لە مرۆڤی رەشبین بە دووربە، چونکە ئەوان بۆ هەر چارەسەرێک کێشەیەک دروست دەکەن!(ئەنیشتاین)

وتار

دیداری پینەکردنی کەموکوڕییەکان و تاپۆکردنی حیزب

Tuesday, 05.31.2022, 07:26 PM


مرۆڤ هەمیشە پێویستی جدی بە گفتوگۆیە بە ئامانجی تێگەیشتن ، گفتوگۆش مانای بیرکردنەوەو بیرگۆڕینەوە لەپێناو دۆزینەوەی هەقیقەت و کەیشتن بە تێگەیشتن ،مرۆڤی بە ئاگا یان بێدەنگ دەبێت یانیش خۆی دەپارێزێت لە چەلەحانێ کە فەزای گفتوگۆ تێکدەدات ، گفتوگۆ پێویستی بە ژینگەیەکی ئاسایی دوور لە ژینگەی رق و دەمارگیری و حەساسییەتە ، گفتوگۆ بەشێکە لە بازنەی ژیری مرۆڤ و بەشێکی دانەبڕاویشە لە ژیانی مرۆڤ و چەکێکی بەهێز و کاریگەری مرۆڤی بەئاگاو هوشیارە لە سەر مێزی دانوستاندن . لەدوای کودەتاکەی هەشتی تەمموزەوە خودپەرستی سەرۆک پاڤڵ تاڵەبانی و هەڵبەزو دابەز و عەیب و عاری یەکێتی وەک یەکێتی لە گۆرەپانەکەدا و وەک شەریکێکی پارتی لە حکومەتدا ناشاردرێتەوەو پینە ناکرێت ، دیداری یەکێتی دیداری بێ گفتوگۆی عەقڵانی و خۆدزینەوەیە لە بەرپرسیارەتی ئەخلاقی و ویژدانی کە تەنها باوەشی بۆ ئەوانە کردووەتەوە کە خودپەرستی سەرۆک پاڤڵ تاڵەبانی یان قبوڵە و بوێری رەخنەگرتن و شرۆڤەکردنی ئەو دۆخەی ئێستای یەکێتی یان نییە کە ئایا یەکێتی یەکێتی تێکۆشەرەکانە یان یەکێتی پلانگێرو خانەوادەچییەکانە ؟! ئامانج لە بەستنی دیداری یەکێتی کە لە دهۆکەوە دەستی پێکرد و لە سلێمانی کۆتایی هات ، زیندووکردنەوەی ووتی وتییەکەی هەشتی تەمموز و خۆدزینەوە بوو لە ڕەخنەی جدی و رێگەش نەدرا کە بەشداربوانی دیدارەکە راستگۆیانە گفتوگۆی ڕاشکاو بکەن و بپرسن لە سەرۆک پاڤڵ تاڵەبانی کە کێ شەرعییەتی داوە بەتۆ بەبێ هەلبژاردن و کۆنگرە خۆت وەکو سەرۆکی یەکێتی بناسێنیت ؟! ئەم دیدارە نەیتوانی پرسی هاوسەرۆکەکانی یەکێتی و هەوڵی کوشتنەکە چۆن بووەو بۆچی شکستی هێنا باسبکات ! نەیتوانی پرسی ژەهرەکەو قسەوباسی ژەهرەکانی تر بوروژێنێت کە ناوبەناو سەرکردەیەکی یەکێتی قووت دەبویەوەو بانگەشەی ژەهراوی بوونی دەکرد ! دیدارەکە نەیتوانی دەستێوەردانی پارتی لە بارودۆخی یەکێتی ،پرسی قاچاخچێتی دەرمان و جگەرە ، پرسی کوشتن و تیرۆری سیاسی کە لە دوای هەشتی تەمموزەوە تورکیا جوڵەی سیاسی و هەواڵگری خۆی لە سلێمانیدا زیاد بووە شرۆڤە بکات ، زۆر بابەتی گرنگ و هەستیاری تر کە دەبوایە لەو دیدارەدا گفتوگۆی لەبارەوە بکرایە بەڵام نەکرا . دیداری یەکێتی نەیتوانی دەستبخاتە سەر برینەکانی سلێمانی و قەیرانی سوتەمەنی (غاز ،نەوت ، بەنزین ) و پرسی موچەی فەرمانبەران و داخستنی زانکۆکان و هەتا خۆڵ و خاشاكی شەقامەكان ،ئەم دیدارە نەیتوانی پەردە لەسەر داگیركردن و فرۆشتنی زەوی و شوێنە ستراتیژییەكانی سلێمانی هەڵبداتەوە! نەیتوانی خۆپیشاندانی خوێندکاران و دەرماڵەکانیان دەربڕینی ناڕەزایی خەڵک شرۆڤە بکات ! دیداری یەکێتی نەیتوانی سەرۆک پاڤڵ تاڵەبانی خاوێن بکاتەوە لە هەڵەو کەموکوڕییەکانی دوای هەشتی تەمموز و دیدگا و دەنگە جیاوازەکان بە سینگێکی فراوان قبوڵ بکات. دیداری یەکێتی دیدارێکە ناچێتە ناو خانەی دیدارو گفتوگۆو دیراسەکردن بۆ دۆخی یەکێتی و قەڵەمڕەوییەکەی ، دیدارەکە زیاتر لە نمایش و شانۆگەری سیاسی دەچێت کە سەرۆک پاڤڵ تاڵەبانی میرغەزەبانە بە بێ هەڵبژاردن و لە دەرەوەی ڕێکاری حیزبی و پەیڕەوپرۆگرام و شەرعییەتی یاسایی خۆی دەکاتە سەرۆکی یەکێتی و یەکێتیش لەسەر خۆی تاپۆ دەکات !



ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس





وێنە

مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی
جاشایەتی ئال بارزانی بۆ ئەردۆغان
تابلۆکانی شەهیدانی قەلەم لەکوردستان

راپرسی

چارەنووسی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی چۆن دەبینیت؟