هەواڵ
بافڵ تاڵەبانی پارە و پلەی حیزبی باڵا دەبەخشێتە کوڕانی بەرپرسان و جاشەکان
Saturday, 03.05.2022, 08:45 PM
بە پێی سەرچاوەی نزیك و باوەرپیکراو لە دەزگای تەڤدا پرێس بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆكی یەكێتی وەجبەیەكی دیكەی سەركردایەتی بكاتە ئەندامی مەكتەبی سیاسی لەنێوانیشیاندا هەیە كوڕە جاش بووەو باوكی لەلایەن پێشمەرگەی یەكێتیی خۆی كوژراوە.
بەپێی سەرچاوەیەكی تایبەت بڕیارە بافڵ تاڵەبانی ١٠ کەسی ترلە ئەندامانی سەركردایەتی تر بكاتە ئەندامی مەكتەبی سیاسی و لەنێوانیاندا ئاراز محەمەد لێپرسراوی مەڵبەندی دهۆك-ی یەكێتیی. باوکی ناوبراو لەسەردەمی رژێمی بەعس جاش بووە و لەلایەن یەكێتی خۆیەوە كوژراوە. بەو پێیەی سەرچاوەکە ئاگاداریکردینەوە بە زیادبونی ئەو ١٠ ئەندامە ئەوا ژمارەی ئەندامانی مەكتەبی سیاسی دەبێتە ٣٨ ئەندام.
لەلایەكی ترەوە بەپێی سەرچاوەكە ماوەی دوو مانگە، بافڵ تاڵەبانی نیو ملیۆن دۆلار وەك بەخشینی مانگانە دەداتە هەردوو كوڕی كۆسرەت رەسول عەلی بەبێ لێپرسنەوە. ئەو بڕە پارەیە لەڕێی مەكتەبی دارایی ئەو حزبەوە نییە، بەڵكو لەنوسینگەی خودی بافڵ تاڵەبانی دەدرێت بەنوسینگەی هەردوو كوڕەكەی كۆسرەت رەسول عەلی. سەرچاوەكە روونیكردەوە كە ئەوپارەیە لەپێناو بێدەنگكردنی هەردوو كوڕەكەی كۆسرەت رەسولە لەكێشە و ململانێكانی ناوخۆی یەكێتیی و پشتیوانیكردنی بافڵ تاڵەبانییە.
ئەم پارە بەخشینەوە لەكاتێكدایە بەهۆی نەدانی پارەی كۆمپانیاكانی پاككردنەوەی ناو شار، سلێمانی كەوتۆتە ژێر زبڵ خاشاك و كۆڵانەكانی بۆگەنی كردووە، بافڵ تاڵەبانییش بەملیۆن دۆلار دەبەخشێتە سەركردەكانی یەكێتیی.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس
بابەتی تر
عەلی مەحمود موحەمەد: ئەندازیارە راستەقینەكەی راپەڕین كێ بوو؟
تەڤدا پرێس: كەمكردنەوەی حوكمی زیندانیانی بادینان
تەڤدا پرێس: بهرێوهبهرێك و بهرێوهبهرێكی گشتی یهك ملیار دهدزن گهوره بهرپرسێكی پاراستنیش خهریكی داخستنی كهیسهكهیه
تەڤدا پرێس: لە کەسوکاری ئارامی مەلا نوری یەوە راگەیاندراوێک بۆ رای گشتی…
تەڤدا پرێس: مەنسور و ژنە فارسەکەی
تەڤدا پرێس: ژنی دووەمی مەنسور بارزانی و دایکی، بە تەلەفون گفتوگۆ دەکەن
تەڤدا پرێس: ئەمەریکایـیەك دەستگیردەکرێت بە تۆمەتی ئەشکەنجەدانی کەسێک لە هەرێمی کوردستان
تەڤدا پرێس: ئەمریکا پێشلکارانی مافی مرۆڤ سزادەدات
تەڤدا پرێس: ئومێد بەرۆشکی ئازاد دەبێت
تەڤدا پرێس: دوو خولەک لە دوسەد خولەک تۆماری دەنگی نەهێنیەکانی بنەمالە.