وتار
مرۆڤ و ترس بەرگری لە ئازادی
Saturday, 03.05.2022, 08:49 PM
کاتی خۆی کتێبێکم دەربارەی خەباتی ڕزگاریخوازی گەلانی ئەفریقا خوێندەوە، قسەی یەکێک لە ڕێبەرەکانم لەبیرە کە دەڵێت: هەر گەلێک بەرگری لە ئازادی خۆی نەکات ، سەرکردەکانی دەبنە گەلەگورگ ! لە ڕۆژگاری ئەمڕۆدا ئەمڕۆ تا دێ هەڕەشەی پارتی بۆ کپکردنی دەنگی ئازاد زەقتر دەردەکەوێ، بۆیە نابێ خەمساردبین لەم پرسە گرنگە و وەک تەماشاچییەکی ڕاگوزەر سەرپێیی و بێباک بەلایدا تێپەڕین!پارتی لە بواری ئازادی دا لە حاڵەتی تەنگەنەفەسی سیاسیدا دەژی و رۆژانە مەودا و پانتایی ئازادی ڕا دەربڕین ، ئازادی چالاکی سیاسی و خۆپیشاندان و گردبونەوە ، ئازادی کاری میدیایی تەسکتر دەکاتەوە ، ڕۆژگارێک ئەگەر پارتی بەهانەیەکی هەبووبێ بۆ تەنگ پێهەڵچنینی دەنگە جیاوازە، رەخنەگرەکان ، ئەوا ئیدی لە ڕۆژگاری ئێستادا هیچ بەهانە وپاساوێکی نەماوە بۆ پراکتیزەکردنی هەڕەشە و هێرش پەلاماردان سیستەماتیکانە کار بۆ دروستکردنی ژینگەیەکی ناسەقامگیرو پڕ لە ترس دەکات .
بە درێژایی مێژوو هیچ رژێمێک یان هێزێکی سیاسی بە هێرش و سەرکوتکردن و کوشتار ناتوانێت بەردەوامیی بە دەسەڵاتی خۆی بدات ،کورد میللەتێکی ئازادیخوازە و خواستی بۆ ئازادی هەیە ، بەڵام دەبێ قۆناغی ترس تێپەڕێنێت ، لە دەوڵەتەکەی شێخ مەحموودی حەفیدەوە کورد لەناو قەیرانی ترس و ژینگەیەکی ڕەنگڕیژکراو بە ترس خۆی مانفێست دەکاتەوە ، بەڵام بۆ ئەوەی بژی دەبێ سنورەکانی ترس تێپەڕێنیت نابێ ترس لە هەناوماندا بمێنێتەوە،کەنعان مەکی لە کتێبی کۆماری ترسدا دەڵێت ؛ دەڵێت: سەدام حوسێین بێدەنگی دروست نەکردووە، بەڵکو بێدەنکی سەدام حسێنی دروست کرد.کەواتە ترس پاڵنەرە بۆ بێدەنگکردنی خەلک ، بێدەنگی کۆمەڵگاش حکومەت دەکاتە دیکتاتۆر.
کاتێک ترس دەبێتە قەدەری مرۆڤ ، دڵەڕاوکێش دەبێتە سێبەری ، پارتی چەندە هێزێکی خراپ بێت و باوەڕی بە ئازادی ئینسانەکان نەبێت هێشتا ناگاتە ئەوەی کە مرۆڤ بترسێت بوێری دەربڕینی ڕاستییەکانی نەبێت ،مرۆڤبوون بوونەکەی لەسەر خۆی ڕاوەستاوە چەندێک ئیرادەی هەیە و بونێکی ئازا وئازادە ، نەک بونێکی ترساو ،ئەگەر تۆ بونەوەرێکی ترساو بیت كەواتە هێشتا مرۆڤ نیت و ترسێک لە هەناوی تۆدایە ناهێڵێت ئازاد بیت ، ئازاد بونیش یەعنی مرۆڤبوون ، هەربۆیە ڤیکتۆر هۆگۆ بە دەنگێکی مەزن دەلێت: ترسی من بە تەنیا لەو مرۆڤانەیە کە دەترسن !. هەڕەشە و هیرش و پەلاماردان بۆ ئەوەیە کە مرۆڤ لە ڕووی ناوەکییەوە بترسێنن ، بەمانایەکی تر بۆ ئەوەیە ترس لەناو خودی مرۆڤدا بڕوێنن چیتر نەوێرین بە ئاشکرا دیدو ڕوانینی خۆمان بەیان بکەین ، ئەسڵی مەسەلەکە ئەمەیە کاتێک حیزبێک دەیەوێت تۆ دابماڵیت لە مرۆڤبوون تۆش مرۆڤبوونی خۆت بسەلمێنە .
