لە مرۆڤی رەشبین بە دووربە، چونکە ئەوان بۆ هەر چارەسەرێک کێشەیەک دروست دەکەن!(ئەنیشتاین)

هەواڵ

ئەو مێژووەی کە شاردراوەتەوە (بەشی چوارەم و کۆتایی)

Thursday, 08.27.2020, 03:03 PM


کاتی تێکچوونی دەسەلاتی بارزانیەکان لە ناوچە کوردیەکان ئینجا جارێکی تر احمدخان و بنەمالەکەی گەرانەوە گوندی (کەلەکین ھەرکی) دوایی راپەرین احمدخان پەیوەندی دەکات بە یەکێتی نیشتمانی کوردستان و جەنابی مام جەلال ھێزێک بۆ ئەحمەدخان دادەمەزرێنێت بەناوی (ھێزی ٢٦ کەلەکین ھەرکی). وە دوای ئەوەی ئەحمەدخان پەیوەندی دەکات بە یەکێتیەوە رقی بنەمالەی بارزانی بەرامبەر ئەحمەدخان زۆرتر دەبێت لەو کاتەوە ئەوەی لەدەستیان ھاتبێت لە خراپە بەرامبەریان کردوە،لە شەری ناوخۆ احمدخان فەرماندەی میحوەری (قەلاتگە) دەبێت و ماوەیەک دەچنە هەولێر و لەوێ دەژین لە شەری 31ی ئاب تاکە فەرماندە یەکێتی بوو کە دژی پارتی و بەعسیەکان شەری کرد و 124 پێشمەرگە و کورێکی خۆی کە ناوی (قوباد احمدخان ) بوو شەهید دەبن و خۆشی زۆر بە سەختی بریندار دەبێت .دواتر کە دێتەوە گوندی کەلەکین ھەرکی لە سالانی نیوان 1997_1998 سێ جار پارتی هێرش دەکەن بە سەرکردایەتی (علی حوسێن) بەلام هەر سێ جار تێکدەشکێن و ناتوانن گوندەکە بگرن .رۆژێک لە سالی 1998 احمدخان بۆمەبەستی بەشداری کردنی پرسەی یەکێک لە خزمەکانی دەچێتە ناحیەی (تۆپزاوە) لە قەزای خەبات پاراستنی پارتی ئەوە دەزانن و دەست بەجێ سوپای (رزگاری) دەنێرنە ناو گوندەکە و گوندەکە گەمارۆ دەدەن و داوای دەستبەجێ چۆلکردنی دەکەن لە بنەمالەی احمدخان، لەو کاتەدا کە احمدخان لە تۆپزاوا بوە بۆ نیوەرۆ دەعوەتی یەکێک لە خزمانی بوە یەکێک بە تەکسیەوە دێتە ئەوێ و پێی دەلێت هەرچی زووە خۆت دەرباز بکە پارتی (کەلەکین) یان داگیر کرد ئیتر ئەویش بە ناچاری لە رێی تەکسیەکەوە و سەیارەکەی لەوێ بەچێ دێ لێت وکە کورێکی خۆی لەگەل بوو دەچنە (کەلەک) و لەوێشەوە دەچنە (موسل ) بۆ لی خزمەکانی، دەچێتە مالی (شێخ لتیف زێياری) بە مەبەستی بەشداری لە پرسەی برای شێخ لتیف کە ناوی (قەدری) بوو بە دەستی پارتی کوژرابوو، شێخ تیف دەلێ خێرە لە موسلی خۆ هیچ نەبوە ؟ احمدخانیش مەسەلەکەی بۆ باس دەکات، شێخ لتیف زیبارییش چەندین حیمایەی لەگەل دەنێرێت تا دێنە سنوری یەکێتی لە چەمچەمال . ئیتر لەو کاتەوە تا ئێستا احمدخان دور لە زێدی خۆی دەژیت لە سنوری یەکێتی، گوندی (کەلەکین ھەرکی ) ش لەلایەن (علی حسین ) کە ئەندامی سەرکردایەتی پارتیە داگیر کراوە، وە (علی حوسێن )گوندی ئەحمەدخان بە تەزویر بەناو دایک و خێزان و کورەکەیەوە دەکات،وە لەئێستادا پرۆژەی ئاوی قەندیل کە لەوێوە ئاو دەچێتەوە مەسیف علی حوسێن ئەو شوێنەی پرۆژەکە بەناو دایکیەوە دەکات بۆ ئەوەی تەعویز وەرگێتەوە، علی حسین خۆی خەلکی گوندی (مەکردان) کە ئەو گوندە جیران گوندی (کەلەکینە)،وە باوکی علی کە ناوی حسین بوو پێشتر حیمایەی احمدخان بوو دواتر بوە حیمایەی (محمد قادر ئاغا ی سورچی) لە باتاس.



ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس





وێنە

مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی
جاشایەتی ئال بارزانی بۆ ئەردۆغان
تابلۆکانی شەهیدانی قەلەم لەکوردستان

راپرسی

چارەنووسی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی چۆن دەبینیت؟