وتار
نمایشەکەی مەسعود بارزانی و مانۆرە سەربازیەکەی؟!
Tuesday, 06.21.2022, 08:47 PM
بادینی
شانۆیا مه‌سعود بارزانی و مانۆرا وی یا سه‌ربازی
سه‌رۆكێ (پدك) مه‌سعوود بارزانی ب بۆنه‌یا چاپكرنا چه‌ند په‌رتوكێن به‌لگه‌یی یێن د بارا هه‌ر دو رێبه‌رێن ته‌ریقه‌تا نه‌قشه‌به‌ندی ل بارزان، شێخ عە‌بدولسه‌لام بارزانی و شێخ ئە‌حمه‌د بارزانی، ل خرڤه‌بوونا ڕۆژا 18ێ مانگێ یا ل هه‌ولێرێ بال كێشا سه‌ر كه‌سایه‌تیێن پایه‌بلند یێن ڤان دو رێبه‌ران و باس ل هزاران به‌لگه‌یێن ئیرانی و عوسمانیان كر كو د ئارشیڤێن ئیران و تركیێ دا هاتینه پاراستن، و باس ل كه‌سایه‌تی و خه‌بات و كه‌دا ڤان دوو سه‌ركردێن ڕۆحی كرن..
هه‌لبه‌ت ڤان هه‌ر دو كه‌سایه‌تان د ده‌ما خوه ده د وارێ جڤاكی، مانه‌وی و سیاسی دا رۆله‌كه گرنگ گێڕانه.
جێگرتنا جیێ سه‌رۆكێ ته‌ریقه‌تا بارزان ل گۆری ئاوایێ ده‌ستنیشانكرنا ته‌ریقه‌تێ ب خوه و‌سا بوو كو رێبه‌ر ب خوه ب ئاوایه‌كی نه‌راسته‌راست هێمایه‌كێ دده‌ته وی كه‌سێ كو ژ هه‌ژی پاراستن و به‌رده‌وامكرنا ڤێ ته‌ریقه‌تێ یه.
ئه‌ڤه دهێته ڤێ واتایێ سه‌ركردایه‌تیا ته‌ریقه‌تێ چ تێكه‌لیا خوه ب په‌یوه‌ندیێن خوین و خزماتیێ ڤه نینه، به‌لكو زێده‌تر ب ژێهاتیبوون، ژیر بوون، دروست بوون، ب ڕه‌وشت بوون و پابه‌ندبوونا رێبه‌رێ پاشه‌رۆژێ ب پره‌نسیپێن بنگه‌هین یێن ته‌ریقه‌تا بارزان ڤه گرێدایی یه. .
ژ به‌ر ڤێ چه‌ندێ، تێكلیا خوینێ یان ژی خزماتیا نێزیك ناهێته ڤێ واته‌یێ كو ئەو كه‌س ببنه میراتگرێن تێكۆشین و فیداكاریێن ڤان هه‌ر دو رێبه‌ران، ژ به‌ر كو ئەو نه ملكێ وانن، به‌لكۆ ملكی هه‌موو مرید و په‌یره‌وكارێن خوه و گه‌لێ خوه نه. ئه‌و كار و كریارێن كرین ژی وان نه ته‌نێ ئەركه‌ك روحی، ئۆلی، مرۆڤاهی و نه‌ته‌وه‌یی بوویه، به‌لكۆ ئەو ل هێڤیا رۆژا قیامه‌تێ ژی بوون كو خودێ ژ وان رازی بیت و وان خه‌لات بكه‌ت..
لێ بكار ئینانا ڤێ میراسا جوان، ده‌وله‌مه‌ند و ب بها وه‌كی كه‌رسته‌كێ ژبۆ خوه ل ژێر وێ ڤه‌شارتنێ، په‌رده‌پوشكرنێ، خوه ڤه‌دزینا ژ تاوانان، زۆرداریان، تالانكرنا سه‌روه‌ت و سامانێن گشتی، حه‌راج كرنا خاكا كوردستانێ، خزمه‌تا ژبۆ داگیركه‌ران، یان گوهه‌رینا داگیركه‌ره‌كی دگه‌ل داگیركه‌ره‌كێ دی، كوشتنا شه‌رڤانێن ئازادیێ، بێ سه‌رۆشوینگرنا ئازادیخوازان، ئه‌شكه‌نجه‌كرنا ده‌نگێن بوێر و گرتن یان وه‌نداكرنا وان، كۆمكرنا دز وچه‌ته‌یان، كوژه‌رێن ژن و مێران، كوژه‌رێن وه‌لاتپارێزان، كوژه‌رێن نڤیسكاران، كوژه‌رێن سیاسه‌تمه‌داران و كوژه‌ر و كوژه‌ر و كوژه‌ر..
یان ژی ژبۆ ڕاكێشانا هه‌ستێ لایه‌نگر و پاشگرێن ته‌ریقه‌تێ، نه تنێ نرخێ میراته‌یا هه‌ردو رێبه‌ران كێم دكه‌ت، به‌لكۆ د هه‌مان ده‌مێ دا بێ واته ژی دكه‌ت.
ژ به‌ر كو سه‌رۆكێ په‌ده‌كێ نه ل سه‌ر رێیا مه‌زهه‌با خوه بڕێڤه چۆیه و نه ژی ب چ نرخ و پره‌نسیبێن ئەخلاقی یێن وێ ڤه گرێدایی نه‌بوویه، له‌ورا نه هێژایه كو دیرۆكا وان ژژبۆ خوه وه‌ك سه‌ربلندی تۆمار بكه‌ن و نمایش بكه‌ن.
لێ ئەو نكاریت خوه ژ هه‌موو تا‌وانێن كو وه‌ك رۆناهیا رۆژێ دیارن رزگار بكه‌ت كو پستوكێ وی به‌رناده‌ن. هه‌م ژی ب هلاویستنا خوه ب به‌ر سینگێ ته‌ریقه‌تا بارزان ڤه ژ ئه‌و نه‌شێت خوه ڕزگار بكه‌ت. هه‌ر چه‌ند نڤیساندنا زنجیره پرتووكێن به‌لگه‌یی یێن ده‌ربارێ هه‌ر دو سه‌رۆكێن ته‌ریقه‌تێ كاره‌كێ ل جیێ خوه و باشە ژی، لێ دڤێت نه‌هێت پاشگوهكرن كو ئەو ب پاره‌یێن دزی یێن خه‌لكێ هاتینه ئاماده‌كرن و چاپكرن، له‌ورا نكاریت د بن په‌ردا وێ دا خوه ڤه‌شێریت و ژبۆ وی ببیته وه‌ك سیوانا خوه نخافتنێ..
ب هه‌مان شێوه، ئەو نكاریت مرۆڤێن هشمه‌ند و ژیر بخاپینیت، روویێ خوه پاقژ بكه‌ت و خوه ژ نه‌ڕازیبونێن گه‌لێ تۆڕه، برسی، مافخواری و بێده‌نگ كری رزگار ببیت.
هه‌روه‌سا سه‌رۆكێ په‌ده‌كێ باس ل ڤێ كر كو ئەو ته‌سلیمی چ هێزه‌كێ نابن و ل هه‌مبه‌ر هه‌ر گڤاشتنه‌كا ئیراقێ دێ خوه بپارێزن
ل ڤێ ده‌رێ پڕس ئەڤه‌یه كو ئه‌ڤ به‌رگریه دێ ب چ جۆره‌كێ بیت؟
ئه‌رێ ئه‌ڤ به‌رگری دێ ب هه‌مان جۆرێ پاراستنا ل هه‌مبه‌ر ئێریشا هێزێن ئارتێشا ترك ئا ل سه‌ر خاكا باشوورێ كوردستانێ و ئێریشێن بالا‌فرێن بێ مرۆڤ (درۆن) ئێن ترك بیت؟!
