیاو ، خوێبدن و زانکۆکان و ئیتر برۆ بە تانیا
ئەوەتا بە ٩ کورسیەوە داوای جێ بە جێ کردنی ١٠ خاڵ لە پارتی دەکات ،ئەمەش چیمان پێ دەڵێ ؟
ئێستە پێم وابێت ئەوەی ئەم وتارەی بنی لە سەرەوە بۆ خوارەوە بخوێنێتەوە ، تەواو تێدەگات شاسوار و خوشکەکەی ئۆپۆزسیۆنە یان ، تاجری ڤینیسە خۆی لێ کردوین بە پاڵەوانی کەس نەزان .
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس
بابەتی تر
کەمال جەمال موختار: دەڵاڵەکانی فرۆشتنی نیشتیمان
سەردەشت محەمەد: مەرجەکانی نەوەی نوێ خزمەت بەکێ دەکات؟
توانا ئەمین: ساختەچییەک بەناوی جیم ئۆزان!
لەتیف فاتیح فەرەج: گرهو له سهرهۆشیار زێباری
پشکۆ ناکام: وردە باس...
دانیار محەمەد: درۆ شانازیە؟
سیروان حەمە ڕەشید: پارتی و یەکێتی شینی ئەمجارەتان بۆ حسێنە یان بۆ هەریسەکەیە؟!!!
غازی غەریب زۆراب: ڕۆڵی سەرۆکی حکومەتی هەرێم، لە سیاسەتی گاڵتەپێکردن و بریندارکردنی خەڵکدا
کەمال جەمال موختار: یادگارێکی مێژوویی (بۆ ئەوانەی پێیان وایە هەموو کەسێک وەکو ئەرسەلان بایز ترسنۆک و لەرزۆکە)
سەردەشت محەمەد: بەخێربێن بۆ مەملەكەتی قەیرانەكان