لە مرۆڤی رەشبین بە دووربە، چونکە ئەوان بۆ هەر چارەسەرێک کێشەیەک دروست دەکەن!(ئەنیشتاین)

هەواڵ

سەرۆکی حکوومەت چی پێ گوتین

Tuesday, 08.25.2020, 08:41 PM


ستراتیجی سەرۆکی حکومەت و ڕەنگدانەوەی لە وتارەکەی دا

لای هەمووان ئاشکرایە کە قەیرانەکانی ئابوری لە هەرێمی کوردستان دا، چەنبارە بوەوەن، هەموو هۆکارەکەشی ئەوەیە ئێمەش وەك بەشێک لە عێراق سەرچاوەی سەرەکیمان بۆ داهات نەوتە لەگەڵ چاوەڕوانی بەشێك لەو بودجەیەیی لە عێراقەوە دێت، بۆیە هەرکات و هەرسەردەمێك نرخی نەوت داببەزیت یان بەغدا بیانویەک بە هەرێم بگرێت، هەرێم توشی قەیرانی دارایی دەبێتەوە.

سەرۆکی حکومەت بەڕێز مەسرور بارزانی هەر لە وتاری بەرنامەی کاری حکومەتدا لەپەرلەمان خوێندیەوە کە ستراتیجێکی تایبەتی هەیە بۆ بنیاتنانی کوردستانێکی بەهێز و کۆتاییهێنان بە دوبارەبوونەوەی قەیرانی ئابوری، ستراتیجی کابینەکەی بریتی بوو لە فرە چەشنکردنی سەرچاوەی داهاتی هەرێم لەجیاتی ئەوەی پشت تەنها بە نەوت ببەسترێت، هەروەها بەگژداچوونەوەی گەندەڵی و دەستبردنی بۆ چاکسازی بۆ ڕێکخستنەوەی خەرجیەکانی حکومەت و نەهێشتنی بەهەدەردانی پارە و زیادکردنی داهاتی ناوخۆ.

سەرۆکی حکومەت لەسەرەتای دەست بەکار بوونی کابینەکەیدا، بۆ فرەچەشنکردنی سەرچاوەی داهات، گرنگی تایبەتی بەوەزارەتی کشتوکال داوە و هەروەها گرنگیەکی تایبەتیشی بەکەرتی وەبەرهێنان داوە، هەم بۆ دەسکەوتنی داهات و هەمیش بۆ دابینکردنی هەلی کار، لە بواری چاکسازیشدا سەرەرای ڕێگریەکان، بەزوترین کات یاسایی چاکسازی ناردە پەرلەمان و دوای دەرچونی لەپەرلەمان کەماوەی دەستکردن بەجێ بەجێ کردنی ۹٠ رۆژ بوو ، کابینەی بەڕێزیان کەمتر لە ۹٠ رۆژ پەیرەویان بۆ دەرکرد و دەستیان کردوە بەجێ بەجێکردنی بەلام وەک لەوتارەکەی بەڕیزیان ئەمشەو دیار بوو ئەو کارە هێشتا ڕێگری لێ دەکرێت، هەرچی سەبارەت بە زیادکردنی داهاتی ناوخۆیە ئەم کابینەیە تا پیش هاتنی کۆرۆنا داهاتی ناوخۆی لەماوەی سێ مانگ دا زۆر زیاد کرد بەلام هاتنی کۆرۆنا ئەو پرۆسەیی خاو کردەوە .

ئەمشەو سەرۆکی حکومەت چی بەلایەنە سیاسیەکان و خەڵکی کوردستان و موچەخۆران گوت؟ چەن ئاماژەیەکی ڕوونی دا، یەکەم ئەو بەهەموو خەلکی گوت دەبێت حکومەت بخەینە سەر سیستەمێکی دروست و ڕێک بۆ ئەمکارەیش پێوستمان بەچاکسازی و ڕێکخستنەوە هەیە. بەڕیز مەسرور بارزانی بە ڕوون و ڕاشکاوی پیی گوتین چاکسازی داخوازی خەڵکە و گەندەڵکاران دژی چاکسازین و گوتی منیش لەبەرەی خەلکم، بۆیە داوای پشتیوانی لە خەڵکی کوردستان کرد، بۆ ئەوەی هەرێم بەیەکجاری لەم قەیرانە ڕزگار بکات، هەروەها بەحزبە سیاسیەکانی گوت پشتیوانم بن و لەجیاتی موزایدەی سیاسی کردن بەمافی موچە خۆران وەرن با کێشەکان بەیەکجاری چارەسەر بکەین و حوکمڕانیش تەنها موچە نیە .

سەبارەت بەپەیوەندیەکانی هەرێم و بەغدا، سەرۆک وەزیران نیەتپاکیی هەرێم و شەفافیەتی پیشانی بەغدا دەدات بۆ ئەوەی بەغداد چیتر هیچ بیانویەکی نەمێنیت بۆ سزادانی خەڵکی کوردستان، گەر دوای ئەم هەنگاو بەرەو پیش چونەی هەرێم بەغداد بەردەوام بوو لەو ڕیکارانەی خۆی ئەو کات بۆ هەمووخەلکی عیراق و کوردستان ڕوون دەبیتەوە ئەوەی بەغدا دەیکات ناحەقی دوژمنایەتیە دەرحەق بەخەلکی کوردستان .

بەرێز مەسرور بارزانی ئەمشەو بەڕوون و ڕاشکاوی ڕای گەیاند، دوو ڕیگەمان لەپیشە یان چاکسازی و بەرەو پیشچوون یان گەڕانەوە بۆ دواوە، راشی گەیاند، کێشەی موچە و قەیرانی ئابوری بەموزایدەی سیاسی چارەسەر ناکریت، بۆیە دەبیت لایەنە سیاسیەکان و موچەخۆران و خەڵکی کوردستان، پشتیوانی هەنگاوەکانی حکومەت بن، هەم سەبریان هەبیت، چونکە کاریکی ئاسان نیە، هەم دەبێت دژی گەندەلکاران و دوژمنانی چاکسازی بوەستنەوە.

گەر سەبرمان هەبێت و پشتیوانی ئەم ستراتیجەی سەرۆک وەزیران و کابینەکەی بین، بەدڵنیاییەوە، لەداهاتویەکی نزیکدا لەم قەیرانانە ڕزگار دەبین.

*ئەندامی پەرلەمانی کوردستان

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس





وێنە

مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی
جاشایەتی ئال بارزانی بۆ ئەردۆغان
تابلۆکانی شەهیدانی قەلەم لەکوردستان

راپرسی

چارەنووسی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی چۆن دەبینیت؟