لە مرۆڤی رەشبین بە دووربە، چونکە ئەوان بۆ هەر چارەسەرێک کێشەیەک دروست دەکەن!(ئەنیشتاین)

وتار

وەزارەتی کاورباری جاش و ئەنفاڵچیەکان ی هەرێمی کوردستان.

Monday, 02.07.2022, 12:19 PM


بۆ بەرێزان سەرۆکی حکومەت و جێگری سەرۆکی حکومەت
تکایە ناوی وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان بگۆرن بۆ وەزارەتی کاورباری جاش و ئەنفاڵچیەکان.
وەزارەتی ناوبراو لەبونیەوە بۆتە سەرچاوەی گەورەی کێشە بۆ مافی رەوای شەهیدان و ئەنفالکراون و زیندانیانی سیاسی تا ئەمرۆ هیچ کام لەو توێژە تیکۆشەرو قوربانیدەرە بەماف و ئیمتیازاتی رەوای خۆیان نەگەیشتوون لەسەر دەستی ئەم وەزارەتە.
حکومەتی عێراقی نەک وەزارەت، بەڵکو تەنها دەزگایەکی تایبەتی دامەزراندوە لە 2006 وە کە راستەوخۆ لەژێر فەرمان و سەرپەرشتی ئەنجومەی وەزیرانی حکومەتی عێراقیدایە بەناوی (دەزگای شەهیدان و زیندانیە سیاسیەکان ) کە تەواوی ماف و ئیمتیازاتی هەر دوو توێژەکەی لە ساڵی 2006 وە بەیاسا و بەبریاری ئەنجومەنی وەزیران ریکخستووە و جێبەجی کردوە.
بەمەرجێک کە سەرجەم شەهیدان بەبێ جیاوازی (هیچ شەهیدێک پلەی تایبەتی نیە ) هەموو شەهیدان خاوەنی مووچەیەکە لەئاستی بژێوی و قوربانیدانیاندایە کە 1.250.000 ،کە یەک ملیۆن و دوسەدو پەنجا هەزارە بەهەمان شیوەش بۆ هەر زیندانێکی سیاسی هەمان مافە. سەرباقی جیاوازیەکی نامرۆڤانەو ناویژدانانەی حکومەتی هەرێم لەگەل حکومەتی عیراقی کە لە حکومەتی هەرێم مووچەی شەهیدان 500 هەزار دینارە، جگە لەوەی جیاوازیەکی نارەواو ئەوپەری ناعەدالەتی کردوە لەنێوان خوێنی شەهیداندا، کە بەپلەی جۆراو جۆر مووچەی شەهیدانی جیاکردۆتەوە لەکاتێکدا هیچ شەهیدیک جیاوازی نیە لە شەهید بوونی و قوربانیدانیدا.
بەهەمان شیوەش هەمان جیاوازی کردوە بەرامبەر مینحەی زیندانیە سیاسیەکان لەجیاوازی مینحەکەیاندا کە بۆ هەر زیندانێکی سیاسی جیاوازی 750حەسەد و پەنجا هەزارە کە حکومەتی هەریم بریویەتی لێیان.
ئەمرۆ بەناوی چاکسازیەوە یەکەمین توێژ مینحەی زیندانە سیاسیەکان بوو لە ساڵی 2019 دا بری، ئەوا دوای ئەو توێژە تێکۆشەرو قوربانیدەرە نۆرەی برینی مینحەی شەهیدان و کەسوکاری ئەنفالکراوانە لەژێر ناوی چاکسازیدا کە هەر شەهیدیک وارسکەی مووچە خۆر بێت ئەوا مینحەی شەهیدانەکەی دەبرێت هەروەها بۆ کەسوکاری ئەنفالکراوانیشەوە.
بۆیە من لێرەوە سەرۆکی حکومەت و جێگرەکەی ئاگادار دەکەمەوە کە دەست هەڵگرن لەم ناعەدالەتیە لەم دوژمنکاریەی بەرامبەر بەکەسوکاری شەهیدان و کەسوکاری ئەنفالکراوان و زیندانیانی سیاسی دەکەن، بۆیە وەزارەتێک بۆ کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوەکان و زیدانیانی سیاسی دروستکرابێت و تا ئێستا نەیتوانیبێت بەرگری لە مافی شەهیدان و خانەوادەکانیان بکات و زیاتر لە خزمەتی جاش و ئەنفالچیەکاندا بێت باشترە ناوەکەشی هەر بەناوی ئەوانەوە بێت.
هەرێمێک بوبێتە دۆزەخ بۆ زۆرینەی هاوڵاتیان و بە تایبەتیش بۆ تێکۆشەران و خانەوادەی شەهیدان و ئەنفلکراوەکان و کەم ئەندامان و زیندانیانی سیاسی و هەموو ئەو کەسانەی قوربانیان داوەو تیا ماڵوێران بون.