یان ژی دێ ب شێوازا وێ بێ ڕومه‌تیێ بیت یا كو ل هه‌مبه‌ر سڤیلێن بێ چه‌ك یێن شنگالێ نیشان دای؟!
یان ژی دێ وه‌ك هه‌لوه‌ستا وی یا ترسۆنه‌كانه بیت ده‌ما كو داعش هاڤینا 2014ێ نێزیكی هه‌ولێرێ بووی، ده‌مێ ب ده‌نگه‌كی له‌رزۆك هه‌وار گهاندیه جیگرێ سه‌رۆكێ ئه‌مریكا یێ وێ ده‌مێ جۆ بایدن؟ یان ژی دێ هه‌ڤشێوه‌یێ وان به‌ڵێنان بیت كو ڕۆژه‌كێ به‌ریا ڕیفراندۆمێ دای و ئاماده‌ییا خۆ ده‌ربڕی كو هه‌كه سه‌رێ خخۆ لسه‌ر دانای دڤێت هه‌ر بجھ بینیت؟
یان ژی دێ وه‌ك لاڤا و ڕجایان بیت یێن به‌رامبه‌ر ده‌ستهه‌لاتدارێن ئیراقێ كرین ل ده‌مێ شكه‌ستنا ریفراندۆما ساڵا 2017ێ؟ .
جه‌نابێ سه‌رۆك! ته ب چ هێز و هه‌لوه‌ست و ئاماده‌كارییه‌كێ وه‌سا خوه قیت كریه؟!
بۆچی هوون دیسا یاریا ب چاره‌نڤیسا گه‌لێ هه‌رێما كوردستانێ كه‌ن و دناڤ ده‌ست و لنگێن جناوره‌كی كو وێ ژ بلنداهیێ داڤێژن خوارێ، یان هوون دێ ڤی گه‌لی به‌ر ب كیژان وێرانیا دی ڤه ل عه‌ردێ خشینن؟
ژ به‌ر ڤێ چه‌ندێ نمایشدان و مانۆره‌دانێن له‌شكه‌ری نه پێكانه و دێ تێك چن، ژ به‌ر كو به‌رخوه‌دان و پاراستنا گه‌ل و وه‌ڵات، به‌رژه‌وه‌ندیێن باڵابیێن نه‌ته‌وه‌یی و خه‌تێن سۆرێن وه‌لاتپارێزی ب ستراتیژی و ڕێڤه‌به‌ریا له‌شكه‌ریا بهێز و ئێكگرتنه‌كا له‌شكه‌ری یا هێزێن چه‌كداری و ب ئاماده‌باشی و سه‌ركرده‌یكێ پاشنێڕ و ژێهاتی و هشمه‌ند دهێته كرن، نه ب پستین و گۆتنێن ڕووت و فشه‌فش كرنێ و گۆتنێن بێ كریار.
ژ به‌ر كو نه تنێ ژبۆ هه‌ر چاڤدێره‌كێ كارووبارێن هه‌رێما كوردستانێ و ئیراقێ، ژ بۆ هه‌ر هاوڵاتیه‌كێ ئاسایی یێ باشوور و ئیراقێ ژی دیارە كو هوین شێرێ ناڤ مالێ و ڕیڤیێ ده‌رڤه‌ی.
---------------------------------------------------
سۆرانی
نمایشەکەی مەسعود بارزانی و مانۆرە سەربازیەکەی؟!
سەرۆکی پارتی دیمۆکراتی کوردستان مەسعود بارزانی بە بۆنەی چاپکردنی زنجیرە پەرتووکێکی بەڵگەدار دەربارەی هەر دوو رێبەری تەریقەتی نەقشەبەندی بارزان، شێخ عەبدولسەلام بارزانی و شێخ ئەحمەد بارزانی، لە گردبوونەوەی رۆژی ١٨ی مانگ لە هەولێر تیشکی خستە سەر کەسایەتی بەرزی ئەو دوو رێبەرە و باسیشی لە هەزاران بەڵگە ئێرانی و عوسمانیەکان کرد کە پارێزراون لە ئەرشیفی هەر دوو دەوڵەتی ئێران و تورکیادا و باس لە کەسایەتی و چالاکی و کردەوەکانی ئەم دوو رێبەرە رۆحیە دەکەن.
