لە مرۆڤی رەشبین بە دووربە، چونکە ئەوان بۆ هەر چارەسەرێک کێشەیەک دروست دەکەن!(ئەنیشتاین)

وتار

ئه‌نفالی کلتوور

Friday, 04.15.2022, 08:22 AM


ده‌سه‌ڵاتدارانی حیزب و حکومه‌تی هه‌رێم به‌ چ پێوه‌رێکی یاسایی و کلتوری و کۆمه‌ڵایه‌تی و ئاینی یه‌وه‌ بوار به‌ خۆتان ده‌ده‌ن به‌ چه‌پکه‌ گوڵه‌کانتانه‌وه‌ به‌شداری یادی ئه‌نفال بکه‌ن.
له‌ دوای ڕاپه‌ڕین و گۆڕانکاری 9- 4- 2003 ـه‌وه‌، ئێوه‌ ئه‌و هه‌موو جاش و خائین و جاسوس و مسته‌شارو تاوانبارو ئه‌نفالچیانه‌تان له‌م لاو ئه‌ولا له‌ له‌ناوه‌وه‌ی هه‌رێم و عێراق و ده‌ره‌وه‌ی وڵات پاراست و خزمه‌تان کرد و له‌ ئۆراگانه‌کانی حیزب و حکومه‌تدا له‌ شوێنی شایسته‌و گرنگدا داتان نان.
ئێوه‌ له‌ گه‌ڵ ئه‌و تاوانبارانه‌ له‌ کۆمپانیاو بواره‌ جیا جیاکانی بازرگانی و بازاڕدا، هاوڕێ و شه‌‌ریکه‌ به‌شن، هه‌ردوولاتان برای ده‌سکه‌وت و قازانجی رۆژن.
ئێوه‌ سه‌رکرده‌کان هیچ هه‌ستێکتان نییه‌ بۆ ئه‌و هه‌موو خه‌م و ئازارو موعاناتانه‌ی که‌سوکاری ئه‌نفاله‌کان، گوێ له‌ سکاڵاکانیان ناگرن، رێزی دواکانیان ناگرن، ئێوه‌ش وه‌ک سه‌دام و به‌عس هه‌موویانتان له‌ ئۆرد گاکانی سه‌دامدا کۆکردوه، بی ئاو، بێ کاره‌با، بێ خزمه‌ت گوزاری، ئیتر چۆن و به‌ چ روویه‌که‌وه‌ له 14- 4 ی هه‌موو ساڵێکدا، له‌ سیناریۆیه‌کی پڕ له‌ نمایشی دا درۆ له‌گه‌ڵ ناخی خۆتان و ئه‌واندا ده‌که‌ن، به‌ وتارێکی ساردو سڕی پڕ له‌ به‌ڵێنی درۆ یاده‌که‌ کاڵ و بجوک ده‌که‌نه‌وه‌.
ئه‌م درۆو ته‌کتیکه‌ی ئێوه‌، هه‌مان سیناریۆی ئه‌نفالچییه‌ کوردو به‌عسییه‌کانه‌، ئێوه‌ له‌سه‌ر ئێسک و پروسکی شه‌هیدان و ره‌شه‌بای ژه‌هرو ئه‌نفال بوون به‌سه‌رکردوه‌ و ئه‌ندام په‌رله‌مان و وه‌زیر و حکومه‌تی هه‌رێم.
ئێستاش له‌ یادی تراژیدیاکانیاندا، به‌م درۆو فێڵ و دروشم به‌ڵێن و نمایشانه‌تان جارێکی تر هه‌ست و نه‌ستی که‌سوکاری ئه‌نفاله‌کان بریندار ده‌که‌نه‌وه‌، جارێکی تر ئه‌نفالێکی تری کلتوری درۆ له‌ میدیا زه‌به‌لاحه‌کانتانه‌وه‌ په‌خش ده‌که‌نه‌وه‌، جارێکی تر و ئه‌مجاره‌یان ده‌سه‌ڵاتدارانی کورد به‌ هه‌مان درۆ و په‌یام و کلتوری به‌عس و سه‌دام، ئه‌نفالی کلتوریی کورد ده‌که‌نه‌وه‌.

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس





وێنە

مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی
جاشایەتی ئال بارزانی بۆ ئەردۆغان
تابلۆکانی شەهیدانی قەلەم لەکوردستان

راپرسی

چارەنووسی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی چۆن دەبینیت؟