وتار
لە دەڤەری بادینان چی بکرێت؟
Friday, 04.01.2022, 06:37 PM
شڤان ئامێدی
ئەمرۆ باشووری كوردستان بۆتە ناوەندی شەری تایبەتی هەموو ئەو ولاتانەی كەوا بەشدارن لە داگیرکردنی كوردستان و بوەتە ناوەندی دەزگا هەواڵگیریە هەرێمی و نێودەولەتیەكانیش. ئەتوانین بە جارانی نەمسای بەراوارد بکەین کە لەكاتی شەری سارد بوبوە ناوەندێكی سیخوری بۆ ولاتانی سەر بە ناتۆ و یەکێتی سۆڤیت. ئیستا باشووری كوردستان هەمان تایبەتمەندی بە خۆوە گرتووە. بە جۆرێك بەشیك لە خەلكی باشووریش سیخوری كردن وەكو كارێكی بازرگانی و پارە قازانجكردن ئەبینن و بۆتە شتیكی ئاسایی, هەلبەتە ئەگەر خیانەتی ناوخۆ نەبێت و كەسان و لایەنی سیاسی نەبن دەستی هاوكاری بۆ ئەو دەزگایانە درێژ بکەن، بە دڵنیاییەوە ئەوانیش ناتوانن بە ئاسانی كار و چالاكی هەواڵگیری و سیخوڕی خۆیان ئەنجام بدەن. لەم بوارەدا حیزبەكانی باشوور و بەتایبەتی یەکێتی و پارتی رۆلیكی نێگەتیڤ دەبینن و لە رێگای پاراستن و زانیاریەوە ئەو دەزگا هەوالگریانەی دوژمن زۆر بە ئاسانی ئەتوانن بگەنە ناو كۆمەڵگای باشوور و ئەو حزب ولایەنانەی كەوا ئەوان وەكو دوژمن تێیان دەڕوانن .
لەم نوسینەدا بە پێویستی دەزانم لە هەندێك هەنگاوی کرداری بدوێم سەبارەت بە ناوچەکانی ژێر فدەسەڵاتی پارتی و لە نێوانیاندا لەسەر بادینان راوەستین و نرخاندنی بۆ بكەین. بادینان لەناو هەرچوارپارچەی كورستان رۆلێكی گرنگ و ستراتیژی هەیە، هەم لەرووی جوگرافیا هەم لە رووی سیاسیەوە, لەبەر ئەوەی هەرێمی بادینان دەكەویتە ناوەندی كوردستانی گەورە و لەگەل هەرچوار پارچەی كوردستاندا هاوبەشی و سنوری هەیە و بۆتە خاوەندی تایبەتمەندیەکی گرنگ، بە جۆرێك هەر لایەنێك بتوانێت لە رووی سیاسی, عەسكەری و كۆمەلگاییەوە لەسەر بادینان دەسەڵاتدار بێت ئەتوانێت لەسەر هەموو پارچەكانی تری كوردستان كاریگەری گەورە دروست بكات. لێ مەخابن ئەمڕۆ هەتا ئاستیكی گەورە بادینان لە رووی فەرمانبەری و دەسەڵاتی سیاسی و چەکداریەوە كەوتوەتە ژێر ڕکێفی پارتی دیموكراتی كوردستان و هەتاكو ئاستێكیش خەلكی هەرێمی بادینان لەگەل پارتی دیموکراتی كوردستان هاوسۆزن. بەڵام لەروی جوگرافیاوە تەنیا لە چوارچێوەی شارەكاندا حاكمیەتی هەیە و لە رووی كۆمەلگای و سیاسیەوەش بەردەوام لە لاوازبوون دایە. بەلام ئەو لاوازبونە بەم شێوازەی ئیستا و بەم تەمپۆیە وەلامێكی تێركەر نییە بۆ لاواز كردنی پارتی و بنەماڵەی بارزانی. بۆیە پرسیار لێرەدایە ئەوەیە چی بكەین تاكو پارتی لاواز بكەین و كاریگەری لەسەر بادینان كەم بكەینەوە , بە گونجاوی دەزانم لێرەدا پەنجە بۆ چەند خاڵێك بە كورتی ڕاکیشم .
یەكەم : دروستكردنی هاوپەیمانی : پێویستە بەرامبەر پارتی دیموکراتی كوردستان هاوپەیمانیەكی فراوان پێکبهێنێت ئەگەر بکرێت لەسەر ئاستی حیزبدا بێت زۆر باشە , ئەگەرنا لە چوارچیوەی رێكخراوەكاندا یان لە چوارچێوەی هەندێك گرووپ کە ببنە هاوکاری یەکتری و كاروخەباتی خویان هەرەوەزی ئەنجام بدەن، یان لە چوارچیوەی كەسان و کۆكردنەوەی دەنگە ناڕازیەكان وەكو تاك و دواتریش كۆكردنەوەیان لەناو رێكخستنێكی نهێنی و چالاك دا تاوەكو بەشێوەیەكی هاوئاهەنگیانە لە کار و تێکۆشاندا بن. ناوەرۆك و ڕێکار و شێوازی كاروچالاكی چۆن بێت و لەسەر چی كار بکرێت، ئەتوانرێت هاوبەش و لە داهاتوی نزیکدا بە فراوانی دوانی لەسەر بکرێت .
