وتار
ده‌وڵه‌تی تورك رووی خۆی ئاشكرا ده‌كات!
Thursday, 02.03.2022, 07:51 PM
جارێكی تر ده‌وڵه‌تی داگیركه‌ری تورك به‌سه‌دان ته‌یاره‌ی شه‌ڕكه‌ر و ته‌یاره‌ی بێ مرۆڤ و سیخوری چه‌ندین ناوچه‌ی كوردستانی هه‌ر له‌شه‌نگاڵه‌وه بگره تا مه‌خمور و دێرك و چیاكانی كوردستانی به‌ئاگر و ئاسن كرده ئامانج و زه‌ره‌ر و زیانێكی زۆری گه‌یانده خه‌ڵك و ره‌ز و باخ و ماڵ و مۆڵك و خاكی گه‌له‌كه‌مان. ئه‌و هێرشانه‌شی به‌بێ سڵكردنه‌وه له‌هه‌موو یاسا و رێسا جیهانی و مرۆڤییه‌كان ئه‌نجامده‌دا و به‌ئاشكراش سه‌رۆك ئه‌ركانی گشتی و به‌رپرسی ده‌زگای ئیستخباراتی ده‌وڵه‌تی تورك له‌راگه‌یاندنه‌كانه‌وه وه‌كو ئه‌وه‌ی كه كارێكی باشیان كردووه و به‌شانازییه‌وه باسی هێرشانه‌كانیان بۆ سه‌ر گه‌لی كوردستان و ده‌ستكه‌وته‌كانی ده‌كه‌ن و پشت ئه‌ستورن به برگه‌ی 51ی په‌یماننامه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان گوایا ئه‌و مافه‌ی داوه‌ته توركیا هێرشێكی وه‌ها بكاته سه‌ر خاك و گه‌لێكی تر. به‌ڵام به‌داخه‌وه نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان خۆیانیان وه‌ها له‌ئاست ئه‌و ده‌ستدرێژیانه‌ی ده‌وڵه‌تی تورك كه‌ڕ و كوێر و ڵاڵ كردوون، مێش مێوانیان نییه.
نزیكه‌ی 10 رۆژ پێش ئێستا له‌رۆژئاوای كوردستان به‌هه‌مانشێوه هانی گروپه چه‌ته‌كانی داعشیاندا كه له‌ناو زینداندا راپه‌ڕن و ده‌ست به‌به‌لوا و هات و هاوار بكه‌ن و له‌ده‌ره‌وه‌ش به‌چه‌ند گروپێكی خۆكۆژی هێرش بكه‌نه سه‌ر زیندانه‌كه و ویستیان ئه‌و چه‌تانه‌ی كه وه‌كو به‌ڵگه‌یه‌كی زیندوون بۆ دانپێیانان له‌دادگایه‌كی نێوده‌وڵه‌تیدا بۆ ئه‌وه‌ی كه كێ راسته‌وخۆ و ناراسته‌وخۆ پشتیوانیان ده‌كات، ویستیان چه‌ته‌كانی داعش جارێكی تر به‌مردوویی بێ یا به‌زیندوویی بكه‌نه‌وه به‌گیان خۆرێوه‌به‌ری رۆژئاوا و باكوری سوریا. به‌ڵام به‌هه‌وڵ و هێمه‌تی فیدایانه‌ی جه‌نگاوه‌رانی قه‌سه‌ده ئه‌و هه‌وڵی ده‌وڵه‌تی تورك و ده‌زگا ئیستخباراتیه‌كانی سه‌ری نه‌گرت و جارێكی تر پۆزیان له‌ئه‌رز ده‌را.
هه‌ر دوێنێش له‌راگه‌یاندنه‌كان پارتی كرێكارانی كوردستان"په‌كه‌كه"له‌راگه‌یندراوێكدا بۆ رای گشتی؛ كۆمبوونه‌وه‌ی ساڵانه‌ی خۆی له‌ژێر هه‌موو هێرش و گۆشاره‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك و هێزی نێوده‌وڵه‌تیدا به‌سه‌ركه‌وتوویی ئه‌نجامدا و په‌یامی تێكۆشانی 50 ساڵه‌ی په‌كه‌كه له‌گه‌لی كوردستان و ئازادیخوازانی جیهان پیرۆز كرد و رایگه‌یاند كه تا دواهه‌ناسه له‌دژی فاشیزم و داگیركاری به‌رخۆدان بكه‌ن. ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ریش دووژمنی گه‌لی كورد و كوردستان و ده‌سكه‌وته‌كانییه به‌گشتی"له‌باشور و رۆژئاوا و باكور و رۆژهه‌ڵات"یش به‌هه‌مانشێوه و راسته‌وخۆ له‌پشت هێرش و په‌لاماره‌كانی چه‌ته‌كانی داعشه‌وه‌یه.
هه‌رچه‌نده ده‌وڵه‌تی تورك له‌ئاستی سیاسه‌تی ناوخۆی وڵاته‌كه‌ی دا له‌ره‌وشێكی شپرزه‌دایه، قه‌یرانی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوری هێدی هێدی هه‌ناسه ته‌نگی پێخستووه و له‌ئاستی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌شدا له‌قه‌یراندایه و هه‌موو په‌یوه‌ندیه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای دژایه‌تی گه‌لی كورده، ئێدی وڵاتان ناتوانن تادوایی به‌مشێوه‌یه له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی توركدا مامه‌ڵه بكه‌ن. به‌هۆی سیاسه‌تی شه‌ڕانگیزی ده‌وڵه‌تی تورك ده‌بێت كه ئیفلاسی سیاسی، ئابوری و ده‌سه‌ڵاتداریه‌تی ببێته رۆژه‌ڤی سه‌ره‌كی ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی توركیاش. كه‌چی له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌م گیروگرفتانه‌دا جارێكی تر ده‌زگاكانی شه‌ڕی تایبه‌تی تورك له‌رێگه‌ی راگه‌یاندنه‌كانه‌وه دیالۆگیان له‌به‌رێز عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لاندا كردۆته‌وه رۆژه‌ڤ و گوایا رۆژێك هه‌ڕه‌شه‌ی له‌یه‌كێكی تر كردووه و رۆژێك ده‌گۆازرێته‌وه بۆ زیندانی ماڵه‌وه و ده‌یانه‌وێت له‌م رێگه‌وه رای گشتی چه‌واشه بكه‌ن و له‌نێوان ریزه‌كانی گه‌ل و تێكۆشاندا دوودڵی و دووبه‌ره‌كی بنێننه‌وه.
ئه‌وه‌ی راستی بێت له‌م هێرشانه‌ی ده‌وڵه‌تی توركدا به‌راشكاوی ده‌رده‌كه‌وێت كه له‌زیندانی ئیمرالییه‌وه بگره تا چیاكانی كوردستان و دام و ده‌زگاكانی گه‌ل له‌ناو به‌رخۆدانێیه‌كی بێ هاوتا و بێ وێنه‌دان، چه رێبه‌ر ئۆجه‌لان و چه گه‌ریلا و شه‌رڤانان هێرش و په‌لاماره‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیایان له‌سه‌رچیا و له‌زیندان و له‌گۆڕه‌پانه‌كانی خه‌باتدا پۆچه‌ڵ كردووه‌ته‌وه، بۆیه‌ش ده‌وڵه‌تی تورك ده‌وێت به‌م هێرشانه‌ی په‌یامی ئه‌وه بدات كه تا كوردێك مابێت له‌سه‌ر گوێ زه‌وی ده‌ست له‌تیرۆركردن و كۆشتنی به‌رنادات و له‌دژی هه‌موو پێگه و سیسته‌مێكه كه پێناسه‌ی كورد و كوردستانی پێوه بێت و به‌م هێرشه‌شی به‌ئاگر و ئاسن وه‌ڵامی راگه‌یاندنه‌كه‌ی په‌كه‌كه‌ی دایه‌وه.
ئه‌وه‌ی پێویسته گه‌لی كورد و ئازادیخوازان بیزانن ئه‌وه‌یه كه له‌به‌رامبه‌ر به‌ده‌زگاكانی شه‌ڕی تایبه‌تی ده‌وڵه‌تی تورك هه‌ڵ نه‌خه‌ڵه‌تێن و گوێ له‌قسه‌ی باق و بریقه‌كانیان نه‌گرن. ده‌وڵه‌تی تورك به‌م هێرشانه‌ی ئه‌م دواییه‌ی و به‌و پاڵپشتیه‌ی له‌گروپه چه‌تانه ده‌یكات له‌گه‌ڵ هاوكار و هاڕێباز و هاوپیشه‌كانیدا بوونه‌ته دوژمنی كورد و كوردستان و ئازادیخوازان و مرۆڤایه‌تی.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس
بابەتی تر
ئارام سەعید: کامیان دروستە عەقڵ یان سۆزداری؟
دانا مەنمی: رەخنە لە پێناو فراونکردنی مەساحەی ئازادی‌دا
سەلاح حسێن ئەفەندی: هاوپەیمانی سیاسی بۆ دەستکەوتی حیزبی؟ یان ڕێکەوتن لەسەر لایەنی کەمی چاکسازی؟
غازی غەریب زۆراب: هەرێمی کوردستان، لە چاوەڕوانیی یەکێتییەکی بچوکتردا !
جەعفەر کەریمی: شکستەکان مەکەن بە جەژن!
ئارام هادی: کاندیدێکی بێ شکۆ
کامەران عەزیز: لە شەڕی دۆڵەکانەوە بۆ شەڕی پۆستەکان..!!
دلێر محەمەد نوری: شەڕی ئیدارە یان ئیرادە؟
جه‌عفه‌ر عه‌لی: لەبارەی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمارەوە؛ گوتاری درۆزنانەی ئەستۆپاکی
دانا ڕەشید: لە نێوان (مسیۆ )و (شاسوار ) دا