بێگومان ئەم دوو کەسایەتیە لە رووی کۆمەڵایەتی و رۆحی و سیاسیەوە لە سەردەمی خۆیاندا رۆڵێکی بەرچاویان هەبووە.
جێگرتنەوەی شوێنی رێبەری تەریقەتی نەقشەبەندی بارزان بە پێی شێوازی دەستنیشان کردنی خودی تەریقەتەکە وەها بووە کە رێبەر خۆی بە شێوەیەکی ناراستەوخۆ هێمایەک دەدات بەو کەسەی کە شایستەی پاراستن و ئیدامەدانی تەریقەتەکەیە. ئەمەش بەو واتایە دێت کە رێبەرایەتی تەریقەتەکە هیچ پەیوەندیەکی ئەوتۆ بە خزمایەتی خوێن و پەیوەندی خوێنەوە نیە، بەڵكو زیاتر پەیوەندی بە لێهاتوویی و بلیمەتی و راست و دروستی و مۆڕاڵ و پابەندبوونی رێبەری داهاتووەوە هەیە بە بنەما و پرنسپپە سەرەکیەکانی تەریقەتی بارزان.
بۆیە پەیوەندی خوێن یان خزمایەتی نزیک بە واتای ئەوە نایەت كە ئەو کەسە ببێتە هەڵگری میراسی تێكۆشان و قوربانیدانی ئەو دوو رێبەرە، چونکە ئەوانە موڵکی خۆیان نین، بەڵكو موڵکی هەموو مورید و شوێنکەوتووەکانی خۆیان و گەلەکەیانن. ئەو کار و کردەوانانەی کە کردوشیانە جگە لە ئەرکێکی رۆحی و ئایینی و مرۆیی و نشتیمانی بێبەرابەر بووە بە پاداشت و ئیمتیازیاتی دونیایی، بەڵکو چاویان لە رۆژی مەحشەر بووە کە خودا لێیان رازی بێت و پاداشتیان بداتەوە.
بەڵام بەکارهێنانی ئەو میراسە جوان و دەوڵەمەند و پڕبایەخە وەکو کەرەستەیەک بۆ خۆشاردنەوە، پەردەپووشکردن، خۆ دزینەوە لە تاوانەکان ، جەور و ستەم، تاڵان‌کردنی سەروەت و سامانی گشتی، حەراجکردنی خاکی کوردستان، خزمەتکردنی داگیركەرەکان یان گۆڕینەوەی داگیركەرێك بە داگیركەرێكی دی، كوشتنی شەرڤانانی ئازادی، بێسەروشوێن كردنی خەڵكی ئازادیخواز، ئەشكەنجەدانی خاوەن دەنگە بوێرەكان و قوڵبەستکردنیان یان بێسەروشوێنکردنیان، كۆكردنەوەی دز و جەردە، ژنكوژ وپیاوكوژ، نشتیمانپەروەركوژ، نووسەركوژ، سیاسەتمەداركوژ و بكوژ و بكوژ‌و بکوژ.......یان بۆ راكێشانی سۆزی هەواداران و شوێنکەوتووانی تەریقەتەکە، نەک تەنیا لە ئەرزشی میراسی ئەو دوو رێبەرە کەم دەکاتەوە، بەڵکو بێبایەخ و بێناوەرۆکیش دەکات!.
چونکە سەرۆکی پارتی نە رێبازی تەریقەتەکەی پیادەکردووە و نە پابەندی هیچ لە پیودانگ و بەها و بنەما ئەخلاقیەکانی بووە، بۆیە شایستەی ئەوە نیە کە مێژووەکەیان وەکو شانازیەک بۆ خۆی تۆمار بکات و نمایشی پێ‌بکات؟!