دووەم : راگەیاندن : لە
روژگاری ئەمرۆدا بوەتە بەهێزترین و فراوانترین سەكۆی هەموو چالاکی و روداوەکان و
ئەتوانێت بە یەك كلیك و یەك چركە دەنگ و رای خۆ بگەیەنرێتە ملێونان مروڤ و
بیر و رامانی خۆ بڵاوبکرێتەوە بەبی ئەوەی كەس و لایەنێکی دیاریکراو
بتوانێت ڕێگر بێت. هەلبەت دەسەلاتیش زۆر گرنگی بە راگەیاندن دەدات تایبەتی بۆ
بەلاڕێدا بردنی كۆمەلگا و چەواشەكاری خراپکاریەكانی. لە بەرامبەر ئەوەیش ئەتوانین هەر
لە رێگای راگەیاند نەوە ئێمەش پلانی دەسەلات تیكبەین و لاوازیان بكەین.
لەناو راگەیاندنیش سۆسیال میدیا ئەمرۆ كاریگەرترین بەشە و رۆلەكی زۆر باشی بینیەوە هەر لە دەستپیكردنی
شۆرشەوە تاكو هوشیاركردنەوەی كومەلگا و پەروەردە و فیركاری و دەیان بواری تر.
ئەتوانین بە راگەیاندنیكی باش زانیاری و چەندین ئەكاونیتی باش حەملەی
راگەیاندنی باش بەرامبەر پارتی بكەین لەلایەك و راگەیاندنی ئەوان كەوا لەسەر بنەمای درۆ
دروست كراوە تیكبدەین. هاوکات ئەتوانین بیكەینە گۆرەپانیكی شەری كاریگەر و
گورزی باشیان لێبدەین و ناو كومەلگادا سوایان بكەین.
سێیەم : پەیوەندی كۆمەلایەتی : لەبەر ئەوەی ئێمە باسی بادینان دەكەین زۆر پێویستە گرنگی بە پەیوەندی كۆمەلایەتی و عەشیرەت و لایەنی ئایینی و شیخەكان بدەین. بادینان خاوەنی پەیوەندیەكی پتەوی كۆمەلایەتی و چاندی عەشیرەتی زۆرە بە بەراورد بە ناوچەی سۆران , پارتی دیموکراتی كوردستانیش توانیویەتی ئەو شتانەی باسمان كرد بەباشی بۆ خۆی بەكاربێنێت و لە ڕێگایانەوە هێز و جەماوەر لە بادینان بۆ خۆی کۆبكاتەوە. توانیویەتی دەیان عەشیرەت و سەرۆك عەشیرەت و پیاوانی ئاییین ئەمرۆ پارتی بە پارە و هیز بکڕێت و كردونی بە لایەنگری خۆی. بۆیە زۆر گرنگە لەسەر ئەم خالە بەباشی بوەستین چونكە زۆربەی ئەو عەشیرەتانەی كە ئەمرۆ لە بادینان بەو عەشیرەتانەشەوە كەوا لە دەڤەری بارزانن ناكوكی و دوژمنایەتیان لەگەل پارتی هەبوە و لە یەکتریان كوشتوە. بۆیە زۆر گرنگە كار لەسەر ئەو بابەتانە بكرێت و نەوەی ئەمرۆش ئەو راستیانەی پارتی لە میژوودا ببینێت و بتوانین ئەو عەشیرەتانە لە پارتی دووربخرێنەوە و ناكؤكی نێوانیان تازەبكریتەوە بەلام بەشیوازیك نا كەوا توندوتیژی تێدا بێت. عەشیرەتەکانی بارزان بێجگە لە گەردی هەموویان لەگەل بنەماڵەی بارزانی ناكۆكی و كێشەیان هەبووە هەروەها عەشیرەتەكانی هەركی , زێباری و سورچیش دوژمنایەتیكی كۆنیان هەبووە بەلام ئەمرو زۆربەیان خزمەتی ئەو بنەماڵەیە دەكەن یان ئەو بنەماڵەیە كونترۆلی کردون, زۆر گرنگە دەیان نمونەی وەكو بنەماڵەی محمدد ئاغای مێرگەسوری باس بكرێتەوە و راستی بنەماڵەی بارزانی بەرامبەر عەشیرەت و كەسایەتە ئازادی خوازەكانی بادینان باس بكرێت و بە یادی خەلك بهێنرێنەوە. هاوکات هەوڵبدریت كەسانی ئەو عەشیرەت و بنەماڵانەش لە دژی ئەو