وتار
ئامینە کاکە باوە چی دەکات ؟
Tuesday, 06.07.2022, 05:45 PM
ئەو ژنە کوردەی بۆتە جێگای شانازی ھەموو کەسێکی ئازادیخواز لە پەڕلەمانی سویدھەوڵدەدات سوید ئیرادەی حکومەت و سیاسەتەکەی ڕادەستی سیستەمی جیھانی نەکات لە پێناو ئەوەی ببێتە ئەندامی ناتۆ ھەموو پێوانەکانی پاراستنی مافی مرۆڤ پێشێل بکات ، ئەو دژی ئەو ھەڕەشانەی تورکیایە بۆسەر ئەو ووڵاتە و ئەمڕۆ لە پەڕلەمان زۆر ڕاشکاوانە ڕایگەیاند ئێوە چ سیاسەتمەدارێکن چۆن دەبێت ئەنکەرە حوکمی ستۆکۆڵم بکات ؟ ئامینە ووتیشی ئەردۆگانێکی دیکتاتۆر و فاشیست کە گەلی کورد کۆمەڵکوژ و کیمیا باران دەکات چۆن دەبێت گوێی لێ بگیرێت ؟ ئەندامبونی ناتۆ نایەتە واتای تەسلیم بونی ئیرادەی ووڵاتێک .
کاکە باوە لە پەڕلەمانی سویدەوە ڕەنگە ببێتە لەمپەڕێکی گەورەش لە بەردەم داواکانی ناتۆ کە ھەموو کۆمەڵکوژی و پێشێلکاریەکانی جیھان نابینێت تەنھا لە بەرژەوەندیەکانی دەسەڵاتدارانی جیھان و بۆیە نەتەوە پەرست و لیبڕاڵەکان دژی وەستاونەتەوە .
ئامینە جگە لەوە یەکێکە لە دەنگە دلێرەکانی دژ بە فاشیزمی تورکیاو داواکاریەکانی ئەردۆگانی فاشی ھەربۆیە ئەردۆگان یەکێک لە داواکانی دورخستنەوەی ئەو ژنە تێکۆشەرەیە لەپەڕلەمانی سوید .
کاکە باوە ئەمڕۆ بە مەرج دەنگی دایەوەبە وەزیری داد و ناخۆ تا نەچنە ژێر باری ناتۆ و ئەردۆگان و بە مەرج نەبنە ئەندام بەڵکو وەک سویدی ڕابردوو ڕادیکاڵ قبوڵبکرێن . ھەفتەی داھاتوش دەنگ لەسەر بودجەی ئەو ووڵاتە دەدرێت و بە ھەمان شێوە کاکە باوە دەنگێکی گرنگ دەبێت بۆیە کاکە باوە گرنگە لە پەڕلەمانی ئەو ووڵاتە .
سوید بە یەکێک لە ووڵاتە ھەرە دیموکراتەکان و پارێزەری مافی مرۆڤ ناسراوەگەر بێتو بەشداری ناتۆ ببێت دەبێتە ھاوشانی تورکیاو چاو لە پێشێلکاریەکانی مافی مرۆڤ دادەخات لە پێناو ھاوکارەکانیدا .
ئامینێ تاقانەی دایە
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس
بابەتی تر
د. سەردار عەزیز: برێت مەکگۆرک: کیسنجەرێکی تر؟
بەدران محێدین مستەفا: با بارزانیەکانیش بە تورکەکان بڵێن.!
دانا مەنمی: دیداری پینەکردنی کەموکوڕییەکان و تاپۆکردنی حیزب
دلێر محەمەد نوری: دوو شێخی دەسەڵات لە فۆرمی ئۆپۆسزیۆندا
د. شێرکۆ کرمانج: بۆ ئەمجارە هەڕەشەکانی تورکیا ئێجگار ترسناکن
دانا مەنمی: ئەفسانەی مهلا مستهفا له بیرهوهرییهكانی زرار سڵێمان بهگ دا
فەرهاد عەلی حەمید: ئەرێ شاسوار دێ سەرکەڤیت؟
دلێر محەمەد نوری: پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان، لە نێو کوردانی تاراوگەدا
دانا مەنمی: ئەرک و ڕۆڵی ڕۆشنبیران و ڕۆژنامەنوسان لە کۆمەڵگادا
دلێر محەمەد نوری: ماتماتیکی سیاسی