کورد له‌نیشتمانه‌که‌ی دا به‌به‌رده‌وامی له ژێر سێبه‌ری به‌رنامه‌و پلانی نه‌خشه‌ی کوشتن و ئه‌نفال و کۆمه‌ڵکوژیدا بووه، به‌درێژایی خه‌باتی رزگاریخوازی کورد، پێشمه‌رگه و هاوڵاتی سوته‌مه‌نی شۆڕش بوون، له‌سه‌نگه‌ری به‌رگری دا، دوا هه‌ناسه‌یان به خاکه‌که‌یان سپاردووه.
مرۆڤی کورد به سیناریۆی جیاجیا، له زیندانه‌کانی( قه‌سری نیهایه و نوگره‌سه‌لمان و سجنی ره‌قم یه‌ک و ئه‌بوغرێب و فه‌زیلییه و هه‌یئه‌ی که‌رکوک و ئه‌منی عامه و شوعبه‌ی 5 له ئیستیخباراتی عامه و سجنی موسڵ و سجنی سلێمانی و هه‌ولێر و دهۆک و دیاله و تکریت و حامیه‌ی سلێمانی و ئه‌منه سووره‌که و ده‌یان ژێر زه‌مین و قه‌ڵای سه‌خت و قایم )، ئه‌شکه‌نجه‌دران و له‌سێداره‌دران یان گوله‌باران کران.
له 21 – 2- 1988 تا 8- 9- 1988 له 8 قۆناغی ئه‌نفال، له ماوه‌ی 168 رۆژ له سه‌رقه‌ڵای گه‌رمیانه‌وه بۆ زاخۆ، چاره‌که ملوێنێک کورد ده‌سگیرو بێ سه‌روشوین کرا، ئێسک و پروسکه‌کانیان له گۆڕه به‌کۆمه‌ڵه‌کاندا ونکران.
کۆچ و رهو ته‌مه‌نێکی پڕ له ئه‌زمونی مه‌رگه‌ساته‌کانی کورد بوو، دوای ره‌شه‌بای ژه‌هری هه‌ڵه‌بجه‌و ئه‌نفال، هه‌موو کورد به تراژیدیایه‌کی گه‌وره‌ی پڕ له هه‌ڵوێست و ته‌حه‌داوه، مه‌رگه‌ساتی خۆ به‌ده‌سته‌وه‌دان و جینۆسایدێکی تری دوای راپه‌رێنی ره‌تکرده‌وه. به‌رهه‌می خوێنی شه‌هیدان و مه‌رگی شکۆی زیندانیانی سیاسی و خاپورکردنی نیشتمان، به‌وه تۆمارکرا له کۆچ و رەودا سه‌رکرده‌کانی کورد به په‌رۆشه‌وه ده‌ستیان کرده ملی سه‌دام و ماچیان کرد.؟
ئه‌مه ره‌خنه‌یه‌کی واقعیی یه، به‌ڵام نابێ وشه‌ی نه‌شیاو به هیچ که‌س و لایەنێک بوترێ، گه‌ر به‌وردی و به ویژدانه‌وه مێژوو ی کورد وه‌ک خۆی بنوسینه‌وه، دوور له ده‌ربارو وەسف و سه‌ناو پیاهه‌ڵدان، زۆر له روداوه نابه‌جێیه‌کان هی بڕیاره مه‌زاجییه‌کانی سه‌رکرده سیاسیه‌کانه. به‌ڵام نوسه‌ره ده‌ربارو ماستاوچییه مه‌قاشه‌کان، هه‌موو روداوه‌کان چه‌واشه ده‌که‌ن و سلبیاتی سه‌رکرده‌کان ده‌که‌ن به هه‌ڵوێستی نمونه‌یی باڵا.
ئه‌و هه‌موو سلبیاتانهی پێش راپه‌رین و دوای راپه‌ڕین و گۆڕانکاری 9- 4- 2003 له هه‌رێمی کوردستان و له به‌غداد هی سه‌رکرده سیاسیه‌کانی کورده، هه‌ر خه‌ریکی دژایه‌تی یه‌کتریی و سڕینه‌وه‌ی یه‌کتریین، سێبه‌ر و ئامێری دوژمنانی نه‌ته‌وه‌که‌یانن. سه‌رکرده‌کانی کورد به‌م گرێ ده‌رونییه ئاڵۆزه‌یان، خوێنی شه‌هیدان و ئه‌نفال و ژه‌هرباران و ئیسک و پروسکی گۆڕه به‌کۆمه‌ڵه‌کان ده‌که‌ن به قوربانی کورسی و ده‌سه‌ڵات.
وتار
کۆچ و ڕه‌و و ماچی سه‌دام
Friday, 02.04.2022, 12:12 PM
له2 / 4 / 1991, سێ ملیوێن ژن و پیاو و پیر و منداڵی کورد له شار و شارۆچکه کانی باشووری کوردستانه‌وه کۆچ و ره‌ویان کرد رووه‌و سنووره‌کانی ئێران و تورکیا، رووبه‌رووی باران و ته‌رزه‌و سهرماوبرسێتی و نه‌خۆشی و مه‌رگ و چاره‌نوسێکی نادیاربوونهوه. ئه‌م رهوه به کۆمه‌ڵه ئه‌زمونی 71 ساڵی ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌تی عێراقی پاشایه‌تی و کۆماری بوو.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس
بابەتی تر
هیوا ئەحمەد: ده‌وڵه‌تی تورك رووی خۆی ئاشكرا ده‌كات!
ئارام سەعید: کامیان دروستە عەقڵ یان سۆزداری؟
دانا مەنمی: رەخنە لە پێناو فراونکردنی مەساحەی ئازادی‌دا
سەلاح حسێن ئەفەندی: هاوپەیمانی سیاسی بۆ دەستکەوتی حیزبی؟ یان ڕێکەوتن لەسەر لایەنی کەمی چاکسازی؟
غازی غەریب زۆراب: هەرێمی کوردستان، لە چاوەڕوانیی یەکێتییەکی بچوکتردا !
جەعفەر کەریمی: شکستەکان مەکەن بە جەژن!
ئارام هادی: کاندیدێکی بێ شکۆ
کامەران عەزیز: لە شەڕی دۆڵەکانەوە بۆ شەڕی پۆستەکان..!!
دلێر محەمەد نوری: شەڕی ئیدارە یان ئیرادە؟
جه‌عفه‌ر عه‌لی: لەبارەی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمارەوە؛ گوتاری درۆزنانەی ئەستۆپاکی