هەواڵ
تەنها داهاتی مانگانەی کێڵگەی نەوتی خورمەڵە ٣٦٧ ملیۆن دۆلارە
Sunday, 03.06.2022, 11:11 AM
گەورەترین کێڵگەی نەوتی هەرێم ٣٩٪ نەوتی کوردستانی لێبەرهەمدێت و هیچ کۆمپانیایەکی بیانی لەسەر نیە ٤٣٪ داهاتەکە ببات..
وردەکاری:
- کێڵگەی نەوتی خورمەڵە ١٧٥ هەزار بەرمیل نەوت ڕۆژانە بەرهەمیەتی.. گەورەترین کێڵگەی نەوتی هەرێمەو ٣٩٪ نەوت لەم کێڵگە بەرهەمدێت..
هیچ کۆمپانیایەکی بیانی لەم کێڵگەیە نیە، کێڵگەیەکی ئامادەبوەو لەسەردەم ڕژێمی پێشوی عێراق گەیەندرایە بەرهەم و ٦٤ بیری ئامادەبوو، ئەم کێڵگەیە لە خاکی کوردستاندایە، تەنیا سەری بیرەکان گیرابوون، ساڵی ٢٠٠٧ کەوتە دەست حکومەتی هەرێمی کوردستان.. ئێستاش کۆمپانیای کار ئیدارەی دەدا..
کوالێتی نەوتەکەی وەک کەرکوکە..
- نەوتی کەرکوک مانگی پێشوو( ٩٦ دۆلار ) فرۆشراوە، کرێی بۆری( ١ دۆلارو ٢٠ سەنتە) ، خەرجی ئیدارەدان (٤ دۆلار)ە.
ئەگەر خورمەڵە بە (١٠ دۆلار) کەمتریش لە کەرکوک بفرۆشرێت، (٨ دۆلار) یش بدرێتە کرێی بۆری( شەش هێندەی کەرکوک) ، (٨ دۆلار) یش بۆ ئیدارەدانی کێڵگە ( دوو هێندەی کەرکوک)، هێشتا دەبێت مانگانە (٣٦٧ ملیۆن دۆلار) داهاتی تەنیا کێڵگەی خورمەڵە بێت!
ئایا دەکرێ تەنیا داهاتی مانگانەی کێڵگەیەک (٣٦٧ ملیۆن دۆلار) بێت، داهاتی هەموو نەوتی کوردستان (٣٥٠ ملیۆن دۆلار ) بێت..
عەلی حەمە ساڵح
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس
بابەتی تر
تەڤدا پرێس: بافڵ تاڵەبانی پارە و پلەی حیزبی باڵا دەبەخشێتە کوڕانی بەرپرسان و جاشەکان
عەلی مەحمود موحەمەد: ئەندازیارە راستەقینەكەی راپەڕین كێ بوو؟
تەڤدا پرێس: كەمكردنەوەی حوكمی زیندانیانی بادینان
تەڤدا پرێس: بهرێوهبهرێك و بهرێوهبهرێكی گشتی یهك ملیار دهدزن گهوره بهرپرسێكی پاراستنیش خهریكی داخستنی كهیسهكهیه
تەڤدا پرێس: لە کەسوکاری ئارامی مەلا نوری یەوە راگەیاندراوێک بۆ رای گشتی…
تەڤدا پرێس: مەنسور و ژنە فارسەکەی
تەڤدا پرێس: ژنی دووەمی مەنسور بارزانی و دایکی، بە تەلەفون گفتوگۆ دەکەن
تەڤدا پرێس: ئەمەریکایـیەك دەستگیردەکرێت بە تۆمەتی ئەشکەنجەدانی کەسێک لە هەرێمی کوردستان
تەڤدا پرێس: ئەمریکا پێشلکارانی مافی مرۆڤ سزادەدات
تەڤدا پرێس: ئومێد بەرۆشکی ئازاد دەبێت