هەواڵ
تەڤدا پرێس زانیاری نوێ لەسەر بکوژی شەهید سەردەشت ئاشکرا دەکات
Saturday, 07.11.2020, 02:07 PM
بەدواچوون و زانیاری کۆکردنەوە لەسەر شەهید سەردەشت
لەسەر چۆنێتی تیرۆرکردنەکەی زۆری لەسەر نووسراوە و لێکدانەوە و ناوی چەند کەسێک لەوانەی لەناو دەزگای پاراستن کە بەو کارە هەڵساون وەکو بکوژەکەی ئاشکراکراوە، بەڵام لەم دواییەدا تەڤدا پرێس، توانی چەند زانیارییەکی تەواو لەسەر چۆنێتی رووداوەکە و تیرۆرکردنەکەی دەست بکەوێت، ئەویش لە رێگای سەرچاوەی بڕواپێکراوی ناو دەزگای پاراستن.
بەهادین حەمەسەعید
لەم بارەوە دەزگای ئاسایشی پاراستن، بەسەرپەرشتی (بەهادین حەمە سەعید) کە ئیستا پلەی لیوایە و جێگری عسمەت ئەرگوشیە لە ئاسایشی گشتی کە ئەوکات تازە لە پاراستنی بەغداهاتبۆوە هەولێر، ئەم بەهادینە را دەسپێڕن کە بەدواچوونی وورد لەسەر جم‌و جۆڵەکانی شەهید سەردەشت، کە ئەو کاتە پەیامنێر و نوسەری کوردستانپۆست بوو، تەنیا لە ماڵەوە بۆ زانکۆ هاتوچۆی دەکرد ، کاری بەهادین حەمەسەعید ئەوە بووە، کە کاتی هاتنە دەرەوە و هاتووچۆ و رۆیشتن بۆ ئەم لاو ئەولا دیاری بکات، تا رۆتیناتی تەواویی هاتووچۆکانی بزانن. دواتر کاری ئەو تیمەی پاراستن بە راپۆرتیک بەمە تەواو دەبێت و ئاڕاستەی سەروی خۆیانی دەکەن.
رۆژی دیارییکراو (4/ 5 / 2010) سێ سەیارە، کە دوانیان لە نزیک زانکۆ دەوەستن و چاوەڕوانی هاتنە دەرەوەی شەهید سەردەشت دەکەن، هەر لەگەڵ هاتن و نزیکبونەوەی لە کۆلیژی ئادابی زانکۆی سەلاح ا‌لدین، بە زۆر و بە پاڵ دەیخەنە نێو ئوتۆمبیلێکەوە و دەیفڕێنن، بەرەو موسڵ دەیبەن، بۆ ڕؤژی دواتر تەرمەکەی نزیک مەڵبەندی یەکێتی لە موسل بە کوژراوی دەدۆزرێتەوە کە دووگوللە لە نێو دەمی درابوو.
بەختیار نەجەفی و موقەدەم نەسرەدین
ئەو تیمەی کە شەهید سەردەشتیان رفاند کێ بوون؟
بە پێی ئەو
بەدواچوون و زانییاریانەی لەم دواییەدا بە تەڤدا
پرێس درا، کە بۆ یەکەم جار ئەو زانیاریانە
بڵاو دەکاتەوە، ئەو تیمەی کە شەهید سەردەشتیان ڕفاند و تیرۆریان کرد، بەسەرپەرشتی
تاوانبار (علمی حه‌سه‌ن ئه‌سمه‌ر).
علمی حه‌سه‌ن ئه‌سمه‌ر سلوری کێیە؟
له 31 ئاب دا، رولێكی قیزه‌ون ده‌بینێ له كوشتنی پێشمەرگەکانی یەکێتی به تایبه‌ت ئه‌و پێشمەرگانەی، کە شه‌ری ده‌بابه‌كانیان ده‌كرد، تا چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیان پێنه‌ده‌ما، علمی
و (سلێمان)ی برای ده‌ستپێشخه‌ر بوون له كوشتن‌یان به چاوساغی بۆ چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌كی
له‌شكری به‌عس. ساڵی 2003 و دوای كه‌وتنی
رژێمی سه‌دام حسێن، مه‌سعود بارزانی بانگی ده‌كات به ئامادەبوونی مه‌سروری كۆڕی و سیدادی برای، رایدهسپێردرێت
بو تیرۆكرنی چه‌ند كه‌سایه‌تیه‌ك له نه‌یاره‌كانی خۆی له موسل، له عه‌شیره‌تی
هه‌ركی و سورچی و زێباری و چه‌ند عه‌ره‌بێكیش.
بو ئه‌م مه‌به‌سته‌ش مه‌سعود بارزانی لاندگروزێكی جام ره‌ش و بی ئێمێكی ره‌شی پێده‌دات و گروپێك له جهلادیشی بو داده‌مه‌زرێنێت و باره‌گایه‌كی نهێنی بۆ ده‌كاته‌وه له گه‌ره‌كی (حی الضباط) لە موسل
ماوه‌یه‌كی زور له‌وێ ده‌مێنێته‌وه به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ده‌زگای
پاراستنی پارتی، چه‌ندین كه‌سایه‌تی لە نه‌یاری ماڵی مەلامستەفا ده‌رفێنێت و ده‌یانكوژێت، زۆریشیان به زیندویی
ده‌گرێت و دهیانهێننە هه‌ولێر و مه‌سیف له ده‌زگا ئه‌منیه‌كانی پارتی لێکۆڵینه‌وه‌یان
له‌گه‌ڵدا دەکەن، دواتر دەیانکوژن و تهرمهكانیانیشیان دەبەنەوە موسل و لەوێ فڕێیان دەدەن، ئەوسا پروپاگەندەی
ئەوەیان بۆ دەکەن گوایە تیرۆریسته ئیسلامیه‌كان
و به‌عسییه‌كان ئه‌و كاره‌یان ئه‌جامداوه!
دوای پێكهێنانی فیرقه‌ی زێرینی عێراقی، مه‌سرور بارزانی داوا له
فازل به‌رواری ده‌كات له عێراق پوستێكی بو وه‌ربگرێت، دواتر علمی سلوری ده‌كرێته
عه‌مید روكن و په‌ڕۆی سوری پێده‌درێت به ساخته، ئەمەش بۆ ئەوە بووە، کە له‌وێش
چه‌ند كارێك بو پاراستن ئه‌نجام ده‌دات تا نێوانی مالكی و مه‌سعود بارزانی تێكده‌چێت،
علمی و چه‌ند كه‌سێك ده‌رده‌كرێن له به‌غدا و ده‌نێردرێنه‌وه بو كوردستان.
دوای ناردنەوەی بە ماوه‌یه‌ك علمی سلوری له پاراستن سه‌رپه‌رشتی كۆمه‌ڵێك لە کاری تیروریستی ده‌كات، له‌وانه‌ش زانیاریمان ده‌ست كه‌وتووه كه خۆی علمی سلوری - به سێ ئوتومبێل كه دوانیان لەبەر دەرگای زانکۆ چاو‌دێر بوون و سه‌رده‌شت عوسمانیان رفاندووه و له بازگەکانی نێوان موسڵ - هەولێر لە چەند بازگەیەک لە هەمان ڕۆژدا بینراون، به هه‌مان ئه‌و ئوتومبێلانه (لاندگروزی جام ره‌ش و BMێکی ره‌ش) ده‌گوازنه‌وه بو موسل وله‌وێش له گه‌ل تیمی پاراستنی موسل كاری ئه‌شكه‌نجه‌دان و تیروركردن و فرێدانی ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
گاڵتەجاڕییەکەی مەسرور بارزانی
دوای ئەوەی
کەیسی شەهید سەردەشت لە نیو خۆ و دەرەوەدا کاردانەوەی گەورەی جیهانی بەدوادا هات، نەدەکرا
لەمە زیاتر بشاردرێتەوە، بەڵام پاساوهینانەوەکەی دەزگای پاراستن زۆر لە خودی تاوانەکە
قێزەوەنتر بوو، کە بەپێی زانیاریەکانی بەردەست ئێمە کەوتوە، لەکۆبونەوەیەکی مەسرور
بارزانی لەگەڵ بەرپرسە ئەمنییەکانی ئاسایش و پاراستن دا داوا دەکات پێشنیازی خۆیان بدەن، کە چۆن وەڵام بەو ڕەخنانەی لە
سەر ئەو کەیسە بدەنەوە، کە هەر بەرپرسەی سەرنجی خۆیداوە بەلام بارزان قەساب پێسنیازی
ئەوە دەکات، کە بڵێن گوایا سەردەشت عوسمان پەیوەندی بە ڕێکخراوە تیرورستە توندرەوە ئیسلامییەکانەوە
هەبووە و ئەوان بردویانەتە موسڵ و لەوێ تیروریان کردوە، مەسرور ئەو پێشنیازەی پێ
دروست دەبێت و دەلێت وا بکەن، ئەوەبوو کوردێکی موسڵیان هێنا بەناوی هیشام کە هاتە سەر کوردستان تیڤێی سیناریویەکی گاڵتەجاریانەی
گێرایەوە، بە ئارەزوی دەزگای پاراستن قسەی
رێکخست، بەڵام هەر زوو دەرکەوت کە ئەو هیشامە بەر لە تیرورکردنی شەهید سەردەشت خۆی لە
زینداندا بووە.
ئەو سەرچاوەیەی زانیارییەکانی بە تەڤداپرێس دا، ، ئاماژەی بە تاوانێکی دیکە کرد، کە بنەماڵەی بارزانی لە مەسیف شیوازێکی تیبەتیان هەیە لە گرتن و تیرۆرکردنی نەیارانی خۆیان، لەناو پاراستندا بەشێکی تایبەت هەیە، تەنیا ئەو کەسانە تیرۆردەکەن کە بنەماڵەی بارزانی دەستنیشانیان دەکەن و بە دوژمانی بنەماڵەکەیان دەزانن و لەوێوە فەرمانی گرتن و لەناوبردنیان بۆ دەردەکرێت. تیرۆرکردنی ویداد حسێن تاوانێکی ترە، کە فەرمانەکە لە ئاسایشت مەسیفەوە دەرچووە، پیاوکوژەکانی پاراستن لەوێوە بۆ دهۆک چوون و ویدادیان تیرۆرکردووە، یەکێک لەوانەی کە بەم کارە هەڵساوە ناوی مەریوان گەردییە. تایبەتمەندی ئەم جۆرە کارانە ئەوەیە، ئەگەر پاراستن نیازی کوشتنی کەسێکی هەبێت لە هەولێر، بە پیاوکوژێکی دەڤەرێکی تری دەکات، وەکو ئەمەی ویداد حسێن کە بکوژەکە خەڵکی دەڤەری هەولێرە، هەروەها ئەوەی سەردەشت عوسمانیش خەڵکی ناوچەیەکی تر بووە
.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس