وتار
چاڵاکی دوێنێ و ئەمرۆش کەم وێنەیە!.
Tuesday, 06.21.2022, 02:26 PM
گەریلا، شەرڤانانی ئازادی، دەڵێن: چەتەکانی پارتی بەکاری خۆ رانابن!.
- گهریلاكان، شەرڤانانی ئازادی،له بهرامبهر هێرشهكان بۆ سهر گهلی كورد ئۆپراسیۆنی تۆڵهسهندنهوهی شۆڕشگێڕیان ئهنجامدا و، له باكورهوه تا باشور، دوێنێ گورزیان وهشاند: كۆنترایهك و ٢٥ داگیركهر سزادران .
هەرچی بۆ ئیمڕۆیە له ئۆپراسیۆنهكاندا ٣٦ داگیركهر سزادران، درۆنێك، كامێرایهكی حهراری تێکشکێنرا و ٣ خێمه داڕوخێنران.
- رۆژنامەوان پیردۆگان کەمال بۆ ستێرک تیڤی رایگەیاند؛ سەدان جەنازەی سەربازی تورک بە رووبەری هەرێمی پاراستنی میدیا(هێلی زاگرۆزدا) بڵاوبۆتەوە. دەوڵەتی تورکیا ناتوانێت بیانباتەوە.
دوران کاڵکان ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەریی پەکەکە ڕایدەگەیەنێت، لە ماوەی دوو مانگدا ٧٤٤ چالاکیی دژ بە سوپای داگیركەری تورك ئەنجامدراون و ٩٨٥ داگیرکەر كوژراون و ئاشكرای دەكات، چەتەکانی داعش و قاعیدە لەناو كوژراوانی سوپای توركیادان و بۆ ئەوەی نەکەوێتە دەستی گەریلاکانەوە، تەرمەکانیان پارچە پارچە دەکەن.
سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراوی هەرێمی رۆژنامەوانی لەو ناوچانە بۆی نوسیوم :
- گەریلا، شەرڤانانی ئازادی، هەواڵی بۆ سەرچەتە وچەتەکانی پارتی ناردووە، بۆ ئەوەی ژینگە کوردستان تێکنەچێت وخاکی کوردستان بەو جەنازانە چەپەڵ نەبێت، بێن ئەو جەنازانە ببنەوە و تەسلیم بە دەوڵەتی تورکیا بکەنەوە، هەموو هاوکارییەکیان دەکرێت. بە هۆی ئەوەی شەرڤانانی ئازادی خەریکی بەرخۆدانی بێهاوتان، ناپڕژێنە سەر دەفنکردنیان.
🔹- لەکاتی کوژرانی گروپێک لە سەربازی دەوڵەتی تورکیا، گەریلا بە پێی هەلومەرجی شەڕ رێگەدەدات بە بردنەوەی جەنازەکان، لێ جاری وا هەیە خودی سوپای داگیرکەر وگەورە دووەم سوپای ناتۆ، جەنازەکان بۆردومان دەکات دەیانکاتە هەزار پارچە بۆ ئەوەی وەک ونبوو لەلای ماڵباتیان حساب بکرێن و، زۆرجاریش بە هۆی بەرخۆدان لە هەلومەرجی شەڕدا ، ناتوانن نزیک بە مەیدانی شەڕ ببنەوە بە هۆی مەزنی بەرگری شەرڤانانی ئازادی.
🔹- ئەو ژمارە زۆرە لە کوژراوی دوژمن، حالەتێکی سایکلۆژیی گەورەی نێگەتیڤی بەسەر سەربازەکان دورستکردووە، بە جۆرێ هەر دەنگی تەقینەوەی یەک فیشەک دێت، دەست بەهاوار وگریان وراکردن دەکەن.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس
بابەتی تر
تاكۆر زهردهشت: ژنهك ب ههیبهتا گاره ب ناڤێ بێریڤان بهرگارهیی
هەڤاڵ ئاکۆ: نەولا قوربان ئەزانی چی جێگای پێکەنینە؟
دانا مەنمی: دیداری یەکێتی و پرسی ژنان شەقوشێنەکانی حەرەمی دادگا
عەلی مەحمود موحەمەد: خەزرەجی و زۆری دی لە لیستی تۆمەتبارانی ئەنفال نین؟
عیماد عەلی: دەستەبەری ئایندەی خۆت رەگەزپەرستی نیە
دانا مەنمی: پەلاماردانی تورکیاو هێزی مانەوەی ڕۆژئاوای کوردستان
د.کامەران مەنتك: بنەمای شوانكارەیی لە سیاسەتی كوردیدا
عوسمانی حاجی مارف: بزوتنەوەی گۆڕان لەبەردەم پڕۆژەیەکی شکست خواردودا!
دانا مەنمی: ئامینە کاکە باوە ژنێکی ئازاو سیمبولێکی نەتەوەیی
هیوا ناسیح: دوو نامهی بێ وەڵام بۆ ئازادکردنی زیندانییانی سیاسیی بادینان