بنەماڵەیە خاوەن هەڵوێست بن. شیخ و سەروك عەشیرەتەكان دەتوانن رۆلی زۆر گرنگ ببینن، بەتایبەتی كەوا هەزاران كەس بە قسەی ئەوان حەرەكەت دەكەن و هەلسوكەوت دەكەن. ئەگەر بتوانرێت چەند كەس لە سەرۆك عەشیرەت و شیخانی بادینان بە رێکخستن بكرێت، دەرفەتی گۆرانكاری زۆر باش و گەورە دروست ئەبێت . لەوانەیە ئەو سەرۆك عەشیرەت و شێخانە لە قۆناغی یەكەم دا نەتوانن بە ئاشكرا دژی پارتی بن و هاوكاری بكەن بەلام كاتی گۆرانكاری دەبینین و بالانسی هێز بگۆردریت ئەوانیش دەنگی خۆیان بە ئاشكرا دەردەبرن , ئەو كاتەنەی وا بە ئاشكرا ناتوانن دەنگی خۆیان بكەن ئەتوانین لەرووی ئابووری و كومەلایەتی و پاڵپشتی مەعنەوەیەوە سودیان لێ ببینرێت. لێرەدا گرنگرتین كەسەكان شیخ و سەروك عەشیرەتی حەوزی بارزان ئەگەر ئەوان دەنگ بكەن و خاوەن هەڵویست بن كاریگەری لەسەر هەموو بادینان دەكات. لەوانیش گرنگرت كەسانی ناو بنەماڵەی بارزانیە چونكە لەناو عەشیرەتی بارزان بنەماڵەی مەسعود بەشێكن و شێخەكانی بارزانیش بەشیكن و ناكۆكی لەناوبەریاندا هەیە و گرنگە سوود لەو شتە وەربگرین و پارتی و باڵی دەسەڵاتداری بنەماڵەی بارزانی پێ لاواز بكرێت .
چوارەم : گەنج : هیزی
هەموو كومەلگا و رێکخستنێك پەیوەستە بە هەبونی ژمارەی گەنجی چالاك و زیرەكەوە. گەنج
دینامۆی سەرەكی كۆمەڵگان, لە بادینانیش وەكوئەوەی ئەبینرێت ئەم نەوە نوێیە
زیاتر وشیار و بیررۆشن و خاوەندی هەلوێستی نیشتیمانی و نەتەوەین و لە راستی پارتی
و بنەماڵەی بارزانی تێگەیشتوون و تیگەیشتنیان بو ژیان جیاواز و سەردەمیانەیە.
ئەمەش وا دەكات ئاستەنگ دروست بكات بو حزبێكی كلاسیكی وەكو پارتی و بنەماڵەی
بارزانی كەوا خەلكانی تر وەكو كۆیلەی خۆیان ئەبینن . لێرەدا پرسیار ئەوەیە
چۆن بتوانین سوود لە گەنجەکان ببینین و چؤن سود لە توانا و هەبونیان
وەربگرین و بەچ شێوازێك بیانخێنین. رێكخستنی گەنجان سەرچاوەی هەموو شۆرشێکە, بۆیە
پێویستە لە هەر شارێك و ناوچەیەكی بادینان چەند گروپیكی گەنج هەبێت كەوا
پروپاگەندە بكەن و كاری نەهێنی و رێكخستین بكەن کە لە داهاتودا ببنە هێزێكی
كاریگەر, لەلایەكی تریشەوە هەندیك گروپ هەبیت كەوا بتوانن هەندێك چالاكی بچوكیش
بێت ئەنجامی بدەن، بە مەبەستی بەرزکردنەوەی وورەی خەڵك و هاندانی زیاتری خەڵك بۆ
چالاکیە مەیدانیەکان. جا ئەگەر بە سوتاندنی ئۆتۆمۆبیلێکی حزبیش بێت و
هەندێك جار بەدەموچاوی
گرتوەوە کارێکی بکەن کە دەنگ بداتەوە، ئەوا لێدانێکی کاریگەر ئەبیت لە
پارتی و ئەكەونە حاڵەتی پاراستنەوە و ناتوانن وەكو پێشترنزیك ببنەوە و هەمیشە
لەناو پانیك و نارەحەتی دا دەبن. بو ئەو کارانە ئەتوانرا سوود لە
گەنجانی شیلادزی دیرەلوك و بەرواری بالا و زاخۆ ببینرێت , بەتایبەتی زاخۆ و شیلادزی .
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس