لە مرۆڤی رەشبین بە دووربە، چونکە ئەوان بۆ هەر چارەسەرێک کێشەیەک دروست دەکەن!(ئەنیشتاین)

هەواڵ

لە کەسوکاری ئارامی مەلا نوری یەوە راگەیاندراوێک بۆ رای گشتی…

Sunday, 02.27.2022, 08:50 AM


شەوی رابردوو، کاتژمێر ٧:١٣ خولەک، لە کەلار، لە کاتێکدا ئارامی مەلا نوری بە ئۆتۆمبێلەکەی، لە بازاڕەوە بۆ ماڵ دەگەڕێتەوە، لە نزیک ماڵی خۆیان، ئۆتۆمبێلێک لە جۆری پیکاپ دەبڵ، دەشکێنێتە سەری و رایدەگرن، پاشان چوار کەس، کە دەموچاویان بە تەواوی هەڵپێکراوە، بە راکێشانی دەمانچەو بە لێدان رایدەکێشن و، هەڵدەکوتنە سەری و چەندین چەقۆی لێدەدەن و جێیدەهێڵن و بە هۆی زۆری و قوڵی برینەکانیەوە، بە ٥٥ تەقەڵ راونەتەوە.
ئەم تاوانە هەرە نامەردانەو دڕندانەیە، لە کاتێکدایە ئارام هیچ کێشەیەکی تایبەتی لە گەڵ هیچ کەس و گروپ و لایەنێک نەبوەو نیەو، تەنها ئەوەیە بەردەوام وەک چالاکێکی مەدەنی، بە شێوەی جۆراو جۆر رەخنەی لە گەندەڵی و خراپی حکومڕانی گرتووەو لە چالاکییە جەماوەریەکاندا بەشداری کردووە.
هەر لەو چوارچێوەیەشدا، چەندین جار لە سەرچاوەی نادیارەوە هەڕەشەی لێکراوە.
لێرەوە رایدەگەیەنین: ڤیدیۆیی کاتی ئەنجامدانی تاوانەکە هەیەو، وەک ئەوەی لە تۆمارەکەدا دەرئەکەوێ، وا دیارە ئەنجامدەرانی تاوانەکە، کەسانی ئاسایی نین، بەڵکو گروپێکی رێکخراو و شارەزان لە پرۆسەی تاوانکاریدا.
لە ئێستاشدا، چاودێرو چاوەڕێی لێکۆڵێنەوەی دەزگا ئەمنیەکانین و، داواکارین هەرچی زووە ئەنجامدەرانی تاوانەکەو ئەو دەستە رەشەی، کە لە پشتێوەیە، بۆ رای گشتی ئاشکرا بکرێ.

کەسوکاری ئارامی مەلا نوری
٢٧ی ٢ی ٢٠٢٢
 

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس





وێنە

مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی
جاشایەتی ئال بارزانی بۆ ئەردۆغان
تابلۆکانی شەهیدانی قەلەم لەکوردستان

راپرسی

چارەنووسی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی چۆن دەبینیت؟