سەرکوتکردن و خۆسەپاندن ، هێرش وپەلاماردان ، زیندانیکردن و تیرۆر ، کپکردنی دەنگی ئازادیخوازان بەشێکن لە شوناسی پارتی و ئامانجی پارتیش لە سەرکوتکردن و هیرش و پەلاماردان و تیرۆری ڕۆژنامەنوسان ئەوەیە کە کۆمەڵگایەکی بێدەنگ دروست بکات، کۆمەڵگای بێدەنگیش دەربڕینەکەی کەنعان مەکییە دیکتاتۆر دروست دەبێت، ھەموو بێدەنگیەکیش نەشتەرگەری جوانکاریە بۆ ناعەدالەتی و نائینسانیەت و کولتووری مەرگدۆستی زیاتر دەکات، خواستی پارتی ئەوەیە بەسەر لاشەی ھەزارەھا دەنگی ئازاد و نوسەرو ڕۆژنامەنوس و چالاکوانی ڕەخنەگردا بپەڕێتەوە بۆ ئامانجە چەپەڵەکانی خۆی و بە ماسکی ساختەوە فەزاحەتی خۆیان داپۆشن ،پارتی لە پاڵ تیرۆرکردنی ( سەردەشت عوسمان ، سۆران مامە حەمە ، عبدالستار تاهیر شریف و ویداد حوسێن ) و هەوڵدان بۆ ناوزراندنی نوسەرو ڕۆژنامەنوس و چالاکووانە دەیان و سەدان ڕهفتاری کارهساتاویتر ههن و ههر یهکهیان بۆخۆی سهرگوزشتهیهکی ڕاستهقینهی ئهو ههوڵانهن بۆ قڕوقهپ پێکردنی ئازادی ئینسانەکان .
ئهم ڕووداوانه دهمانخهنه بهردهم ئهگهره ترسناکهکان و ناو تاریکستانێکهوه ئهمسهر و ئهوسهری ههر دیار نهبێت ، ڕووداوەکان بە تیرۆرکردنی (سەردەشت و سۆران و عبدالستار و ویدادو شوکری زەینەدین و نۆژیان ئۆرهان )ەوە کۆتاییان نەهات بەڵکو کوشتنی کاوە گەرمیانی و ڕێژوان و گەرمیان و چەندینی تری بەدواداهات و هێرش و پەلاماردانەکان ئاسۆس هەردی و نەبەز گۆران کۆتاییان نەهات ، بەڵکو پەلاماری من و دکتۆر غالب محەمەد و ئارام مەلا نوری و چەندینی تر درا !دڵنیابن زیندانەکانیش بە شێروان شێروانی و شڤان سەعیدو گوهدار زێباری و ئەیاز ئەکرەم و مامۆستا بەدەل بەرواری و ئومێد بەرۆشکی بێریڤان ئەیوب سەرجەم ئازادیخوازانی بادینان کۆتایی نایەت ، کە دواجار بە دوری نازانم ئەم نەریتە فاشیزمانەی پارتی سبهینێ یان ڕۆژێک لە ڕۆژان ڕووبهڕووی تۆ و ئهو و ئهوانیش ببێتهوه ! بۆ ئەوەی لەم ڕوانین و نەریت و کلتورە فاشیزمەی پارتی ڕزگارمان بێت پێویستیمان بە گوتارێکی عەقڵانی وجوڵەی کۆمەڵایەتی و کردەیەکی شۆڕشگێڕانەی مەدەنیانەیە لە پێناو ئازادی و پاراستنی کەرامەت و شکۆی ئینسانەکان.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس
بابەتی تر
هیوا ناسیح: ئهو گهنجه گهرمیانییهی له وڵاتی غهریبیدا بوو به مامهخهمهی کوردان
دلێر محەمەد نوری: فیستیڤاڵی مەرگ
د. نیاز نهجمهدین: ئایا ببین بە غازفرۆش؟ وانەیەک لە نەوتەوە
تەڤدا پرێس: دانا مەنمی هاوڕێم بوەستە
ڕەنجدەر گڕاوی: مەلامستەفا و هەستی خۆبچوککردنەوەی بەرامبەر دوژمنەکانی کورد ..
دانا مەنمی: پارتی لە نوسینەوەی مێژودا درۆی گەورەی بۆ مەلا مستەفا هۆنیووەتەوە
یاسر حەکیم: بۆچوونەكانی نازیەكان هێشتا ماوە ونەمردون
ئاسۆ کەمال: ئۆکراین لەژێرپێی میلیتاریزم و ئۆلیگارشی ترانسناشناڵی ڕوسیا و ناتۆ
گۆران هەلەبجەیی: جەنگی ڕژێمەکان
دلێر محەمەد نوری: پشتگیری ڕووسیای پۆتین، لە پای چی؟