هەواڵ
بزانە چۆن دەستگیرکراوانی شێلادزێ بە شێوازی بەعس ئەشکەنجە دراون.
Monday, 05.16.2022, 09:33 PM
ئەو پێشڵکاری کە بەرامبەر چالاکوانانی شێلادزێ کراون:
یەکەم: شێوازی دەستگیرکردنیان نا شارستانی و دڕندانە بوو و لەبەر چاوی خێزان و منداڵ و بەشەو ڕفێنران، لە کاتێکدا بڕیاری دادوەریان پێ نەبوو.
دووەم: بێ بەشکران لە مافی پارێزەر کە بەپێ اصول محاكمات جزائية ھەر کەسێک ئەو مافەی ھەیە تەنانەت ئەگەر بکۆژێکیش بێت، لە کاتێکدا ئەم کەسانە چالاکوانی مەدەنی ناسراو بوون.
سێیەم: بەپێ یاسا پێویستە دوسیەی ھەر دەستگیرکراوێک لە ماوەی شەش مانگدا ڕەوانەی دادگا بکرێت و یەکلایی ببێتەوە. بەڵام ئەم چالاکوانانە ساڵێک و شەش مانگ لە زیندانی ئاسایشی گشتی ھەولێر دەستبەسەرکرابوون و دوسیەکەیان بۆ دادگا ڕەوانە نەدەکرا.
چوارەم: ئەم چالاکوانە مەدەنیانە لە کاتی لێکولینەوەدا ئەشکەنجەدراون تا اعتراف لەسەر ھەندێک تاوان بکەن، گشت وتە و ئیفادەکانیان گۆڕدراون و پێیان ئیمزا کردون کە نەیان زانیوە چی نوسراوە
بەپێ یاساکانی عێراق ئەشکەنجەدان قەدەغە و نا یاسایی یە.
پێنجەم: پێویست بوو دادگا بە پێ یاسای ژمارە ١١ی ساڵی ٢٠١١ خۆپیشاندان مامەڵەیان لەگەڵ کردبا. بەڵام یاسای دیکەیان بەسەردا سەپێنراون.
شەشەم: لە کاتی ڕاگرتنیان دا لە ئاسایشی گشتی ھەولێر پێداویستی تەندروستی و سەرەتایی پێ نەدراون و لە ھۆڵێکی ٣٠ مەتری کە بەپێ ئاستێ ستاندارد دەبێت ٣٥ کەسی تێدا جێگیربکرێت بەڵام ١٤٥ بۆ ١٦٠ زیندانی تێدا جێگیر دەکران و توشی نەخوشی پێست و گرفتی تەندروستی دەبوون.
بێجگە لەم پێنج زیندانیانە دەیان کەسی دیکەش لە بادینان لەسەر بیرۆرای جیاوازی سیاسی لە زیندانن و بەشێکیان ٣ تا ٥ ساڵی بێ دادگاییکردن لە ئاسایشی گشتی راگیراون.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس
بابەتی تر
ماوەی نزیکەی ٥ ساڵە شێروان سعید سمبێل بەبێ دادگاییکردن لەئاسایشی گشتی هەولێر دەستبەسەرە..
تەڤدا پرێس: چەند زانیارییەكی نەبیسراو دەربارەی دواهەمین گۆڕانکارییەکانی دەزگای زانیاری
تەڤدا پرێس: ئهڤ 43 ساڵه كورێن حهمایلێ برایهكێ ساخته بۆ خوه چێكرنه.
تەڤدا پرێس: دزی و خراپکاریەکانی دكتور شهاب على سليمان بهرِيوهبهرى نهخۆشخانهى سەنتهرى دل – ههولێر
تەڤدا پرێس: سێ ڕێکخراوی نێودەوڵەتیی: پێدەچێت لایەنێکی سیاسی دەستی لە کوشتنی سەردەشت عوسمان هەبووبێت
کەمال چۆمانی: رێکخراوە جیهانیەکان مەسرور بارزانی لە پشت تیرۆرکردنی سەردەشت عوسمانە
تەڤدا پرێس: نەتەوە یەکگرتووەکان: داوا دەکەین لە ھەرێمی کوردستان رێز لە ئازادی رادەربڕین بگیرێت
تەڤدا پرێس: نیگەرانی بۆریس جۆنسون لە بارەی ڕەوشی ئازادییەکان لە کوردستان
تەڤدا پرێس: یادێک بۆ شەهیدی قەڵەم !!!
تەڤدا پرێس: مـانگانە نزیکەی ٧٢ دەفتەر دۆلار دەسکەوتی کوڕەکانی نەوشیروان مستەفایە لە کارگەی چیمەنتۆ