هەواڵ
لە یانەیەکی شەوانەدا نەقیبێکی پارتی بە ناوی (هیوا ئەنوەر زەنگەنە) دەکوژرێت
Saturday, 03.19.2022, 10:52 PM
بە پێی زانیارییەکان ئەمشەو شەممە، دوای ئەوەی نەقیبێکی پارتی، بەناوی (هیوا ئەنوەر زەنگەنە) لەدایکبوی ١٩٨٥ لەگەڵ ١١ کەس کە هاوڕێی خۆی بوون سەردانی یەکێک لە یانە شەوانەکانی شاری سلێمانی شەوانە بەناوی (دار الخشب) لەسەر شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود دەکەن. بەهۆی شەرەتەقەوە ناوبراو كوژراوە و چەند کەسێکی تریش برینداربون. نەقیب هیوا زەنگەنە و بریندارەکان ، لەلایەن سکویریتیەکی یانەکەوە بەناوی (جاسم) تەقەیان لێکراوە. سیان لەو بریندارانەش گەیەنراونەتە نەخۆشخانەی شار بە ناوەکانی ڕائید (ئومێد محەمەد، لەدایکبووی ١٩٨٥) (شەماڵ فوئاد، لەدایکبووی ١٩٨٩) (ئاسۆ تەیب، لەدایکبووی ١٩٨٩) و تەواوی ئەوانەش بە فیشەك بریندار کراون. بەپێی زانیارییەکان نەقیبەکەی پارتی لەگەڵ سیکوریتی یانە شەوانەکە دەبێتە دەنگە دەنگیان و دەیەویت پارە نەدات. بەو هۆیەوە شەرەکە گەورە دەبێت و شەرە تەقە دەسپێدەکات و تاکو ئێستا تەقەکەرەکە دەستگیر نەکراوە.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس
بابەتی تر
تەڤدا پرێس: موشەکبارانی هەولێر لەلایەن ئێرانەوە، دەستی پارتیی تێدابووە
تەڤدا پرێس: تەنها داهاتی مانگانەی کێڵگەی نەوتی خورمەڵە ٣٦٧ ملیۆن دۆلارە
تەڤدا پرێس: بافڵ تاڵەبانی پارە و پلەی حیزبی باڵا دەبەخشێتە کوڕانی بەرپرسان و جاشەکان
عەلی مەحمود موحەمەد: ئەندازیارە راستەقینەكەی راپەڕین كێ بوو؟
تەڤدا پرێس: كەمكردنەوەی حوكمی زیندانیانی بادینان
تەڤدا پرێس: بهرێوهبهرێك و بهرێوهبهرێكی گشتی یهك ملیار دهدزن گهوره بهرپرسێكی پاراستنیش خهریكی داخستنی كهیسهكهیه
تەڤدا پرێس: لە کەسوکاری ئارامی مەلا نوری یەوە راگەیاندراوێک بۆ رای گشتی…
تەڤدا پرێس: مەنسور و ژنە فارسەکەی
تەڤدا پرێس: ژنی دووەمی مەنسور بارزانی و دایکی، بە تەلەفون گفتوگۆ دەکەن
تەڤدا پرێس: ئەمەریکایـیەك دەستگیردەکرێت بە تۆمەتی ئەشکەنجەدانی کەسێک لە هەرێمی کوردستان