لە مرۆڤی رەشبین بە دووربە، چونکە ئەوان بۆ هەر چارەسەرێک کێشەیەک دروست دەکەن!(ئەنیشتاین)

وتار

ئۆکراین لەژێرپێی میلیتاریزم و ئۆلیگارشی ترانسناشناڵی ڕوسیا و ناتۆ

Sunday, 02.27.2022, 06:33 PM



(وەرگیردراو لە ئەکاوەنتی ئاسۆ کەمال)
کاتێک ویژدان زیندووی هەر مرۆڤێک قسەکانی پوتین و جۆ بایدن دەبیستێ دەزانێ سەدەی ٢١ گەشتۆتە ئاستی چ کارەساتێک. زمانی شەڕ و ئەتۆم لە نێوان ئەم ملیاردێرانەی جیهانیان کردۆتە بازاڕی پێشبڕکێی دۆلار و ڕۆبل زۆر بێ شەرمانە سەرتاپای میدیای جیهانی سەرمایەداری داگرتوە. گیانی هەزاران ئۆکرانی چوەتە پاڵ دەیان و سەدان هەزار قوربانی تر کە هەر لەم سەدەی ٢١ دنیای دیموکراسی و بازاڕی ئازادی سەرمایەدا لە گۆشە و کەناری جیهان بونەتە قوربانی و تازە ئەمەش سەرەتای قوربانی بونی مرۆڤایەتیە.
ئۆکراین شوێنی خاڵی بونەوەی گرێی نەزمی نوێی ئەمریکایە کە لە ڕێگای ناتۆوە حکومەتی ئەمریکی دەیەوێ بەهەر قیمەتێکە نەزمی یەک قوتبی ڕابگرێ. بەڵام ئەمریکا لە دنیایەکی ترانس ناشنالی سەرمایەدا ناتوانێ ڕەقیبە سەربازیەکانی وەک پوتین بە ئاسانی لابدا چونکە بورژوازی ڕوسیا لەناو تۆڕی جیهانی سەرمایەدا بەشێکی جیانەکراوە لەو چینە ترانسناشناڵەی سەرمایەیە کە لە بانک و پیشەسازی و بازرگانی و پەیوەندیەکاندا ئاڵۆسکاوە.  
حکومەتی پۆناپارتی پۆتین نمونەیەک لە حکومەتی سەرمایەیە کە لە ماوەی ٣٠ ساڵی ڕابردوودا چینێکی سەدان ملیاردێری لە ڕوسیادا دروستکردوە کە هەموویان هاوکاری ملیاردێرەکانی ئەمریکا و چین و ئەوروپان و هەرچەند حکومەتەکانیان شەڕی سیاسی و سەربازیشیان هەبێت لە کۆتاییدا پێویستیان بە دابەشکردنەوە و سەرلەنوێ سازکردنەوەی ئەم بازاڕە جیهانیەیە.
ئایا شەڕی ئۆکراین چۆن ناکۆکی نێوان ئەم چینە ترانسناشناڵە و  دەسەڵاتی سەربازی دەوڵەتی نەتەوەیی و پەیمانی سەربازی ناتۆی ڕۆژئاوا یەکلایی دەکاتەوە؟ ئەمە هێشتا دیار نیە. بەڵام نیگەرانی لەم ئایندەیە لە ئێستادا لەوپەڕیدایە، چونکە سەرمایەداری جیهانی لە ڕێگەی ئەم دەسەڵات و دەوڵەتە سەربازیانەوە پرۆسەی کۆنترۆل کردنی بازاڕ و سەرمایە و دابەشکردنەوەی داهات دەکا و ئەمەش پێویستی بە بەکارهێنانی هێز و پاوانکردنی زۆرەملێ یە و هەرکام لەم حکومەتە بورژوایانە و قسەکانی پوتین و بایدن و سەرانی ناتۆ نیشانی دەدەن کە ئەم قەسابانەی مرۆڤایەتی  خەریکی تیژکردنەوەی چەقۆکانیانن.
چینی کرێکار و کۆمەڵگەی مرۆڤایەتی لە دوای ٢ شەڕی جیهانی ئێستا لەبەردەم دەورەیەکی نوێی بەربەریەتی سەرمایەداری ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوادایە و هەرجۆرە خۆشباوەڕیەک بەهەر کام لە بەرەکانی ئەم شەڕە بەرەو دوبارەبونەوە و چەند قات بونەوەی کارەساتی جەنگە جیهانیەکانی ڕابردومان دەبات. هەربۆیە کۆتایی هێنان بەم شەڕانە خواستی فەوری ئێمەیە و خەبات بۆ ئایندەیەکی دوور لەسەرمایەداری تەنیا ڕێگای دەربازکردنی مرۆڤایەتیە لە دەست کارەساتەکانی شەڕی ئیمپریالیستی ئێستا.

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس





وێنە

مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی
جاشایەتی ئال بارزانی بۆ ئەردۆغان
تابلۆکانی شەهیدانی قەلەم لەکوردستان

راپرسی

چارەنووسی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی چۆن دەبینیت؟