لە مرۆڤی رەشبین بە دووربە، چونکە ئەوان بۆ هەر چارەسەرێک کێشەیەک دروست دەکەن!(ئەنیشتاین)

هەواڵ

ماوەی نزیکەی ٥ ساڵە شێروان سعید سمبێل بەبێ دادگاییکردن لەئاسایشی گشتی هەولێر دەستبەسەرە..

Sunday, 05.15.2022, 11:25 AM


🔸شێروان سعید سمبێل ١١ ساڵ لە  تەمەنی لەزیندان بردوەتە سەر .
🔸مەسعود بارزانی بەو مەرجە ئازادی دەکات باوکەکە حاشا لەکورەکەی بکات (ئەمە ئوسولی ئەو کەسەیە کە دەیویست دەوڵەتمان بۆ دروست بکات !)
نزیکەی ٥ ساڵ تێپەری بەسەر دەستگیرکردنی شێروان سعید بارزانی، و هۆکاری سەرەکی دەستگیرکردنی وینەگرتن بووە لە پرسەی تاڵەبانی ..
دوای ئه‌وه‌ی له‌ لایه‌ن محمد هوستانی به‌رپرسی شوعبه‌ی ناسنامه‌ وزانیاری له‌ هه‌واڵگری پارتی، شێروان سه‌عید سمبێل سیاری له‌ شوێنه‌كه‌ی لاده‌درێت و گه‌نجێكی بارزانی له‌ شوێنی داده‌نرێت، بۆیە لەتۆڵەی ئەمە ناوبرا بڕیار ده‌دات په‌یوه‌ندی به‌ كۆسره‌ت ڕه‌سوله‌وه‌ بكات. به‌ڵام پارتی به‌وه‌ ده‌زانێت و7 ساڵ شێروان و ئاموزاكه‌ی به‌ ناوی عه‌لی سیاری بێ سه‌روشوێنده‌كات.
شێروان سیاری، دانیشتوی شارۆچكه‌ی پیرمامه‌ و خاوه‌نی دوو كچ و كوڕێكه‌، باوكی به‌رپرسی زێره‌ڤانانی نیهاد بارزانی برای مه‌سعود بارزانی یه‌، له‌ ساڵی 2007 تا وه‌كو 2013 واته‌ 7 ساڵ و سێ مانگ، لەگه‌ڵ عه‌لی سیاریی ئاموزای له‌ زیندانی قه‌لعه‌ی سپیلك ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌بێت به‌بێ ئه‌وه‌ی خانه‌واده‌كه‌ی چاره‌نوسی بزانن.
له‌ لایه‌ن پاراستنی پارتی یه‌وه‌، تۆمه‌تی سیخوریكردن بۆ كوسره‌ت ره‌سول وده‌زگای زانیاری یه‌كێتی ئاراسته‌ی شێروان سه‌عید ده‌كرێت، ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی كه‌ شێروان واز له‌ ده‌وامی خۆی دێنێت و په‌یوه‌ندی به‌ یه‌كێتیه‌وه‌ ده‌كات وكومه‌ڵێك زانیاری هه‌والگیری پارتی به‌ یه‌كێتی ده‌دات.
ئاشكرابوونی ئه‌و زانیاریانه‌ له‌ ڕێگه‌ی سیخورێكی پاراستنی پارتی ده‌بێت، كه‌ ناوی (د،س) وخاوه‌نی نوسینگه‌ی رام وقه‌هوه‌چی یه‌ له‌ شه‌قامی موزه‌فه‌رییه‌ی هه‌ولێر، كه‌ شێروان لاپتوپه‌كه‌ی ده‌باته‌ لای بو فۆرماتكردن، ئه‌و سیخوره‌كه‌ كه‌ توركمانه‌ ده‌چێته‌ ناو ئیمه‌یله‌كه‌ی شێروان و گشت زانیاریه‌كان كوپی ده‌كات و ده‌یدات به‌ پاراستنی پارتی، ئه‌وانیش ده‌ستبه‌جێ مه‌فره‌زه‌یه‌كی ئیغیالاتی پاراستن كه‌ پێكهاتبوون له‌ قاسم مزوری برای محمد سه‌لیم مزوری و زێره‌ڤان و به‌ره‌ڤان زوبێر بارزانی  وبابه‌كر كانیه‌لنجی راده‌سپێرن و شێروان سیاری له‌ نزیك پردی عه‌نكاوه‌ ده‌ستگیرده‌كه‌ن و دیرفێنن بو زیندانی رێكخستنی پارتی له‌ مه‌سیف، دوایی مانگێك مانه‌وه‌ و لێكوڵینه‌وه‌ ده‌یگوزنەوه‌ بۆ زیندانی سپیلك.
