وتار
لەپێناو خودا, یان ئەردۆغان
Friday, 03.18.2022, 12:46 PM
لە ساڵی ۲۰۱٤ بەدواوە ،هێرشێکی فراوانتر لەجاران دەکرێتە سەر کەسێتی ژن،بەسەدان ڕێگە هەوڵدەدرێت کۆمەڵگەی کوردی سەرقاڵی ئەم بابەتە بێت.
مەلا بەکرێگیراوەکانی ئیخوان، و ئیخوانییە جاشفیکریەکانی مۆدیلی ئیسلامی تورکی ،کچانی کورد نمایش دەکەن، هێرش دەکەنە سەر ژنانێک کە بەئازادی خۆیان دەژین ،کۆمەڵێک پەرلەماتارو نوسەر بایاندایەوەو، باس لە ئیعجزی عیلمی ئاین دەکەن. کۆمەڵێک بانگخوازی ئیسلامی فویانتێدەکرێت و لەسۆشیال میدیا خەریکی گەوجاندنی میللەتن.وەک بڵێی کورد تازە بەتازە موسڵماندەبێت.دیارە لەڕێگەی خوێندنی تورکی کادری جاش ئیسلامی-تورکی دەمێکە ئامادەکراون .
لەم لاوە سەنتەری دینی دەکرێنەوە مناڵی هەشت نۆساڵ ،بەتایبەت کچان بە جلو بەرگی شێوازی ئیسلامی تورکی دەپێچرێنەوە مرۆڤ دڵی بۆیان دەسوتێ ،ئەو دایک و باوکە نەخوێندەوارانە چۆن ڕێگە دەدەن ئەم کچە بچوکانە بکرێنە ئیخوانی و گەورەترین خیانەتی سەدە ئەنجامبدەن و وەک کاڵای داپۆشراو نمایش بکرێن،لەڤیستیڤاڵ تاج للەسەرنان،هەم بازرگانی قوماش هەم سیاسەت!بەکوردی دەیانەوێت لەڕیشەوە کۆمەڵگەی کوردی بگۆڕن،کە بەخەونی داعشبیرەکان و ئەردۆغان باشور وەک ویلایەتی موسڵ دەبێتە بەشێک لە ئیمپراتۆریەتەکەی ئاکەپە.لەملاو ەکۆمەڵێک دەوڵەمەندو باازرگان و جاشفیکر ڕیکلامیدینی لەشەقامەکان دادەنێن. شتی سەمەرەیان بەدرێژایی شەقامەکان بڵاوکردۆتەوە .هەتا گەیشتونەتە قەندیل . لەگوندەکان و لەناوشارەکان هێندەی برنجی مەحمود ڕیکلامی دینی هەیە. سیمایەکی ناشیرین ڕازاندنەوەی شەقامەکان بە ناوی عەرەبی بیابان. میتی تورک،کە لەباشور کارایە،لەگەڵ مەلا بەکرێگیراوەکانی وەک مەلامەزهەرو خەڵکە پارەدارەکە دەست لەناو دەستن بەجۆرێک کار لەسەر ئەقڵی خەڵک دەکەن وەک ئەوەی بۆخودابێت،وەلێ لەڕاستیدا بەتورکردنە و بۆ ئەردۆغانە...بەکوردی وەک ەوەی کورد بتپەرست بێت و لەسەرەتاوە موسڵمانی بکەنەوە. لەملاوە کۆمەڵێک گەنجی ئیخوانی بەناوی بانگخواز شەوڕۆژ باسی زیانی دەسپەڕو ،نەزەر و ترۆهات دەکەن ،ئەم گەنجە بێ پەروەردانەش ئەم فسۆسپاڵەوانانەیان لێبوەتە کریزما! تۆقاندنی کۆمەڵگا بەمەسەلەی جنسیەت و باسی پیرۆزی دایک و ژن،تالەوڕێیەوە بکرێنە کۆیلە،بەڵام ئەو خەڵکە نەفامە نازانێت ژن پێویستی بەئازادییە نەک پیرۆزی. دەبێ ئەوەش بزانن کە پیرۆزکردنی دایک توخمێکی فاشیستییە،بۆ خۆشەویستی ژن نییە،بەڵکو بۆ کۆیلەکردن و خستنە چواردیوارە،بۆ وەدەرنانیەتی لە ژیانی کۆمەڵگا. خۆ لای نازیەکان باسی دایک و پیرۆزی دایک دەکرا،چونکە ڕۆڵی پاراستنی ڕەگەزی ئاری لەسەرە!ئەمە لەئیسلامیشدا وایە ڕۆڵی دایک مناڵخستنەوەو بەخێوکردنی مناڵە،تا ببێتەوە کارگەی بەرهەم هێنانی تاکی موسڵمان! بێگومان لەم ڕووەوە ئیسلام ئاینێکی فاشیستییە. ئینجا توخمیشانازی پیاوانە هەر یەکێکە لەتوخمەکانی فاشیزم ،بۆیە ئیخوانیزم کە بیرێکی فاشیستییە،بەتایبەت مۆدێلە تورکیەکەی لەکوردستانیش و تورکیاش هێرش بۆسەر کەسێتی ژن دەکرێ و هەوڵدەدرێت بخرێتەوە چوارچێوەی ماڵەوە.جگە لەو ژنە کۆیلانەی وەک دەڵاڵی سیاسەتی پیاوان و نێرسالاران پلەو پۆستیان هەیە !سەیرەکە لەوەدایە ژنێکی ئیخوانی کە خۆی بەرپرسی حیزبییە :قسە بۆژنان دەکات وەک پیاوێک دەڵێت:ئیسلام مافی ژنی داوە،ژن کراوەتە پاشای ماڵێ!
