لە مرۆڤی رەشبین بە دووربە، چونکە ئەوان بۆ هەر چارەسەرێک کێشەیەک دروست دەکەن!(ئەنیشتاین)

هەواڵ

ڕۆژنامه‌نوسان و چالاكوانانی پارێزگای دهۆك: تكایه‌ فریای بادینان بکەون

Tuesday, 08.25.2020, 04:14 PM


هێزەکانی پارتی دیمۆکراتی کودستان (پەدەکە) ماوەی چەندین ڕۆژە لە شار و ناوچەکانی پارێزگای دهۆک و هەرێمی بادینانی سەر بە باشوری کوردستان هەڵمەتێکی بەرفراوانی ڕەشبگیری بەڕێوەدەبات و بەهۆیەوە دەیان چالاکوان، ڕۆژنامەوان، مامۆستا و زیاتر لە سەد هاووڵاتی مەدەنی دەستیگیر و زیندایکراون. وێڕای هەموو ناڕەزایەتیەکان بەرامبەر بە ڕەشبگیریەکە، بەڵام چەکدارەکانی سەر بە پەدەکە درێژە بە هەڵمەتەکە دەدەن. ئەوەش چین و تویژەکانی بادینان بەتایبەتی و کوردستان بەگشتی نیگەران کردووە.
لەو چوارچێوەیەدا، كۆمه‌ڵێك ڕۆژنامه‌نوس و چالاكوانانی پارێزگای دهۆك لە پای ئەو هەڵمەتی ڕەشبگیریەی کە هێزەکانی پەدەکە لە بادینان بەڕێوەی دەبەن، بانگەوازێکیان ئاڕاستەی ڕای گشتیی کردوە و تیدا هەڵمەتەکە بەنایاسایی و دڕندانە وەسف دەکەن و خوازیارن، هەمووان "فریای بادینان بكه‌ون".

تەواوی بانگەوازیەکەی كۆمه‌ڵێك ڕۆژنامه‌نوس و چالاكوانانی پارێزگای دهۆك بەم شێوەیە:

ئه‌م پرۆسه‌یه‌ی ڕه‌شبگیری بێ بریاری دادگا بوویه‌ و (ڕۆژنامه‌نوس، چالاكوان، مامۆستایان) به‌شێوازێكی دڕندانه‌ ده‌سته‌سه‌ركراون

بۆ به‌ڕێز/ .......

ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكه‌ و به‌ تایبه‌تی له‌ رێككه‌وتی ١٣/٠٨//٢٠٢٠وه‌ تا بەئه‌مرۆ، پارتی دیموكراتی كوردستان به‌ ڕێگای ده‌زگا ئه‌منیه‌كانی پارێزگای دهۆك له‌ هه‌وڵێكی نادیموكراسی و ده‌ره‌وه‌ی چارچێوه‌ی یاسای كارپێكراوه‌كان به‌ ده‌یان هاووڵاتی، چالاكوان، مامۆستا و ڕۆژنامه‌نوسی سنوری پارێزگای دهۆكی ده‌ستگیركردووه‌ كه‌به‌پێ ئه‌وه‌ ئاماره‌ی لامانه‌ ژماره‌یان (٤٥) كه‌سه‌ و چه‌ند كه‌سێك به‌ كه‌فاله‌ت ئازاد كراون (ناوی به‌شێك له‌زیندانیكراوه‌كان له‌ خواره‌وه‌ داده‌نێین)، هه‌روه‌ها زیاتر له‌ سه‌د هاولاتی خۆپیشانده‌ر له‌ قه‌زای زاخۆ ده‌سته‌سه‌ركراون و تا ئێستا نازانرێ چه‌ند كه‌س ئازادكراون.
ئێمه‌ هۆشداری له‌ مه‌ترسی دوخی ته‌ندروستی زیندانیكراوه‌كان دده‌ن، چه‌ند خاله‌دا مه‌ترسی ئه‌م پرۆسه‌یه‌ نا قانونیه‌ و نا دیموكراسیه‌ كه‌ له‌ژێر فشاری پارتی دیموكراتی كوردستان ئه‌نجامده‌درێت ڕون ده‌كه‌ینه‌وه‌:

