وتار
شەڕی ئۆکرانیا و کورد
Friday, 02.25.2022, 09:56 AM
شەڕ ماڵوێرانیە، خەڵکی بێتاوان و مەدەنی لە ھەموو کەسێک زیاتر باجی شەڕ دەدەن. بۆیە ھەمیشە دەبێت بڵێین نا بۆ شەڕ.
ھێشتان زووە کە قسە لەسەر دەرکەوت و ئەنجامەکانی ھێرشەکانی ڕوسیا بۆ سەر ئۆکرانیا بکەین بەڵام دەکرێت ئەم خوێندنەوە سەرەتاییانە بخەینەڕوو:
یەکەم، ڕوسیا باجی گەورە نەدات، باجی گەورەی پێنەدرێت، مرۆڤایەتی بەشێکی زۆر لە دەستکەوتەکانی خۆی، بەتایبەتی لە ئەوروپای پڕئاشتیترین شوێنی جیھان، لە دەستدەدات.
دووەم، عەرەبی میسری دەڵێن ھیە دخولحەمام زای خروجو؟ واتە مەگەر چوونە ناو حەمام وەک دەرچوونیەتی. چوونە ژوورەوەی ڕوسیا لەوانەیە ئاسان بێت بەڵام دەرچوونی سانا نابێت. ڕوسیا یان سەرکەوتو دەبێت، لە بێھەڵوێستی ڕۆژئاوا، ئەوکات دەبێتەوە بە یەکێتیی سۆڤیەتی شەستەکان و حەفتاکان کە سەنگێگی گەورەی نێودەوڵەتی ھەبوو، یان دەکەوێتە زەلکاوێک و بەخۆشی نازانێت چۆن لێدەرچێت و دەبێتەوە بەو یەکێتیی سۆڤیەتەی کە لە کۆتایی ھەشتاکان بە پڕەپڕ لە ئەفغانستان ھەڵھات و سەری خۆی لەسەر دانا.
سێیەم، سەرکەوتنی ڕوسیا دەرگا ئاوەڵا دەکات لە پێش تەواوی وڵاتە شەڕانگێزەکانی دنیا (وەک تورکیا و ئێران) بۆ ھێرشکردن بۆ سەر دراوسێکانیان و داپڵۆسینی وڵاتانی دراوسێ و نەتەوە ڕزگاریخوازەکانی ناو وڵاتەکانیان، وەک کورد.
چوارەم، کوردانی ڕۆژاڤا لەوانەیە لەم ھاوکێشە نوێیە قازانج بکەن ئەویش بە مسۆگەرترکردنی پشتیوانی ئەمریکا و وڵاتانی ڕۆژئاوا. بەڵام ناکرێت مامەڵەی ژێربەژێریش لەبیربکەین، کە ڕۆژاڤا دەکرێت باجەکەی بدات. ھەرچۆنێک بێت لەم ساتەوەختەدا، لەوانەیە کوردانی ڕۆژاڤا پێگەیان بەھێزتر بێت چونکە ھێزێکن دەکرێت لە دژی ڕوسیا و ھاوپەیمانەکانی بەکاربێن.
پێنجەم، لەوانەیە پێگەی باشوریش بچێتە سەر لەبەر پێویستیی ڕۆژئاوا بۆ گاز وەک جێگرەوەیەک بۆ گازی ڕوسیا بۆ ئەوروپا، بەڵام ئەم گەمەیە یاریکەری چاکی دەوێت، ھیوادارم دەسەڵاتدارانی ھەرێم لەو ئاستەدابن.
لە ڕۆژان و ساڵانی داھاتوو ئەم پرسە سەدان کتێب و تێزی لەسەر دەنوسرێت، ئەم قسانە تەنیا شرۆڤەیەکی ئەم ساتە وەختەیە، سبەی دنیا چی لێدێت ئەوە شتێکی دیکەیە.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس
بابەتی تر
دانا مەنمی: مۆدێلی حوکمڕانی کوردی و پیشەسازی درۆ
بههار مونزیر: لەگەڵمان بن بۆ ڕووبەڕوونەوەی تووندووتیژی و کوشتنی ژنان!
ئالان ممتاز نوری: گفتوگۆیەک لەگەڵ ئەوانەی یاسای نەوتەکەیان بە راستی بۆ کوردایەتی بوو
ئاشتی برایم ئەفەندی: بۆ سەرانی ینک و پدک لە بڕیاری دادگەی فیدرالی عیراقی تۆقیون؟
ئالان ممتاز نوری: ئۆکرانیا و جیهان لە نێوان ئەمریکای خراپ و پوتین ی خراپتردا
ئەبو بەکر عەلی: نەوتی ھەرێم ..ڕۆڵی پێچەوانەو سەرچاوەی نائومێدیەکی تر؟
دلێر محەمەد نوری: بۆچی میللەت، ئازاری خۆی دەدات؟
شهریف ههژاری: سەبارەت بەبڕیارەکەی دادگای باڵای عێراق؟!
عەبدوڵا مەحمود: لە ١٧ شوباتەوە، تا ئێستا
دانا مەنمی: مرۆڤایەتی و نزیکبونەوە لە جەنگێکی تری جیهانی