ئەم هێرشە بۆسەر کەسێتی ژن،زیادبونی توندوتیژی لێدەکەوێتەوە،ئاشکرایە ئیسلام لەسەر کۆیلایەتی ژن بیناکراوە،بۆیە تا جارێکیتر دەست دەگرنەو بەسەر کۆمەڵگەدا،تا کچانی کۆیلە پەروەردەدەکەنەو،ئاسایی ژن کوشتن و وەدەرنان لە ئیسلام زیاد دەکات،لەگەڵ گەیشتنە دەستی دەسەڵات لەلایەن ئاکەپە لەترکیا هەمانشت ڕویدا،دوای ماوەیەک چواردە بەرامبەر توندوتیژی دژی ژنان زیادی کرد وە...
لەخواروە زهنیەتی ئاکە پە دەخەینە ڕوو،کە لەکتێبی خەباتی چینایەتی لەتورکیا وەر گیراوە:بۆ ئەوەی بەراوردێک بکەن لەنێوان ئەم ئەقڵیەتەی ئاکە پەو مالاو بانگخوازە بەکرێگیراوەکانی هزری ئیسلامی و ئیسلامی تورکی بەتایبەتی...
لە بەیاننامەی ھەڵبژاردنی - ۲۰۰۱ ئاکەپە ڕایگەیاند کە: جێگای ژنان ماڵەوەیە و ژن دەبێت لە چوار چێوەی خێزان و مناڵ خستنەوەدا خزمەتی کۆمەڵگا بکات.”
"سلیمان دمیرچی" رئیس تبلیغاتی ئاکەپە، لە- ۱۰مارس ۲۰۱۱ -لە تویتەری خۆی نوسیویەتی:"ژن بێ حیجاب وەک ماڵی بێ پەردە وایە یان بۆ فرۆشتنە یان بۆ ئیجارەیە!"
