وتار
کاندیدێکی بێ شکۆ
Tuesday, 02.01.2022, 04:47 PM
چەندجارێک خۆپیشاندەران لە بەردەم دادگای باڵای فیدراڵی لە بەغدادی پایتەختی عیراق، دژی کاندیدکردنی هۆشیار زێباری داوایان لە دادگا باڵا کرد، کە ڕێگە نەدەن کەسێک کە لە کابینەی پێشووتر بەهۆی گەندەڵێیەوە لە 21ی ئەیلولی 2016 بە 158دەنگی پەرلەمانتاران لە پۆستی وەزیری دارایی دوور خرایەوە، ناکرێت ئێستا هەمان گەندەڵی پێشووتر خۆی بۆ پۆستی سەرۆککۆمار کاندیدبکات، هاوکات عیراقیەکان بەمەشەوە نەوەستان و لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانەوە بەردەوامن لە ناڕەزایەتی دەربڕین لەسەر کاندیدکردنی ناوبراو، ئەمەش بوە هۆکار بۆ (بێ شکۆکردنی ئەو کاندیدە).
پارتی دیموکراتی کوردستان، پاڵپشت بە ڕێککەوتنە سیاسیەکەی لەگەڵ (حەلبوسی و صەدر) کاندیدی بۆ پۆستی سەرۆککۆمار هەیە، گەربێت و ناڕەزایەتی شەقام جگە لە بەغداد چەند شارێکیتری عیراق بگرێتەوە، هەروەها لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانەوە فراوانتر لە ئێستا ناڕازیبن بە کاندیدکردنی هۆشیار زێباری ئەوا بە دڵنیاییەوە (صەدر) پشت لە ڕێککەوتنە سێ قۆڵیەکەی نێوان (خۆی و حەلبوسی و بارزانی) دەکات، چونکە صەدر بەوە ناسراوە کە کاریگەری شەقامی لەسەرە و خۆشی کە ئێستا بوەتە ژمارە (یەک) لە عیراق بەهۆی سواربونی ناو براوە بەسەر شەپۆلی ناڕەزایەتیەکان لە ڕابردوودا، ئەمەش وای لێدەکات کە بۆی ئاسانترە لە پشت لە ڕێککەوتنەکەی بکات و پێگەی خۆی لە شەقام بەهێزتر بکات.
لەلایەکیترەوە لایەنە سیاسیەکان لە هەرێمی کوردستان، لە ڕابردوودا ئەزمونێکی تاڵیان لە ڕێککەوتن و نزیک بونەوە لە پارتی بینیوە، هەر لایەنێکی سیاسی ڕێککەوتنی لەگەڵ پارتی کردبێت دواجار دەنگدەر تۆڵەی لەو حزبە کردوەتەوە، ئەمە بۆ عیراقیش ڕاستە و بەدڵنیاییەوە لە داهاتودا (حەلبوسی لەناو سونەکان و صەدر لە شیعە) باجی ئەم ڕێککەوتنەی ئێستایان لێوەردەگرنەوە و دەبنە حزبی کەمینە گەربێت و درێژە بە ڕێککەوتنەکەیان بدەن.
دواجار تۆپەکە لەناو هۆڵی پەرلەمانی عیراقە و ئەوە پەرلەمانتارەکانن کە چۆن یاری پێدەکەن، ئایا پەرلەمانتارەکان دەنگ بە کاندیدێک دەدەن، کە پێشتر لە هەمان هۆڵەوە بەدەنگی هاوپیشەکانیان بەهۆی گەندەڵیەوە پۆستی وەزیری داراییان لە هۆشیار زێباری وەرگرتەوە؟، کە ئێستا کاندیدە بۆ سەرۆککۆماری عیراق؟، یان گوێ لە دەنگی ناڕازی شەقام و تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان دەگرن؟.
خاڵی جەوهەری بابەتەکەش دیسان پەیوەندی بە پەرلەمانی عیراقەوە هەیە، چونکە لە عیراقی نوێدا هاوڵاتیانی عیراق لە هەموو خولەکان زیاتر ئەم پەرلەمانە بەنزیکی خۆیان دەزانن، چونکە بەرمەبنای هەڵبژاردنی پێشوەختەیە کە داواکاری شەقامی عیراقی بوو، گەر سەرەتاکەی بەم جۆرەبێت و دەنگ بە گەندەڵێک بدەن بۆ سەرۆکایەتی کۆمار بە دڵنیاییەوە عاقیبەتەکەی بەخێر ناشکێتەوە.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس
بابەتی تر
کامەران عەزیز: لە شەڕی دۆڵەکانەوە بۆ شەڕی پۆستەکان..!!
دلێر محەمەد نوری: شەڕی ئیدارە یان ئیرادە؟
جهعفهر عهلی: لەبارەی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمارەوە؛ گوتاری درۆزنانەی ئەستۆپاکی
دانا ڕەشید: لە نێوان (مسیۆ )و (شاسوار ) دا
کەمال جەمال موختار: دەڵاڵەکانی فرۆشتنی نیشتیمان
سەردەشت محەمەد: مەرجەکانی نەوەی نوێ خزمەت بەکێ دەکات؟
توانا ئەمین: ساختەچییەک بەناوی جیم ئۆزان!
لەتیف فاتیح فەرەج: گرهو له سهرهۆشیار زێباری
پشکۆ ناکام: وردە باس...
دانیار محەمەد: درۆ شانازیە؟