لە مرۆڤی رەشبین بە دووربە، چونکە ئەوان بۆ هەر چارەسەرێک کێشەیەک دروست دەکەن!(ئەنیشتاین)

هەواڵ

چەند زانیارییەكی نەبیسراو دەربارەی دواهەمین گۆڕانکارییەکانی دەزگای زانیاری

Sunday, 05.15.2022, 11:23 AM


لە چەند مانگی ڕابردوودا و لەسەرو بەندی گۆڕانکارییەکانی ( بافڵ تاڵەبانی ) لە نێودەزگای زانیاریدا و دوای هەڵاتنی ( ئەژی ئەمین ) بەرپرسی پێشووی ئەو دەزگایە ، بە هاوکاری کردنی ڕاستەوخۆی ( عقید فەرزەند شێرکۆ عبداللە ) بەڕێوەبەری گشتی شیکردنەوە و بە ئامانجگرتن ، سەرجەم فۆڕمی سەرچاوەکانی زانیاری ئەو دەزگایە و ئەوەلیات و تەشکیلاتی سەرجەم ئەفسەر و کارمەندان و خودی دەزگاکە لەڕێگەی ( نقیب هەرێم) بەرپرسی بەشی سەرچاوەکان لە بەڕێوەبەرایەتی شیکردنەوە و بە ئامانجگرتن و بە ئاگاداری ( عقید فەرزەند شێرکۆ عبداللە ) کە بەڕێوەبەری ڕاستەوخۆی ئەو شوێنەیە  ، دراوەتە ( نقیب بڕوای شیکاری ) کە تا هەڵاتنی ئەژی ئەمین، نقیب بڕوا جێگری فەرزەند بووە و بڕواش لەو شەوەی کە ئەژی هەڵاتووە بۆهەولێر ، هەموو ئەوانەی تەسلیم بە ئەژی ئەمین کردووە.
لە ئیستادا ( ئەژی ئەمین ) داتا و فۆڕم و ئەوەلیاتی سەرجەم سەرچاوەکان و ئەفسەر و کارمەندانی ئەو دەزگایەی لایە و ڕادەستی پارتی و میتی تورکیای کردووە.
هەروەها فەرزەند شێرکۆ عبداللە لەئیستادا خۆی بێ بەری کردووە لەو کارە بە بیانووی ئەوەی نقیب هەرێم بەبێ گەڕانەوە بۆ فەرزەند دۆکیومێنتەکانی تەسلیم بە ئەژی کردووە و هاوکات بڕوا دوای ئەوەی زانرا ئەو کەتنەی کردووە ، چەند ڕۆژێك دەستبەسەر کرا و دواتر بە فشاری ئەمریکییەکان ئازاد کرا سەرەڕای ڕوونی تاوانبار بوونی.
شایەنی باسە سەرەڕای چەندین  گۆڕانکاری لە میژووی دەزگای زانیاریدا ، تائێستا خیانەت و خەرقی زانیاری لەم جۆرە نەکراوە و پێویستە هەرکەسێك لەئێستادا خاوەنداریەتی ئەکات ، بەزووترین کات ئەم گرووپە خیانەتکارە ڕووبەڕووی لێکۆڵینەوە و لێپرسینەوە بکات.

بۆ زانیاری هەموو لایەك تا ئێستاشی لەگەڵدابێت ( نقیب بڕوای شیکاری ) پەیوەندی و کاری هەواڵگریی لەگەڵ ( ئەژی مەلا ئەمینی هەڵەبجەیی ) هەیە و سەرچاوە لەسەر کەیسی ئێران و حشدی شعبی دەبات بۆ هەولێر بۆ ئەژی ئەمین .
جارێکیش وەکو هاوکاری بروا پێنج میۆن دیناری لە ئەژی وەرگرتووە لە هەولێر  لە هەمان کاتدا لە قەڵاچوالان لە ئۆفیسی سەرەکی ئاژانسی زانیاری دەوامی فەرمیی خۆی دەکات.

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس





بابەتی تر

تەڤدا پرێس: ئه‌ڤ 43 ساڵه‌ كورێن حه‌مایلێ برایه‌كێ ساخته‌ بۆ خوه‌ چێكرنه‌. تەڤدا پرێس: دزی و خراپکاریەکانی دكتور شهاب على سليمان به‌رِيوه‌به‌رى نه‌خۆشخانه‌ى سەنته‌رى دل – هه‌ولێر تەڤدا پرێس: سێ ڕێکخراوی نێودەوڵەتیی: پێدەچێت لایەنێکی سیاسی دەستی لە کوشتنی سەردەشت عوسمان هەبووبێت کەمال چۆمانی: رێکخراوە جیهانیەکان مەسرور بارزانی لە پشت تیرۆرکردنی سەردەشت عوسمانە تەڤدا پرێس: نەتەوە یەکگرتووەکان: داوا دەکەین لە ھەرێمی کوردستان رێز لە ئازادی رادەربڕین بگیرێت تەڤدا پرێس: نیگەرانی بۆریس جۆنسون لە بارەی ڕەوشی ئازادییەکان لە کوردستان تەڤدا پرێس: یادێک بۆ شەهیدی قەڵەم !!! تەڤدا پرێس: مـانگانە نزیکەی ٧٢ دەفتەر دۆلار دەسکەوتی کوڕەکانی نەوشیروان مستەفایە لە کارگەی چیمەنتۆ یاسر حەکیم: چۆن دەسەڵاتە كەمینەكان پارەكانیان دەشارنەوە لە عقاراتی دەرەكی . زاهیر باهیر: سزا و گەمارۆی ئابووریی و کاراییان لەسەر کامیان؟

وێنە

مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی
جاشایەتی ئال بارزانی بۆ ئەردۆغان
تابلۆکانی شەهیدانی قەلەم لەکوردستان

راپرسی

چارەنووسی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی چۆن دەبینیت؟