هەواڵ
مەسرور بارزانی ئومێدێک لە نەبوون هاتە بوون
Wednesday, 08.26.2020, 11:00 PM
ھیوا و ئومێدی کوردستانیان جەخت دەکاتە سەر چاکسازی و چارەسەرکردنی هەموو ئەو کێماسییانەی لە رابردوودا لە بواری کارگێڕی و داراییدا هەبووە بۆ دامەزراندنی بنەمای ئابوورییەکی بەھێزتر و سەقامگیرتر. لەو پێناوەدا ھەولدەدات ئابووری هەرێمی کوردستان لە هەڕەشە و مەترسییەکانی پشتبەستن بە تاکە سەرچاوەیەکی داهات رزگار بکات.
دەستکردن بە جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی، کە هەر لە سەرەتای دەستبەکاربوونیان جەختیان کردۆتە سەر گرنگیی ئەنجامدانی پرۆسەی چاکسازی، کە بەشێکی گرنگی کارنامەی کابینەی نۆیەمە.
ھەروەھا سووربوون لە سەر بەردەوامبوون لە ئەنجامدانی چاکسازی و رێگریکردن لە بەهەدەردانی سامانی گشتی. بێگومان لە جێبەجێکردنی چاکسازیدا، بەرژەوەندیی خەڵکانێک کە سەرپێچی و گەندەڵییان کردووە دەکەوێتە مەترسییەوە، بۆیە هەوڵی پەکخستنی دەدەن و ئاستەنگی بۆ دروست دەکەن. بەڵام چاکسازی داواکاری زۆرینەی هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستانە و جەنابیشیان لە بەرەی هاووڵاتییان دەمێنێتەوە و بە پاڵپشتی هاووڵاتییانی خۆشەویست لە چاکسازی بەردەوام دەبێت.
کارکردن بۆ چەسپاندنی لامەرکەزیەتی ئیداریی پارێزگاکان، کە گونجاو بێت لە گەل سیستەمی یاسایی و کارگێڕی هەرێمی کوردستان. هەروەها ئەرک و بەرپرسیاریەتی بە پێی یاسا و لە ژێر چاودێری سەرۆکایەتی حکومەت، بۆ ئەوەی رێگری بکرێت لە ئەنجامدانی گەندەڵی و خراپ بەکارهێنانی دەسەڵاتی ئیداری و سەرهەڵدانی فرەچەشنی دەسەڵات لە دەرەوەی دامودەزگاکانی هەرێم. ھەروەھا پاڵپشتیکردنی لامەرکەزیەتی کارگێڕی، بەمەرجێک لە چوارچێوەی پاراستنی قەوارەی هەرێمدا بێت.
لە بابەتی بودجەدا جەختی لە سەر دابەشکاری ناتەواوی بودجەی هەرێم کرد بە شێوەیەک کە هیچ لێکدانەوەیەک بۆ ئایندە و نەوەکانی داهاتوو نەکراوە. بێگومان ئەم وڵاتە تەنیا بە مووچەدان پێشناکەوێت، بەڵکو پێویستیمان بە ژێرخانێکی پتەوتر هەیە. ناکرێ هاووڵاتی مووچەی هەبێت، بەڵام خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکانی نەبێت.
بە پێشخستنی ژێرخانی ئابووری و پەرەپێدان بە وەبەرهێنان، دەرفەتی کاری زیاتر دەرەخسێندرێن، داڕشتنی پلان بۆ دەرچوون لەم سیستەمە داراییەی ئێستا بۆ پێشکەوتنە و نابێت ببێتە کەرەستەی ململانێ و موزایەدەی سیاسی.
حەسیبە گەردی
ئەندامی پەرلەمانی کوردستان
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس
بابەتی تر
تەڤدا پرێس: ٦٢ کادیر و بەرپرس وپیشمەرگەی دێرینی حزبی شوعی داوا لەجەماوەرەکەیان دەکەن پشتگیری خۆپیشاندەران بکەن
تەڤدا پرێس: بهرپرسێن ملیشیاتێن پارتی ل دهوكێ
بانگەواز بۆ خۆپێشاندانی ڕەوەندی کوردی لە لەندەن
تەڤدا پرێس: ئەوەی سەرۆك بارزانی لەوانی تر جیا دەكاتەوە
تەڤدا پرێس: پەیاما مەسرور بارزانی دەستپێکەکە کو دڤێت گاڤێن بکردار بێن هاڤێتن
تەڤدا پرێس: سەرۆکی حکوومەت چی پێ گوتین
تەڤدا پرێس: ڕۆژنامهنوسان و چالاكوانانی پارێزگای دهۆك: تكایه فریای بادینان بکەون
تەڤدا پرێس: ترس هەیە هەردوو منالەکەی (سەیران محەمەد) رادەستی میت بکرێنەوە
تەڤدا پرێس: عەبدولخالق تەڵعەت رەوشی تەندروستی خراپە
تەڤدا پرێس: گهندهلی و سامانێ لیوا تارق سلێڤانهیی