چیرۆكی ئاشكرابوونی شێروان سیاری، له‌و كاته‌وه‌ ده‌ستپێده‌كات كه‌ په‌یوه‌ندی ناوبراو لەگه‌ڵ یه‌كێك له‌ زێره‌ڤانه‌كانی زیندانی نهێنی سپیلكی پارتی خوشده‌بێت، كه‌ ناوی (شورش ئه‌رگوشی)یه‌، وشێروان توانی ئه‌و زیره‌ڤانه‌ رازی بكات كه‌ خه‌به‌ر بدات به‌ خێزانه‌كه‌ی كه‌ هێشتا له‌ ژیاندا ماوه‌ و له‌ سپیلكه‌.
شورش ئه‌رگوشیش كاتێك ده‌چێته‌ پشو له‌ قه‌زای سۆران په‌یوه‌ندی به‌ خانه‌واده‌كه‌یه‌وه‌ ده‌كات به‌ ژماره‌كه‌ی، به‌ڵام كه‌ ده‌گه‌رێته‌وه‌ ده‌وام له‌ لایه‌ن پاراستنی پارتی یه‌وه‌ ده‌ستگیرده‌كرێت و له‌ شاخی پشته‌وه‌ی زیندانی سپیلك به‌ چاوبه‌ستراوی فرێده‌درێته‌ خواره‌وه‌ وله‌ ناوده‌برێت وه‌ك سزایه‌ك بو ئاشكراكردنی شوێنی شێروان سیاری.
كه‌یسی كوشتنی شورش ئه‌رگوشیش گه‌وره‌ده‌بێت له‌ ناو عه‌شیره‌ته‌كه‌ی و ده‌كریته‌ كه‌یسێكی یاسایی و كومه‌لایه‌تی و خانه‌واده‌كه‌ی به‌ ته‌مای ئه‌وه‌ بوون هێرش بكه‌نه‌ سه‌ر زیندانه‌كه‌ به‌ڵام مه‌سرور بارزانی ماڵباته‌كه‌ی به‌ لاڕێ دا ده‌به‌ن .
دایك و هاوسه‌ری شێروان دوای ئه‌وه‌ی ده‌زانن كوڕه‌كه‌یان زیندووه‌ و له‌ سپیلكه‌، خۆیان ده‌گه‌یەنه‌ مه‌سعود بازرانی و ئه‌ویش به‌ مه‌رج دوای 7 ساڵ و 3 مانگ ئازاد ده‌كرێت به‌ حزوری باوكی كه‌ له‌ به‌رده‌م مه‌سعود بارزانی سه‌عید سمبێلی باوكی ئینكاری له‌ كوره‌كه‌ی ده‌كات وده‌لێ كوری من نیه‌ چونكه‌ خیانه‌تی له‌ پارتی كردووه‌.
شێروان سه‌عید، وعه‌لیی ئاموزاكه‌ی به‌ مه‌رج ئازاد ده‌كرێت كه‌ به‌ خه‌لكی بلێ له‌ لایه‌ن رژێمی ئێرانه‌وه‌ ده‌ستگیركرابوو، و ناشهێلن هیچ په‌یوه‌ندی سیاسی هه‌بێت و ته‌نانه‌ت چه‌ندین جار له‌ ژێر فشاری ده‌زگا ئه‌منیه‌كانی پارتی ناچاركراوه‌ كه‌ پوستی فه‌یسبوكی بسرێته‌وه‌ و به‌ به‌ردەوامی مه‌فره‌زه‌یه‌كی ئه‌منی پارتی له‌ سه‌ری كۆلانه‌كه‌شیان چاودێری جموجولی ده‌كه‌ن.
شێروان سیاری، دوای 4 ساڵ له‌ ئازادبوونی، بو یه‌كه‌مجار وێنه‌یه‌ك له‌ پرسه‌ی جه‌لال تاڵه‌بانی له‌ به‌رده‌م بینای مه‌كته‌ب سیاسی هه‌ولێری یه‌كێتی له‌ ئه‌كاونتی خۆی بلاو ده‌كاته‌وه‌، دوای ئه‌وه‌ به‌ چڕی ده‌كه‌وێته‌ ژێر چاودێری ده‌زگا ئه‌منیه‌كانی پارتی وگومانی په‌یوه‌ندی به‌ ده‌زگای زانیاری لێده‌كه‌ن و له‌ ئێواره‌ی 15-11-2017 له‌ لایه‌ن مه‌فره‌زه‌یه‌كی ئاسایشی مه‌سیف - پیرمام كه‌ سه‌باح شیڤی مزوری سه‌رپه‌رشتی ده‌كات، ده‌فرێنرێت، ودوای ئه‌وه‌ش راده‌ستی ئاسایشی گشتی له‌ هه‌ولێر ده‌كریت و شایەنی باسە ناوبراو ماوەی نزیکەی ٥ ساڵە بەبێ دادگاییکردن لەئاسایشی گشتی هەولێر دەستبەسەرە و وەک لە تۆمارێکی نوێی دەنگیدا خێزانی ئاماژە بەوە دەکات ناوبراو داوای بەهاناوەچوون و دیاریکردنی کاتێک بۆ دادگاییکردنی دەکات .

