وتار
بە هەڵپەرکێی نەورۆز وەڵامی شەکر شکاندنی مەلاکە درایەوە.
Saturday, 03.26.2022, 05:45 PM
مێژووی نەورۆز و شانازی و
باوەربوون بە تایبەتمەندی کوردبونی ئەم جەژنە و بەرزی و باڵایی مانەوەی و بە
سەربڵندی کورد و بەستنەوەی ئەم یادە بە نەتەوەی کورد و خۆچەسپاندنی وەکو نەریتێکی
پیرۆز، خۆی لە خۆیدا لەسەر ئەرزی واقیع جێگەی خۆی گرتووە، سەرەرای چەندین
راوبۆچونی جیاواز و هەڵوێستی هەمەچەشن، هەوڵی بەستنەوەی ئەو رۆژە بە یادی دیکە و
تێکەڵکردنی بە بابەتە هەمەچۆرەکان لە لایەن وڵاتانی دەوروبەر و ئاڵوگۆرکردنی
یادەکان و خاوەنەکانیان، بێ کاریگەر مایەوە و تا ئێستا نەورۆز بە خۆراگری وەکو
جەژنێکی کورد و کوردستانی ماوەتەوە. ئێرە جێگەی باسکردنی لایەنە قووڵەکەی مێژوو
نیە و زۆر کونوکەلەبەری تێدایە و سەرچاوەی هەمەجۆری کوردیمان لەبەردەستدا نیە بۆ
یەکلاییکردنەوەی سەرجەم راوبۆچونە هەمەجۆرەکان کە هەر یەکە و بە پێی پاڵنەرێکی
سیاسی ئایدیۆلۆجی فکری ئایینی خراوەتە بەرچاوە و بێگومان هەوڵی دوژمنانیش بەدەر
نیە لە چەواشەکاری و ئاڵۆزی ئەم تاکە یادەی کە بەرەسەنایەتی بۆ کورد ماوەتەوە و
تەنانەت هەڵوێستە دژ و خراپەکانی نەتەوەکانی سەردەست و وڵاتانی خاوەن مێژووی
هاوبەش ئەوەندە زیاتر نەورۆز و کوردی بەیەکەوە بەستۆتەوە لە خودی کورد زیاتر (
لێرەدا قسە لەسەر خاوەندارێتی رەسەنی نەورۆز نیە بەقەد ئەوەی تێکئاڵانی ئەم جەژنە
بە سیاسەت و ئایدیۆلۆجیا و ئایینەوە کراوە و هەموو چەواشەکاری و تێکچرژان و
ئاڵاندنی ئایین و نەورۆز و بەرژەوەندیە هەمە رەنگەکان پێکەوە، خۆبەستنەوەی کوردی
بەم جەژنە زیاتر کردۆتەوە).
بۆیە زۆر جار دوژمنان لاچەمکە تەنکەکە دەگرن بۆ
دابرانی کورد لە باوەر و مێژووەکەی و هەوڵی لێکدابرانی ئەم میلەتە بە کۆڵەکە
سەرەکیە زیندوەکانیەوە دەدەن، پەنا بردن بۆ بەکارهێنانی لاپەری لاواز و چەمکی تەنک
و ئاشکرا لە نێو گوشارەی بیروهۆشی لاوازی کورد بۆتە کاری لەمێژینەی دوژمنان و
جارجاریش خەلڕکی بیرهەژاری و نۆکەرنی هەمەجۆری ئایینی بێت یان سیاسی رۆڵی تایبەتی
دوژمنانیان لەوبارەوە گێراوە.
پەنابردنە بەر پیرۆزیە
ئایینی و مەزهەبیەکان بۆ لێدانی پیرۆزیە نەتەوەیی و ئیتنیەکان شتێکی تازە نیە و
دوژمنان لەو بارەوە قسوریان نەکردووە و مێژووی کورد زۆر لاپەرەی لەم جۆەری تێدایە.
ئەمسالیش بینیمان زۆر کەسی
لاپەر و غەرقی تاریکی و بێ قورسایی خۆیان کردە کەوا سوری بەرلەشکری دوژمنان و
بەدڵی ئەوان قسەیانە کرد و جوڵانەوە. بەڵام لە رەوشێکی سیاسی و ئابووری لەم
شێوەیەی تێداین، دەسترۆیشوو و کاربەدەست خۆی نەکردە خاوەنی و وەڵامێکی پر بە پیستی
خۆی نەدرایەوە و نەکرایە عیبرەتێک بۆ ئەوەی جارێکی تر هیچ کەسێک نەوێرێت دەست بۆ
پیرۆزیە نەتەوەییکان ببات و بە هەمان شێوەی پیرۆزیی ئایینی تەماشا بکریت. ئەمساڵ
مەلایەکی لاپەری نەناسراوی کونوکقوشبنێک لەبیرکراو لە کۆیەی سەربەرز و لاپەرێکی
ئەم کوردستانە بۆ مەرامگەلێک هاتە پێشەوە و شەکرێکی شکان و شەکری بن بنجێکی
خانەقینیانەی خوارد.
وەک دەرکەوت کورد بە بێ
ویستی خۆی زۆر جار رێرەوی مێژوو و لە رەوتی ژیان و بە بێ هیچ پلانێک وەڵامی
ناحەزانی داوەتەوە و کاردانەوەی کەمەرشکێنی لەسەر ئەرزی واقیع خۆی فەرز کردووە.
بەڵێ ئەمساڵیش سەیران و
گۆرانی و سرودی ئەم رۆژی ساڵی تازەی نەورۆز و هەڵپەرکێی خەڵکی هەرچوار پارچەی
کوردستان کەمەری نۆکەرانی شکاند و دەمکوتی هزرلاوازانی کرد.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس