هەواڵ
نوێنەری عێراق لەنەتەوەیەکگرتووەکان لە ئەنجوومەنی ئاسایش، سكاڵای لەسەر تورکیا تۆمارکرد
Thursday, 05.19.2022, 08:15 PM
نوێنەری عێراق لەنەتەوەیەکگرتووەکان بەشێوەیەکی فەرمیی لەئەنجوومەنی ئاسایش، سكاڵای لەسەر بوونی سەربازیی تورکیا لەسەر خاکی عێراق تۆمارکردو داوایکرد، ئەو وڵاتە سەرجەم هێزەکانی لەعێراق بکێشێتەوە.
محەمەد حوسێن بەحر ئەلعلوم نوێنەری عێراق لەنەتەوەیەکگرتووەکان لەمیانی بەشداریکردنی لەکۆبوونەوەیەکی ئەنجوومەنی ئاسایش کە دوێنی چوارشەممە لەشاری نیویۆرک تایبەت بەباسکردن لەبارودۆخی عێراق بەڕێوەچوو ڕایگەیاند، لەسەر بوونی سەربازیی تورکیا لەناو خاکی عێراق، سکاڵایان لەدژی ئەنکەرە تۆمارکردووە.
جەختیشیکردەوە، بوونی گەریلاکانی پەکەکە لەناو خاکی عێراق پاساو نییە بەدەستی تورکیاوە بۆئەوەی هێزەکانی نەکێشێتەوە.
نوێنەری عێراق لەنەتەوەیەکگرتووەکان داواشیکردووە، خاکی وڵاتەکەی بۆ یەکلاییکردنەوەی ململانێی نێوان هێزەکانو بەدیهێنانی ئامانجە سیاسییەکان بەپاساوی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر بەکارنەهێنرێت.
تورکیا دەیان سەربازگەو بنکەی هەواڵگریی ئاشکراو نهێنیی لەهەردوو پاریزگای دهۆکو هەولێر لەهەرێمی کوردستان هەیە، هەروەک لەساڵی 2015شەوە بەپاساوی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، بنکەیەکی سەربازیی لەناوچەی باشیک لەپارێزگای موسڵ داناوه.
دەسەڵاتدارانی تورکیاش ڕایانگەیاندووە، تاوەکو لەناوبردنی یەکجارەکیی مەترسییەکانی تیرۆر، ئامادەنین هێزەکانیان لەناو خاکی عێراق بکێشننەوە.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس
بابەتی تر
ناوی پارێزراو لای تەڤدا: بەڕێوەبەرە سایلۆ ١١ ملیار دیناری تری دزی جووتیارانی لێ ئاشکرابوو
تەڤدا پرێس: ەكێتی ھەڕەشە لە زانكۆی ھەڵەبجە دەكات
تەڤدا پرێس: بزانە چۆن دەستگیرکراوانی شێلادزێ بە شێوازی بەعس ئەشکەنجە دراون.
ماوەی نزیکەی ٥ ساڵە شێروان سعید سمبێل بەبێ دادگاییکردن لەئاسایشی گشتی هەولێر دەستبەسەرە..
تەڤدا پرێس: چەند زانیارییەكی نەبیسراو دەربارەی دواهەمین گۆڕانکارییەکانی دەزگای زانیاری
تەڤدا پرێس: ئهڤ 43 ساڵه كورێن حهمایلێ برایهكێ ساخته بۆ خوه چێكرنه.
تەڤدا پرێس: دزی و خراپکاریەکانی دكتور شهاب على سليمان بهرِيوهبهرى نهخۆشخانهى سەنتهرى دل – ههولێر
تەڤدا پرێس: سێ ڕێکخراوی نێودەوڵەتیی: پێدەچێت لایەنێکی سیاسی دەستی لە کوشتنی سەردەشت عوسمان هەبووبێت
کەمال چۆمانی: رێکخراوە جیهانیەکان مەسرور بارزانی لە پشت تیرۆرکردنی سەردەشت عوسمانە
تەڤدا پرێس: نەتەوە یەکگرتووەکان: داوا دەکەین لە ھەرێمی کوردستان رێز لە ئازادی رادەربڕین بگیرێت