لە مرۆڤی رەشبین بە دووربە، چونکە ئەوان بۆ هەر چارەسەرێک کێشەیەک دروست دەکەن!(ئەنیشتاین)

وتار

خەڵکینە ڕاپەڕن چاوەڕوانى چى لەم دەسەڵاتە دەکەن ؟

Friday, 03.18.2022, 12:43 PM


مانگى ئازارى هەموو ساڵێک یادى ڕاپەِرینە مەزنەکەى  ساَى 1991 جەماوەرى تێکۆشەرى خەڵکى کوردستانمان وەبیر دێنێتەوە .  ئەو ڕاپەڕینەى هیواو ئومێدى بۆ گەلەکەمان گەڕاندەوە . ئەو ڕاپەڕینەى  هەموو چین و توێژەکانى گەلەکەمانى تێدا بەشدار بوو . ئەو ڕاپەڕینەى  ئاشتەوایی گشتى گەڕاندەوە بۆ ناو ڕیزەکانى گەلەکەمان .
بەڵام سەد مەخابن  دوای 30 ساڵ  لەو ڕاپەڕینە ئێستا تێدەگەین کە دەسەڵاتێکى دیکتاتۆرى بێگانەمان گوڕیوە بەدەسەڵاتێکى دیکتاتۆرى دزو تاڵانچى و مافیا ئاسا بەناو کوردى .
ماوەى چەندین ساڵە ئەم دەسەڵاتە تاڵانچییە ڕۆژێک بەناوى پاشەکەوتى موچەو ڕۆژێک بەناوى لێبڕینى موچەوە ڕۆژێک بە پاساوى ئەوەى بەغدا پارەمان بۆ نانێرێت و ڕۆژێکى تر بەناوى  ئەوەى نرخى نەوت دابەزیوە  داهاتى  هاوڵاتیان ئەدزن .  
کاتێک  کە بەرمیلى نەوت بە 25 دۆلار بوو هەرچۆنێک بێت بە دوو مانگ جارێک موچە دەدرا . بەڵام  کاتێک نرخى بەرمیلێک نەوت لە سەرو 100 دۆلارەوەیە ، ئەوە ماوەى دوو مانگە موچە نەدراوە . ئاشتى هەورامى باش دەیزانى ئەمانە چییان کردوە بۆیە وتى ئەگەر بەرمیلى نەوت بگاتە 100 دۆلاریش موچە هەر وا دەبێت .  بۆیە ئەگەر نرخى بەرمیلێک نەوت  بشگاتە 200 دۆلار  هەر مانگى 350 ملیۆن دۆلار بۆ حکومەت دەگەرێتەوە و یەک دلار زیاد ناکات .   کەواتە ئەو سیناریۆیەى  مافیاکانى کورد  لە پشتى پەردەوە ئەیانگێڕا  کەوتە سەر پەردەو ئاشکرا بوو . ئێستا دەرکەوت  کە ئەم حکومەتەى ئێستا تەنها ناوەو دوو ئیدارەیی تەواوە . ئێدارەکەى سلێمانى داهاتى ناوخۆ ناخاتە خەزینەى  حکومەتەوە  بە پاساوى ئەوەى ئێدارەکەى هەولێریش  هەموو پارەى نەوت ئاشکرا ناکەن .  دواى 31 ساڵ حوکمڕانى بەناو کورد ئێستا سامانى ئەم نیشتمانە  لەلایەن  دوو تاقم مافیاوە بە کەڵەگایی دەستى بەسەردا گیراوە .
ئێسستا و دواى ئەوەى نرخى بەرمیلێک نەوت سەرو 100 دۆلارە چ پاساوێک هەیە کە دوو مانگە موچە نادرێت ؟ لە کاتێکدا لە بەغدا باج لە سەر چەندین جۆرى خواردن لابراوە . یارمەتى ئەوانەى دەرامەتیان کەمە زیاد کراوە . لیترى بەنزین بە 450 دینارە لە بەرامبەردا لە هەرێمى کوردستان لیترى بەنزین 1025 دینارە بۆ نۆرماڵ و نرخى زوربەى کاڵاکانیش زۆر بەرز بۆتەوە .
هاوڵاتیانى دڵسۆزى گەل و نیشتمان ، ڕۆشنبیران ، مامۆستایانى زانکۆ و گشت مامۆستایانى تر . فەرمانبەران ، کەس و کارى سەربەرزى شەهیدان ، کاسبکاران ، دەرچوانى زانکۆ و پەیمانگاکان  کە لە ماڵەوە دانیشتۆن و دانەمەزراون . خوێندکارانى زانکۆکان  کە خوێندنتان تەواوکرد  بیکار لە ماڵەوە دەبن .
هێزى پێشمەرگەو هەمو هێزە چەکداروکانى  پارێزەرى ئەم نیشتمانە .  کاتى ئەوەیە هەمومان  بیرێک لە دواڕۆژى خۆمان و نەوەکانمان و ئەم نیشتمانە بکەینەوە . ئەگەر خۆمان فریاى خۆمان نەکەوین نابێ چاوەڕوانى کەسیش بکەین بگاتە فریامان . ئەگەر خۆمان لە خەمى خۆماندا نەبین ، ئەوە باش بزانن کەس لە خەمى ئێمەدا نابێت چونکە هەموان خەمى خۆیان هەیە .
ئەگەر تا ئێستا هیوایەک بۆ گەنجەکان  ئەوە بوبێت کە ڕوبەکەنە  هەندەران  ، بە هۆى شەڕى ڕوسیاو ئۆکرانیا ئەو هەلەش نەماو  چیتر کەس جێگەى نابێتـەوە لە ئەوروپا . ئەوەتا سەرۆکى حیزبێکى ڕاست ڕەوى هۆڵەندى بە ئاشکرا داوا لە حکومەتەکەى دەکات ئاوارەکانى سوریا دەربکەن و ئاوارەکانى ئۆکرانیا وەربگرن.  کەواتە کاتى ئەوە نییە بێرێک لە خۆمان بکەینەوەو  کەمێک خۆمان  کۆبکەینەوەو  چیتر ڕێگا نەدەین  ئەم مافیاو تاڵانچیانە  سامانەکەمان  تاڵان بکەن ؟. ئاخر ئەگەر ئەمانە ویژدانیا هەبێت چۆن قوتى ماڵ و مناڵى خەڵک ئەدزن. ئەوەتا بەناو سەرۆکى حکومەتەکەمان دەڵى خۆ ئێمە سواڵ کەر نین هەموو مانگێک بچین سواڵ لە بەغدا بکەین .
ئەمە لە کاتێکدایە کە خۆیی و بنەماڵەکەى نێوەى داهاتى نەوت بەتاڵان و  بەهانەى پێنەدانى موچەش دەگەڕێنەوە بۆ ئەوەى بەغدا پارە نادات .  ئەم جۆرە هەڵس و کەوتانە لە کوردەواریدا پێی دەگوترێت  گوندەیی  یان کاڵەگایی . واتە بە ئارەزو موچە نادەم . فەرمون چیتان لە دەست دێت بیکەن . ئەگەر ئەم قسەیە وانییە  بۆچى موچە نادەن ؟ .
هاوڵاتیانى خۆشەویست ، خەمخۆران  هیچ  ڕێگایەک لەپێشماندا نەماوەتەوە جگە لە خۆکۆکردنەوەمان بۆ ِراپەڕین .  ئەگەر لە سەرەتاوە خەڵک ڕازى نەبوایا بە پاشەکەوت و لێبڕینى موچە کار نەدەگەیشتە ئێستا . کاتێک زانییان خەڵک بێدەنگەو بە هەموو شتێک ڕازییە . بەردەوام بون  لەسەر ڵێبرین و پاشەکەوتى موچە لە کاتێکدا پارەى موچەش هەبوە .  ئەوەتا ئێستا بایکۆتى دەوام کراوە .
بابزانین ئەمە بەکوێ دەگات . مامۆستایان  بایکۆت دەکەن مناڵى خەڵک زەرەر دەکات . فەرمانبەران  بایکۆت دەکەن ، کارى هاوڵاتیان  دوەستێت . ئەوەتا ئێستا بایکۆت هەیە بابزانین چ کاریگەرییەکى هەیە ؟ ئایا ئەم مافیایانە هیچ وەڵامێکیان هەیەو  هیچ هەست بەوە دەکەن  ئەمانە لە خەمى خەڵکدابن ؟ . نەخەیر هەر بەخەیاڵیاندا نایەت . ئەگەر کار ئاوا بڕوات بایکۆتیش بایەخى نامێنێـت و هیچ کاریگەرییەکى لەسەر ئەمانە نابێـت .
کاتى ئەوەیە هەموو ئەو بەڕێزانەى کە نوسین دەنوسن و لەسایتەکان بڵاو دەکرێتەوە ، شێوازى نوسینەکانیان بگۆڕن و بە ئاشکرا جەماوەر جۆش بدەن بۆ خۆپیشاندان و ڕاپەڕین . ئەونوسینانەى ئەو بەڕێزانە بۆ کەسانێکى دەسەڵاتدارە کە ویژدانیان هەبێـت و لە خەمى مناڵى خەڵک بن . ئەم جۆرە نوسینانە  بۆ ئەوەیە  دەسەڵات لە کەمو کوڕیەکان ئاگادار بکەنەوە  بۆ ئەوەى  هەڵەکان چاک بکەنەوە .
ئەمانە دزن و بە ئاشکرا دزى دەکەن و حساب بۆ کەس ناکەن .  ئەو هەمو خەڵکە قسەى کردو نوسینى بڵاو کردەوە لەسەر ئەوەى ڕیفراندۆم خراپە ، سەرۆکە خێڵەکیەکە  بە قسەى کەسى کرد؟ نێچیر بارزانى بۆ ماوەى 50 ساڵ نەوتى کوردستانى هەڕاج کرد ، پرسى بە کەس کرد؟.  ئەى سەرۆکى بەناو حکومەتەکەمان  جەنابیان  لەگەڵ کوڕەکەى  نەچو بۆ قەتەر بۆ هەڕاج کردنى غازى کوردستان ، پرسى بەکەس کرد؟.  
کەواتە کاتى ئەوە هاتوە بە نوسینە جوانەکانتان ڕێگا  لەبەردەم جەماوەردا ڕەوشەن بکەنەوەو  با ئەشکرا هانیان بدەن بێنە سەرشەقام و داواى مافى خۆیان بکەن . بانگى محمد بە ئاشکرا خۆشەو نابێ بترسین .   داوا لە جەماوەر بکەن یەک بگرن و ئەم دزو مافیایانە  لەم وڵاتە دەربکەن .  ئەمانە بەوە ناڕۆن  چەند مامۆستایەک  لەشوێنێک کۆببنەوەو  ئاسایش  بە چەکەوە دەوریان بگرن . کاتى ئەوەیە  هەموو چین و توێژەکان بێنە سەرشەقام . کاتى ئەوەیە  هەموو ئوتومبێلەکان لەسەر شەقامەکان بکوژێننەوەو  ڕێگاى هاتوچۆ بگرن . کاتى ئەوەیە ڕێگاى مەرزەکان بگرن .
کاتى ئەوەیە هەمومان  بە ژن و منال َو قوتابیانەوە بچینە سەر شەقام و داوابکەین ئەم مافیایانە ئێرە جێبهێڵن و چیتر سامانى ئەم وڵاتە تاڵان نەکەن . کات نەماوەو زۆریش درەنگ بوەو  هاوڵاتیان چاوەڕوانى چى لەم دەسەڵاتە دەکەن ؟  

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس





وێنە

مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی
جاشایەتی ئال بارزانی بۆ ئەردۆغان
تابلۆکانی شەهیدانی قەلەم لەکوردستان

راپرسی

چارەنووسی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی چۆن دەبینیت؟