لە مرۆڤی رەشبین بە دووربە، چونکە ئەوان بۆ هەر چارەسەرێک کێشەیەک دروست دەکەن!(ئەنیشتاین)

وتار

دەستەبەری ئایندەی خۆت رەگەزپەرستی نیە

Tuesday, 06.14.2022, 07:25 PM


ئەگەر تۆزێك تەماشای میّژوو ی جیهان و بەتایبەتی رۆژهەڵات بكەین، ئەو هاوكێشەیەمان بۆ روون دەبێتەوە كە تاوەكو ژمارەی دانیشتوانی شوێنێك زیاد بكات و پێویستی ژیان زۆرتر بێت، پێداویستیەكانی رۆژانەش لە نێوخۆدا كەمتر دەبێت و بۆ دابینكردنی بەدوای ئامراز و شوێنی نوێدا دەگەرێیت. ئەو كۆچ و داگیركاری و تێهەڵدانانەی وڵاتان لە كاتی لاوازیاندا لەبەرچاوە، كەس لە هاتنی مەغۆلەكان و داگیركاری رۆژهەڵاتی ناوەند و هاتنی گەلانی هیندوئۆرپی و دەرپەراندنی گەلی یۆنان و دورگەی كریت و هاتنی ئەسكەندەری مەكدۆنی و سوپا زەبەلاحەكانی  رۆژئاواو و شەروشۆرٍی ئیمپراتۆریەتەكانی بیزەنتە و رۆمان و فارس و دواتریش داگیركاری ئیسلام و خۆسەپاندن و دەرپەرٍاندنی دانیشتوانە بنەرٍەتەكەی ناوچەكە لە كاتی داگیركاریە هەمەجۆرەكاندا، ئەوەمان بۆ دەسەلمێنێت كە سێ فاكتەری سەرەكی هەن بۆ داگیركاری و غەزوی ناوچەكانی جیهان لە میّژوودا  كە پاڵ بە گەلانەوە دەنێن لە شوێنی خۆیان بجوڵًَێن و شوێنی دیكە داگیربكەن:

*برسێتی و قاتوقرٍی و نەبوونی و بارودۆخی لەباری ژیانی میلەتان و گەرٍان بەدوای رزق و پاروو بۆ تێربوون  دابینكردنی ژیانی ئاسایی خەڵك.
*زۆربونی ژمارەی دانیشتوان و گەرٍان بە دوای شوێنی نوێ بۆ دەستەبەری پێداویستی و شوێنی ژیان و ئاسوودەیی .
*هەوڵی بەدەستهێنان ویان زەوتكردن و دزین و دەستبەسەرداگرتنی  سەروەت و سامانی ئەویتر .
بەكورتیەكەی: ئێستا خەڵكی ناوەڕاست و باشووری عیراق بەو ئاستە رۆشنبیریانەوە لە وەزعێكدان سەرجەم فاكتەرەكانیان تێدایە بۆ هەرچۆرە داگیركاریەك بەهەر شێوەیەك بێت، بە سیاسەت بێت یان بە فرتوفێڵ، یان بە هێز و زۆرەملێ.
*ژمارەی دانیشتوانی عیراق تەقیوەتەوە و  كەس لەكەس نیە و بەردەوام زاوزێ و زۆربون بە شێوەیەكی نارێكخراو و پشێوی بوەتە هۆكاری سەرەكی ئەو وەزعەی عیراقی ئەمرٍۆی تێدایە و كەس باسی ناكات.
* سیاسەتی دەوڵەت بەم شێوەیە و بە خۆدزینەوە و پشتگویخستنی قەیرانە كۆمەڵایەتیەكان زیاتر دەكات و هۆشیاری و ئاستی رۆشنبیریی گەلی عیراق و بەو پشێویە خێزان دروستكردن، دەرئەنجامەكەی ئەوەندە ترسناكە كە كەس بیری لێناكاتەوە، پرژەی زیانەكانی تا گوێدەگات.
*زۆرینەی خەڵكەكە هەژار و داماون (سەرەرای داهاتی نەوت), سیاسەتی دابینكردنی بژێوی ژیان بۆ خەڵك لە سەدەكانی پێشودا دەسورێتەوە.
*نەبوونی پێداویستیە سەرەكیەكانی خەڵك پاڵی پێوەی دەنێن كە بەهەر شێوەیەك بێت لە كەمترین ئاستدا بژێوی ژیان دابین بكەن  و بەتایبەتی بە گەندەڵی و هەوڵی داگیركاری و زەوتكردنی مافی خەڵی دیكە بدەن.
*لە حاڵەتێكدان هەوڵی  بە ئاسان دۆزینەوەی سەرچاوەی بژێوی ژیان  لەسەر حسابی ئەویتر دەدەن بێ ئەوەی بیر لە هیچ شتێكی راست بكەنەوە، جا بە هەر شێوەیەك بێت،  لەسەر حسابی شەرەف و ئەو قسە زلانەش بێت كە رۆژانە تەنها بۆ قسە باسی دەكەن.
بۆیە، ئەو فاكتەر و هۆكارە سەرەكیە سیاسی و ئابووری و كۆمەڵایەتی و رۆشنبیریە وادەكات ، ئەگەر بە وردی تەماشای كوردستان  بكەین دەبینین لە عیراق زیاتر لە ژێر هەرٍەشەی ئەو خەڵكەن كە لە زیان زیاتر هیچی بۆ ئێمە تێدا نیە و ئایندەی ئەو واقعەی دەیبینین لە كوردستان زۆر مەترسیداە و دەسەڵاتی هەرێمیش لەو بارەوە لە گوێی گادا نوستووە. هەر بۆیە ئەگەر پێشتر بە ئاگر و ئاسن و زولًم و داگیركاری مامەڵەیان لە گەڵا ئەم میلەتە كردووە ئەوا ئەمرٍۆ بەو جۆرە و ئایندەی كوردستان لە ژێر هەرٍەشەی ئەو داگیركاریە نوێیەی عیراقدایە.


ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس





وێنە

مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی
جاشایەتی ئال بارزانی بۆ ئەردۆغان
تابلۆکانی شەهیدانی قەلەم لەکوردستان

راپرسی

چارەنووسی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی چۆن دەبینیت؟