لە مرۆڤی رەشبین بە دووربە، چونکە ئەوان بۆ هەر چارەسەرێک کێشەیەک دروست دەکەن!(ئەنیشتاین)

هەواڵ

دزی و خراپکاریەکانی دكتور شهاب على سليمان به‌رِيوه‌به‌رى نه‌خۆشخانه‌ى سەنته‌رى دل – هه‌ولێر

Wednesday, 05.04.2022, 07:40 PM


دکتۆر شەهاب كورى على سليمان بەرپرسى پاسه‌وانه‌كانى مسعود بارزانى و خه‌زورى شعبان شعبان چالى به‌رپرسى نوسينگه‌ى مه‌سرور بارزانیە.  لە ڕێگای سيداد بارزانیەوە وه‌كو به‌رێوه‌به‌رى نه‌خۆشخانه‌ دامەزرێنراوە بە مەبەستی ‌ به‌كارهينانى بۆ  کاری گەندەڵی و دزى كردن.


لێرەدا بە کورتی سەبارەت بەو خراپکاریانەی ناوبراو دەدوێین کە لە ماوەی کارەکەیدا پێی هەستاوە؛

١. فرۆشتنى تاقيگه‌ى نه‌خۆشخانه‌کە ڕێژه‌ى 40% به‌ كۆمپانياى باركۆ فارما،  داهاتى تاقيگه‌کە مانگانه‌ بريتيه‌ لە 150 مليون دينار . پیش ئەو مامەڵەیە پیداويستىەکانی تاقيگه‌ بە گشتی له‌لايه‌ن كۆمپانياى گلۆبه‌ل كوردى دابين دەکرا. ئاميرەکانیى روشى المانى بەبێ بەرامبەر  بە تاقیگەکە دەبەخشرا. هەروەها  كرينى پێداویستیەکان به‌ شێوه‌ى وصل دەکڕدرا،  ئەوەش هيج په‌یوه‌ندیەکی به‌ بەڕیوەبردنی تاقیگەکەوە  نه‌بو،  بەلام ئيستا  بەڕیوەبردنی تاقيگه‌کە لەلایەن كۆمپانياى باركۆفارماوه‌ ئەنجام دەدرێت و  وه‌ بە ویست و ئاره‌زووى خۆى بڕی پێداویستیەکانی تاقیگەکە دیاریدەکرێت و  زياد وكه‌م ده‌كات.

كۆمپانيای باركۆفارما ويستویەتی هه‌نديك فه‌رمانبەرى خاوەن تاقیکردنەوە و بەتوانا خاوه‌ن بريار بن و کارەکانیان بەشێوه‌ى یاسایی ئەنجام بدەن، لە کاتێکدا دكتور شهاب هەستاوه‌ به‌ وەرگرتنی به‌ڵيننامه‌ لێیان كه‌له‌ هيچ شوێنێكى تر کار نەكه‌ن. دواى  پركردنه‌وه‌ى فۆرمه‌كه‌ له‌ لایه‌ن فه‌رمانبه‌رەكانەوە كۆمپانیاکە ٨ كه‌سى ده‌ركردوه‌، به‌ نوسراوى فەرمی دەرکراوەکان نيردراون‌ بۆ به‌ريوه‌بەرايه‌تى ته‌ندروستى و تەواوی ٨ فه‌رمانبه‌رەکەیى  گواستۆته‌وه‌.

فه‌رمانبه‌رانی سەنته‌ری دل به‌ گشتی مووچه‌یان باشه‌ بۆیه‌ كه‌س به‌ خۆشی خۆی نه‌رۆیشتوه‌ هه‌موویان ناچاركراوون به‌تایبه‌ت ئاوانه‌ی ریگر بوون له‌ بەکارهێنانی موادی ئێكسبایر و دزی و گەندەڵی كردن.

پاشان كۆمپانيای بارکۆفارما ١٢ فه‌رمانبه‌رى نوىێی هێناوه‌ لە نێوانیاندا (شوان..... ) کە خۆى فه‌رمانبه‌ره‌ له‌ كۆمپانيای باركۆفارما ئيستا کراوەتە به‌رێوه‌به‌رى تاقيگاکە.  ئەم فرۆشتنه‌ لة رِیگایى دكتۆر كۆدۆ ئەنجام دراوە، كه‌ دەڵاڵی د.شهابه. ‌ مانگانه‌ برى ٤٠-٥٠ مليون دينار قازانج  بەدەستدەهێنرێت، له‌م بڕە پارەیە ٤٠% بۆكۆمپانیا ده‌روا و دابەشی دەکەن لە نێوان كۆمپانيا و  د.شهاب و نسبیەك بۆ د.كۆدۆ.

٢. جگه‌ له‌م ٨ كه‌سه‌ى تاقیگەکە ٣٠ فه‌رمانبه‌رى تر له‌ نه‌خۆشخانه‌ ده‌ركراون و بۆ نه‌خۆشخانه‌ى تر گوێزراونەتەوە، هەروەها تەواوی بەرپرسى به‌شه‌كان ته‌نانه‌ت فه‌رمانبه‌رى پرستگه‌ش، بەو مەبەستەی د.شهاب بتوانێت بۆ به‌رژه‌وه‌ندى خۆى به‌كاريان بێنيت. هيچ يه‌كيك له‌مانه‌ به‌ ئاره‌زووى خۆى نەرۆيشتوه‌ هةمووى به‌ فه‌رمان گوێزراونەتەوە. فه‌رمانبه‌ره‌كان چەندين جار چونه‌ته‌ لاى د.لۆڤان به‌لام ئه‌م پێ رِاگه‌ياندوون کە ناتوانێط هيچ لەگه‌ل د.شهاب بكات و كه‌سێَكى ده‌ست رۆيشتو‌وه‌. ئه‌م فه‌رمانبه‌رانه‌ى تاقیگەکە له‌لايەن‌ كۆمپانياى باركۆفارما ده‌ركراون و گوێزراونەتەوە بۆ نه‌خۆشخانه‌ى تر. كۆمپانياکە هه‌ستاوه‌ به‌دانانى كه‌سانى خۆى ، بەو هۆکارەی بەئاگابون کە ئه‌وانه‌ى ده‌ركراون شاره‌زاىی ١٥ ساليان هەيه‌ و كه‌سانێكن بە بونیان لەوێ رێگه‌ى دزى كردن بۆ كۆمپانياکە ئاسان نەده‌بوو.

٣.دانانى كامێراى چاودێرى له‌هه‌موو بەشەکان و ته‌نانه‌ت ناو ژورەکانی نەشتەرگەری له‌ترسى ئه‌وه‌ بوە کە نه‌وه‌ك فه‌رمانبه‌ركان زانيارىەکان دزه ‌پێبكه‌ن بۆ ده‌ره‌وه‌ى نه‌خۆشخانه‌، چونكه‌ زۆربه‌ى ده‌رمان و پێداويستيه‌كانى نەشتەرگەریەکان لەکارکەوتون يان بێ كواليتەیتن. پێشتر فه‌رمانبه‌رى بەویژدان وێنەیان  گرتووە و بلاوى كردوته‌وه‌ بۆيه‌ هه‌لستاون‌  به‌ دانانى كامێَرا و سیخوڕی سەربەخۆیان له‌ ناو نه‌خۆشخانەکە‌ بۆئه‌وه‌ى كه‌س نەوێريت باسى د.شهاب بكات.

٤. یەکێك لە خراپکاریەکانی تری د.شەهاب دزينى نه‌خۆشە بە مەبەستی سودوەرگرتن لە پارە و دەسکەوت لێیان. هاوکات فه‌رمانبەرانی ئاگادارکردۆتەوە کە هەر کەسێك نه‌خۆشى بۆ بهێنێت برى ١٠٠ هه‌زار دیناری وه‌كو ده‌ست خۆشى پێدەدرێت. هەروەها لە ده‌رگایى نه‌خۆشخانه‌وه‌ نه‌خۆش ده‌به‌ن بۆ دكتور شهاب تاكو نەخۆش نەچێتە لاى دكتورى تر. ماوه‌يه‌كه‌ د. شەهاب تەنها نه‌خۆش كۆده‌كاته‌وه‌ له‌به‌ر دزيكردن کات و بواری ئەوەی نەماوە نەشتەرگەری نه‌خۆش بكات، بۆيه‌ نەشتەرگەریەکان ڕادەستی دكتور هيوا و دكتور سه‌لام  ده‌كات و ‌ ئه‌وان نەشتەرگەریەکان ئەنجام ده‌دە‌ن . نەخۆش وەکو کاڵایەك مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت و چه‌ندين جار ده‌فرۆشرێتەوە، بە بێ ئەوەی نه‌خۆشەکە بەئاگا بێت لەو مامەڵانە و نازانيت كه‌ د.شەهاب خۆى نەشتەرگەریەکەی بۆ نه‌كردوه‌ و تەنها خۆى به‌ نه‌خۆش پێشان ده‌دا و دوانی لەگەڵ ده‌كات.

٥. وه‌رگرتنی بری ٤٠ هه‌زار دینار له‌ هه‌ر نه‌خۆشیك پیش نەشتەرگەری به‌ بیانوی پشكنینی كۆرونا كه‌ به‌ بریاری حكومه‌ت پێویستە ٢٥ هەزار بێت. لە کاتێکدا کۆڕۆنا نەماوە و کۆی گشتی تێچوی پشکنینی كۆرۆنا  ته‌نها ١٠ تاکو ١٥ هه‌زاره‌ به‌لام دكتور شهاب به‌ گرانتر ده‌كرییت وه‌ ده‌لی ده‌بی ته‌نها له‌ كومپانیای باركۆ فارما بكردریت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی حصه‌ی خوی و دكتور كۆدۆی تیدایه.‌

٦. دووباره‌ به‌كارهینانه‌وه‌ی پێداویستی پزیشكی وه‌كو كانولا و انتگریت وسينسر و...هتد له‌ نەشتەرگەری فتح صدر و قه‌سته‌ره.‌ له‌ ته‌له‌فۆنه‌كەدا‌ دكتور شهاب ده‌ليێت پێشتر واوه‌ به‌لام له‌ ده‌نگى به‌رپرسى به‌شى نەشتەرگەریدا دياره‌ كه‌ دكتور شهاب و دكتور كۆدۆ داوايان كردووە کە‌ دووباره‌ به‌كار بهێنرێنەوە بۆئه‌وه‌ی پاره‌ كه‌م خەرج بكرێت و داهاتى نه‌خۆشخانه‌ زياد بێت. به‌كار هێنانى موادی منداڵ بۆ گەوره‌  وه‌ هه‌روه‌ها گه‌وره‌  بۆ منداڵ بەردەوام ئەنجام دەدرێت.

٧. گران كردنى ده‌رمان له‌ نه‌خۆشخانه‌ وه‌ نه‌هيشتنى نرخى پالپشتى بۆ نمونه‌ ده‌رمانی پلاڤیکس پیشتر به‌ ٩٠ هه‌زار ده‌درايه‌ نه‌خۆش ئيستا كراوەته‌ ١٢٠ هه‌زار. وه‌رگرتنى برى ٦٠ هه‌زار له‌ نه‌خۆش بۆ هه‌ر شه‌وێك دواى قەسته‌رە به‌ بيانوى مانه‌وه‌ پيێشتر ئه‌م بڕە پاره‌یه‌ وەرنه‌ده‌گيردرا . ئەوە راست نیە کە ده‌لێت پێشتريش وابوه. نه‌خۆش له‌كاتى بينينى دكتور بۆ هه‌موو شتيك ده‌بى بليت بكرێت  وە هەر کەسێك بێتە ناو نه‌خۆشخانه‌ ده‌بيێت پسوله‌ى راوێژكارى ببرێت. پێشتر ده‌رمان بێ قازانج ده‌درايە نەخۆش، ئيستا به‌ نرخى بازار و به‌ قازانج ده‌یفرۆشن.