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس





بابەتی تر

تەڤدا پرێس: چەند زانیارییەكی نەبیسراو دەربارەی دواهەمین گۆڕانکارییەکانی دەزگای زانیاری تەڤدا پرێس: ئه‌ڤ 43 ساڵه‌ كورێن حه‌مایلێ برایه‌كێ ساخته‌ بۆ خوه‌ چێكرنه‌. تەڤدا پرێس: دزی و خراپکاریەکانی دكتور شهاب على سليمان به‌رِيوه‌به‌رى نه‌خۆشخانه‌ى سەنته‌رى دل – هه‌ولێر تەڤدا پرێس: سێ ڕێکخراوی نێودەوڵەتیی: پێدەچێت لایەنێکی سیاسی دەستی لە کوشتنی سەردەشت عوسمان هەبووبێت کەمال چۆمانی: رێکخراوە جیهانیەکان مەسرور بارزانی لە پشت تیرۆرکردنی سەردەشت عوسمانە تەڤدا پرێس: نەتەوە یەکگرتووەکان: داوا دەکەین لە ھەرێمی کوردستان رێز لە ئازادی رادەربڕین بگیرێت تەڤدا پرێس: نیگەرانی بۆریس جۆنسون لە بارەی ڕەوشی ئازادییەکان لە کوردستان تەڤدا پرێس: یادێک بۆ شەهیدی قەڵەم !!! تەڤدا پرێس: مـانگانە نزیکەی ٧٢ دەفتەر دۆلار دەسکەوتی کوڕەکانی نەوشیروان مستەفایە لە کارگەی چیمەنتۆ یاسر حەکیم: چۆن دەسەڵاتە كەمینەكان پارەكانیان دەشارنەوە لە عقاراتی دەرەكی .

وێنە

مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی
جاشایەتی ئال بارزانی بۆ ئەردۆغان
تابلۆکانی شەهیدانی قەلەم لەکوردستان

راپرسی

چارەنووسی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی چۆن دەبینیت؟