یه‌كه‌م: ئه‌م پرۆسه‌یه‌ی ڕه‌شبگیری بێ بریاری دادگا بوویه‌ و (ڕۆژنامه‌نوس، چالاكوان، مامۆستایان) به‌شێوازێكی دڕندانه‌ ده‌سته‌سه‌ركراون بێ هه‌بوونی هیچ تاوانێك و ته‌نانه‌ت به‌شداری خۆپیشاندانیش نه‌بوونه‌ و رێگه‌ش نادرێت كه‌سوكار و پارێزه‌ران چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ل زیندانیكراوه‌كان ئه‌نجامبده‌ن، بویه‌ ئه‌مه‌ مه‌ترسیه‌ بۆ سه‌ر پرۆسه‌ی دیموكراسی له‌ پارێزگا دهۆك و هه‌رێمی كوردستان به‌ گشتی.

دووه‌م: دوخی ته‌ندروستی و ده‌رونی ده‌ستگیركراوه‌كان له‌ زینداندا له‌مه‌ترسیدایه‌، به‌پێ قسه‌ی یه‌كێك له‌زیندانیه‌ ئازادكراوه‌كان بۆ ماوه‌ی ٤ ڕۆژ نه‌ خواردن و نه‌ ئاویان پێ نه‌داوه‌ و له‌ ژورێكی كه‌م ئوكسجینیدا بووه‌ له‌ ئاسایشی قه‌زای زاخۆ، هه‌روه‌ها زیندانیه‌كان ئه‌شكه‌نجه‌دراون و به‌ تایبه‌تی ئاماژه‌ ناوی ڕۆژنامه‌س ئه‌حمه‌د زاخۆیی و جه‌نگیز سندی كراوا كه‌ برینداركراون و دوخیان مه‌ترسیدارن.

سێیه‌م: ئاسایشی پارێزگای دهۆك خه‌لك و چالاكوانی مه‌ده‌نی بانگده‌كات و دواتر له‌ ژێر هه‌ره‌شه‌ به‌ڵێنامه‌ی بێده‌نگبونیان پێ پڕ ده‌كاته‌وه‌، له‌ ٢١ی ئابدا به‌ مه‌به‌ستی وه‌لامدانه‌وه‌ی به‌یاننامه‌یه‌ك حه‌وت رێكخره‌ی گردبوونه‌یه‌ك بانگ ده‌كات دواتر مامۆستا دلشاد گوهه‌ری ده‌سته‌سه‌رده‌كه‌ن و چاره‌نۆسی نادیاره‌.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تا ئێستا پرۆسه‌ی ره‌شبگیری وزیندانیكردن به‌رده‌وامه‌ و مه‌ترسی بارودوخی ته‌ندروستی و ده‌رونی زیندانیان و هه‌ره‌شه‌كردن له‌ چالاكوان، داواكارین و تكایه‌ هه‌ر چی زووه‌ هه‌وڵی جدی بدرێت ده‌سته‌سه‌ركراوه‌كان ئازاد بكرێن و ئه‌م پرۆسه‌یه‌ی زیندانكردنی سیاسی و ترساندن بوه‌ستنێرێت چونكه‌ مه‌ترسی له‌سه‌ر پرۆسه‌ی دیموكراسی هه‌رێمی كوردستان هه‌یه‌.
لیستی ناوی به‌شێك له‌ ده‌ستگیركراوه‌كانی پارێزگای دهۆك:
- بەدەل بەرواری (چالاكڤان) - دهوك
2- قەیدار حسێن (چالاكڤان) - ئاكرێ ..ئازاد کراوە
3- دیفاع هەركی (روژنامەڤان) - ئاكرێ ..ئازاد کراوە
4- ئومێد بەروشكی (چالاكڤان) - دهوك
5- ئەحمەد زاخویی (روژنامەڤان)- زاخو
6- فاروق عمر (روژنامەڤان) - زاخو
7- مێهڤان مەجید (روژنامەڤان)- زاخو
8- جانگیر سندی (چالاكڤان) - زاخو
9- ئازاد مەحمود (چالاكڤان) - سێمیڵ
10- ئەمجەد یوسف (چالاكڤان) - شێلادزێ
11- موسا غازی (چالاكڤان) - شێلادزێ
12- عبداللە عوسمان (هاوڵاتی) - زاخو
13- جەمال مشەختی (هاوڵاتی) - زاخو
14- عەلی شەرەڤانی (چاڵاکڤان) سێمێل
15-شكێران زێباری (رۆژنامەڤان ) ئاكرێ.. ئازاد کراوە
16-نیهاد ئورەماری (رۆژنامەڤان) ئاكرێ.. ئازاد کراوە
17- عەبدولحمید مەندانی (مامۆستا) دهۆك.. ئازاد کراوە
18- سالح عبدالجبار دۆسكی (مامۆستا) دهۆك
19- رەمەزان جبرائیل (شیلادزێ)
20- سیپان لوقمان رێكانی (شیلادزێ)
22- شیروان سەعید عومەر (چالاكڤان) دهۆك
23- كەمال رەمزی (رۆژنامەڤان) زاخۆ
24- سەباح دۆسكی (مامۆستا) شیلادزێ
25- هاشم مستەفا (باگێرا).. ئازاد کراوە
26- كاوار نەزیر (چالاكڤان دهۆك.. ئازاد کراوە
27- كاروان سادق (رۆژنامەڤان) دهۆك.. ئازاد کراوە
28- ئەیهان سەعید (رۆژنامەڤان) دهۆك.. ئازاد کراوە
29- ئازاد سپینداری (دهۆک) - دهۆک.. ئازاد کراوە
30- دڵشاد گوهەرزی (مامۆستا) دهۆك
31- جەلال چەیی (چالاكوان) شیلادزێ ..ئازاد کراوە
32- هەڤاڵ نوسرەت ( چالاكوان) - دهۆک .. ئازاد کراوە
33_محەمەد سەعید دۆسكی (ڕۆژنامەڤان) - دهۆك
34- عەبدوڵا میکائیل (چاڵاکوان) - ئاکرێ
35- میر نێروەی (ڕۆژنامەڤان) - دێرەلوک.. ئازاد کراوە
36- مەرین سەرنی (ڕۆژنامەڤان) - دێرەلوک .. ئازاد کراوە
37- یونس مەحمود (چاڵاکڤان) - دهۆک
38- یوسف سەلام (چاڵاکڤان) - سێمێل
39- ئارام شاکر (چاڵاکڤان) - دهۆک
40- عەزیز حەسەن (چاڵاکڤان) - دهۆک
41- شێروان شەرەڤانی (چاڵاکڤان) - دهۆک
42- رێبەر یاسین (چاڵاکڤان) - دهۆک
43- شێرزاد کۆچەر (چاڵاکڤان) سێمێل
44- بەختیار دهۆکی (چاڵاکڤان) - دهۆک
- گرتیێن شوفێر ل زاخو 18 كه‌س.
_به‌ ده‌یان هاوڵاتی له‌ خۆپیشاندانه‌كه‌ی ئیبراهیم خه‌لیل دا له‌ رێككه‌وتی ١٩/٠٨/٢٠٢٠ له‌ زاخۆ دەستگیر و زیندانیكراون و تا ئێستا نازانرێ چه‌ند كه‌س ئازاد كراون.

كۆمه‌ڵێك له‌ ڕۆژنامه‌نۆس و چالاكوانانی پارێزگای دهۆك
٢٥/٠٨/٢٠٢٠


ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس





وێنە

مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی
جاشایەتی ئال بارزانی بۆ ئەردۆغان
تابلۆکانی شەهیدانی قەلەم لەکوردستان

راپرسی

چارەنووسی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی چۆن دەبینیت؟