ھەروەھا پروفیسۆر "اورھان چگر "رئیس بەشی الھیات لەزانکۆی سلچوک بەڕۆژنامەنوسانی وتبو: "ژنێک کە دکلتە
دەپۆشێت دەبێت احتمالی دەسترێژیکردنەسەری لە بەرچاو بگرێت" .دوای کاردانەوەی چین و توێژەکان ھلیدە اینجکارا "یەکێک لە نوێنەرانی ئاکەپە "وتی نارەزایەتیەکان نابەجێن و پشتگیری لە" چگر"کرد ."مسطفی یونلدی" یەکێکی تر لە نوێنەرانی ئاکەپە وتی: پۆشینی دوکلتە دە بێتە ھۆی ئازاردانی پیاوان!" تەنھاچارەسەر پۆشینی جلو بەرگی اسلامی و حیجابە
کاتێک "دلشاد اکتش "یەکێک لە چالاکانی لە دژی ئاکە پە لە شاریٔ "ھپا " ئێسکی سمتی شکابوو لە لایەن پۆلیسەوە ،ئەردۆغان لەدیدارێکی ڕاستەوخۆی تیڤیدا دەربارەی گومانی" لەکچبونی اکتش بە ھۆی لێدانی لەلایەن پۆلیسەوە وتی: معلوم نییە ئاخۆ ژنە یان کچ ! ئەمە یە ڕەوشتی ئەردۆگان.اکتش اندامی ڕێکخراوی چەپ گەرایی بوو
"فاطمە شاھین یەکێک لەوەزیرەکانی سەر بە ئاکەپە سە بارەت بە فیمینیزم وتی: تائێستا کەس استفادەیەکی لە فیمینیزم نەدیوە و لەمەو دواش سودێکی لێنابینن
لە نامیلکەی"تعلیم و تربیت مزھبی خانوادە"کەلەلایەن" توزلا" شارەداری استمبول دراوەتە خێزانە تازە کان لە دوھەزارو شەشدا ھاتوەکە کچ لە نوساڵی بۆی ھەیە شوبکات و ھەروەھا پیاوان بۆیان ھەیە لەژنان بدەن
ئەمە بەشێکە لە زیھنیەتی ئاکە پە و بەر پرسانی ئاکەپە، ئەنجامی ھزری کۆنە پە رستانەی ئاکەپە،کوشتنی ژنان چواردە بەرابەر زیادی کردووە،لە ساڵی ۲۰۰۱ ئاماری ژنانی کوژراو شەست و شەش کەس بووە،بەڵام لە حەوت مانگی یەکەمی ساڵی ۲۰۰۹ ژمارەی ئەو ژنانەی کە کوژراون لەسەر مەسەلەی پەیوەندیدار بەبە جنسیەت گەیشتۆتە ۹۵۳ کەس.
ئاکە پەو دەستدرێژی بۆسەر ژنانی کورد
ساڵی ۲۰۱۰ نزیکەی سەد نەفەر لە پۆلیس و سەرباز و لەنێوانیاندا محمد ندیم ھلوکیگلو ،کە خزمی نزیکی یلمیز ھلوکیگلوی نوێنەری ئاکەپەیە لەشاری سیرت دەستدرێژی دەکەنە سەر چوار کچ کە تەمەنیان لەنێوان یازدە بۆ چوادەساڵدایە.لەماوەی چەند ساڵێکدا چەندین جار تجاوزیان کردووە سەر ئەو کچانە.
لەھەمان ساڵدا ڕەزا چلیک رەئیسی تشکیلاتی ئا کە پە لە سیرت ، تجاوزی کردبوە سەر کچێکی چواردە ساڵە کە لەڕوی ئەقڵییەوە تەواو نبوو ،دواتر ناڕەزایەتی بەدواداھات و چەندڕۆژێک دوکانەکان داخران.
ھەر لە و ساڵەدا لە دیاربەکرئەندامی دەستەی ناوەندی ئاکەپ و مامۆستای زانکۆ لەبەشی کۆمەڵناسی زانکۆی دیجلە دەستدرێژی کردبووە سەرکچان و یەکێک لەو کچانە سک پڕدەبێت !
فیکری ئاکە پە سەبارەت بەژنانی کورد لە لێدوانی "ھلیل بکرکی سەرۆکی شارەوانی- ریز دەردەکەوێت کە دەڵێت: بۆ چارەسەری کێشەی کوردژنانی باشوری رۆژ ھەڵات"کردستان"بە عنوانی ھاوسەری دووەم بە عقدی اسلامی بە ھاوسەر ھەڵدە بژێرین تا لە جێگای دوژمنایەتی ببینە ھاو خوێن.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس
بابەتی تر
ساڵح ژاژڵەیی: خەڵکینە ڕاپەڕن چاوەڕوانى چى لەم دەسەڵاتە دەکەن ؟
ژیروان دەرگەڵەیی: نەورۆز دز
جەعفەر کەریمی: جەلال تاڵەبانی لە بیر مەکەن!
دانا مەنمی: موشەکەکانی ئێران و بەئامانجگرتنی هەولێر
د. سەردار عەزیز: ئێران و موشەکەکانی
هێمن ئەحمەد: نەوت نیوەی سەری هەرێمی خوارد و غازیش نیوەکەی تری دەخوات
عوسمانی حاجی مارف: موشەکی وێڵ
عەلی مەحمود موحەمەد: دۆسیەی بانكەكەی هەڵەبجە بۆ هەر دەمێنێت!
دلێر محەمەد نوری: شەپۆلی کورتی ٧٥
عەلی حەمە: خەونی پۆتین؛ پڕۆژەی روسیای نوێ