بە پێچەوانەشەوە بوبێتە بەهەشتی دنیایی بۆ بەرپرسان و خانەوادەو کورو کچ و خزم و دەورو بەرەکانیان و هەمو ماستاو چی و کاسە لێسەکانی هەر ڕۆژەی لەسەر پەتێک یاری دەکەن. تا بەعس هەبو بەعسی و جاش بون ئێستاش خۆیان و مال و مندالیان لەپاڵ حیزبەکاندا شاهانە ژیان بەڕێ دەکەن.
بەرێزان مەسرور بارزانی و قوباد تاڵەبانی گەر دەتانەوێت چاکسازی و پاکسازی بکەن لە هەرێمی کوردستاندا دەبێت سەرەتا لەداهاتی نەوت و غازو داهاتی گومرگەکان و پارەی باج و غەرامەو کامێرەی بەرێو بەرایەتی هاتو چۆو چەندین داهاتی تری نادیارەوە دەست پێ بکەن و زۆر شەفافانە بۆ هەموو میلەتی رون بکەنەوە ئەم پارەو داهاتانە چی لێ دێت و بۆچی و بۆکێ سەرف دەکرێت.
پاشان بەدوادا چون بکەن بۆ موچەی بندیوارەکان و ئەو پارانەی بە ناوی نەسریەو بەنزین و پاسەوانەوە سەرف دەکرێت و زۆرینەی کەسەکانیش وەهمین و بونیان نیە ئەوکات ئێمەش دەست خۆشیتان لێدەکەین دەڵێین ئێوە بە ویژدان و عادلانەوە گۆرانکاری و چاک سازی دەکەن. زۆر بەداخەوە ئێوە هاتون لە دەسپێک و سەرەتاوە کەوتونەتەبڕینی موچەی وارسی شەهیدە نەمرەکان و قوتی خانەوادەکانیان دەبڕن. بەلام بەهەزاران جاش و ئەنفالچی و کراونەتە شەهیدو تا ئێستاش وارسەکانیان موچەکانیان وەردەگرن.
ئاخر بەرێزان لە کام وڵات و کام حکومەت و دەسەڵاتدا بە دیکتاتۆرەکانیشەوە زاتی ئەوەیان کردوە موچەی شەهیدەکانیان ببڕن. ئەو رژێمە دیکتاتۆرەی ئێمە بە خوێنرێژو زالم ناومان دەبرد نەگ موچەی وارسی شەهیدەکانی نەدەبڕی، بەڵکو مەدالیای رێزلێنانی پێ دەبەخشین و خانو زەوی و ئوتومبێل و هەموو پێداویستیەکانی ژیانی بۆ دابین دەکردن و تەنانەت لە فەرمانگەکانی ولاتیشدا پێش هەموهاوڵاتیان کارەکانیان بەرێ دەکرا.
هەر خێزانێکیش ژمارەی شەهیدەکانی لە دوو شەهید زیاتر بوایە پێناسەی تایبەتی هاورێی سەرۆکی ولاتیان پێ دەبەخشرا، بەڵام ئێوەی حکومەتی هەرێم نەگ هەر مەدالیای رێزلێناتان پێ نەبەخشیون و نەگ ئوتومبێل و پێداویستیەکانی ژیانیشتان بۆ دابین نەکردون، هاتون بە ناوی چاکسازیەوە موچەی زۆرێک لە وارسی شەهیدانتان بریوە بە پاساوی ئەوەی دوو موچەیان هەیە کە بەهەر دوو موچەکەیان پارەی بەنزینی یەکێک ئوتومبێلەکانی جەنبتان نیە.
باشە چۆن لەروتان دێت لە بۆنەو میدیاکانەوە ناوی شەهیدان بهێنن و بەسەروەرو نەمر ناویان ببەن و لەکاتی پێویست و هەلبژاردنەکانیشدا داوایان لێ بکەن دەنگتان پێ بدەن. ئێوە بیرتان لەوە نەکردۆتەوە هەر حیزبو حکومت و دەسەلاتدارێک پشت بکاتە خانەوادەی شەهیدان و تێکۆشەرانی وڵاتکەی کۆتایەکەی هەر بەنەمانی خۆیان کۆتاییا پێ دێت.

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس





وێنە

مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی
جاشایەتی ئال بارزانی بۆ ئەردۆغان
تابلۆکانی شەهیدانی قەلەم لەکوردستان

راپرسی

چارەنووسی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی چۆن دەبینیت؟