٩. به‌ فه‌رمانی ئاواتی شیخ جه‌ناب  چه‌ندین جار داوای داهاتی كردوه‌ له‌ سەنته‌ر به‌لام دكتور شهاب حساب بۆ ئاواتی شیخ جه‌ناب و دكتور سامان ناكات و به‌شی زۆری داهاتی نه‌خۆشخانه‌ به‌ وهسڵی وه‌همی خه‌رج ده‌کات. د. شەهاب دەڵێت داهاتی نەخۆشخانەم زیاد کردووە بەڵام ئەوە راست نیە و چونکە مانگی ٧ی ٢٠٢١ سەرباری داواکاری وەزیری دارایی بۆ گێڕانەوەی داهات تەنها یەکدیناریش نەگێردراوەتەوە، ئەمە لە کاتێکدا کە داشکاندن بۆ نەخۆشی دەستکورت و خاوەند شەهیدی نەهێشتۆتەوە و پارەی ستافییشی بە گشتی کەم کردۆتەوە.

١٠. بە گوێرەی پلانی د.شەهاب نیازی وأبو یەکەم شوێن تاقیگەکە بفرۆشیت بە کۆمپانیا و پاشان بەشەکانی دەرمانخانە و چاودێری چروو وە تیشك بەڵام لەبەرئەوەی فرۆشتنی تاقیگەکە بە خراپی بەسریا شکایەوە، بەشەکانی تری تاکو ئێستا نەفرۆشتووە و وەکو نەخۆشخانەیەکی تایبەت بەخۆی ڕەفتاری پێوە دەکات.

١١. خراپکاریەکی تری د. شەهاب بریتیە لە کڕینی مودی ئێکسپایەر و موادی بێ کولیتی بەومەبەستەی خەرجی کەمبێت و داهات زیاد بکات و بە وەسڵی وەهمی پارە بدزێت، ئەمەش بە ڕێکەوتن لەگەڵ کۆمپانیای  بارکۆفارما (  ئەم کۆمپانیایە تایبەتە بە دزی و ساختەکاری و ساڵانە زیاتر لە یەك ملیۆن دۆلار تەنها لە تاقیگەی ناوەندی هەولێر دەدزێت، ئەوەش  بە ڕێکەوتن لەگەڵ محسن دزەیی و د. سامان وەزیری تەندروستی . هەر هەمان کۆمپانیا تەندەری پشکنینی کۆرۆنای لە سنوری ئیبراهیم خەلیل و حاجی ئۆمەران وەرگرت، لە کاتێکدا بە بێ ئەوەی پشکنین ئەنجام بدات لە هەر کەسە و ٦٠ هەزار دیناری وەردەگرت، بەمەش چەندین ملیۆن دیناری بەدەستهێنا و ڕێژەیەکی زۆر لەو دەسکەوتەش دەدرا بە د. سامان وەزیری تەندروستی.

بۆ زانیاری زیاتر گوێگری دوانی ڕۆژنامەنوس و چالاکوانی مەدەنی قادر نادر بن لەگەڵ د. شەهاب
دۆسیەی نەخۆشخانەی سەنتەری دڵ لەشاری ھەولیر - YouTube



ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس





وێنە

مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی
جاشایەتی ئال بارزانی بۆ ئەردۆغان
تابلۆکانی شەهیدانی قەلەم لەکوردستان

راپرسی

چارەنووسی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی چۆن دەبینیت؟