هەرچەندە بەم نمایشەکردنەش ناشێ لەو هەموو تاوانانە رزگاری بێت كە وەكو رۆژی رووناک دیارن و یەخەی بەرنادەن و بە خۆ-هەڵواسین بە سنگەکەی تەریقەتی بارزانەوە ناتوانێ لە کۆڵ خۆی بکاتەوە. هەرچەندە نووسینی زنجیرە پەرتووکێکی بەڵگەداری تایبەت بەهەر دوو رێبەری تەریقەتەکە، کارێکی بەجێ و باشە، بەڵام دەبێ چاوپۆشیش لەوە نەکرێت کە بە پارەی دزراوی خەڵکەوە ئامادە ولە چاپ دراون، بۆیە ناشێ لە ژێر پەردەیانەوە خۆی بشارێتەوە و وەکو بەرزەکی بانان بۆی دەرچێت.
بە هەمان شێوە ناتوانێ خەڵکی وشیار و زرنگ فریو بدات و بەرۆکی خۆشی پاک بکاتەوە و خۆی لە ناڕەزایی خەڵكی تۆڕە و برسیکراو وبەشخوار و بێدەنگکراو قوتار بکات.
هەروەها لە ئاهەنگەکەدا سەرۆکی پارتی باسی لەوە کرد کە خۆیان رادەستی هیچ هێزێک ناکەن و بەرامبەر بە هەر گوشارێکی ئێراقی بەرگری لە خۆیان دەکەن!
پرسیارەکە لێرەدا ئەوەیە کە دەبێ چ جۆرە بەرگریەک بێت؟
هەمان ئەو بەرگرییەی کە بەرامبەربە تەراتێنی هێزە سەربازیەکانی تورکیا لە سەر خاکی باشورکوردستان و پەلاماردانی درۆنەکانی تورکیا دەبێت؟!
یان ئەو بێباکییە دەبێت کە بەرامبەر بە خەڵكی مەدەنی بێچەک لە شەنگال نواندی ؟!
یان هاوشێوەی ئەوهەڵوێستە ترسنۆکەکەی دەبێت کاتێ داعش نزیکی هەولێر بوویە هاوینی ساڵی ٢٠١٤ کە بە دەنگێکی لەرزۆکەوە تەلەفۆنی بۆ جێگری سەرۆکی ئەوسای ئەمەریکا جۆو بایدن کرد بووی؟ یان هاوشێوەی ئەو بەڵێنە دەبێت کە رۆژێک پێش ریفراندوم دا و ئامادەیی خۆی دەربڕیبوو کە ملی خۆی لە سەر دانابنێ؟
یان لەشێوەی پاڕانەوەکەی دەبێت بۆ دەسەڵاتدارانی ئێراق کاتێ ریفرۆندومەکەی ساڵی ٢٠١٧شکستی هێنا بوو؟
جەنابی سەرۆک! بە چ هێزێک و هەڵوێستێک و هەڵوەستەیەک خۆت گیف کردووە!
بۆچی جارێکی دی یاری بە چارەنووسی هەرێمی کوردستان دەکەیت و دەخەیتە ناو لەپی عفریتێک کە لە بەرزاییەوە فرێداتە خوارێ یان بەرەو چ هەڵدێرێکیتر بەکێش دەکەیت؟!
بەمجۆرە نمایش و مانۆری سەربازی ناکرێت و شکەست خواردوو دەبێت، چونکە بەرەبگاربوونەوە و بەرگریکردن لە گەڵ و خاک و بەرژەوەندی باڵای نەتەوەیی و هێڵە سوورەکانی نیشتمان بە ستراتیژ و عەقیدەی سەربازی توکمە و یەکگرتوویی هێزە چەکدارەکان و ئامادەباشی و سەرکردەی دووربین و لێهاتوو و ژیر دەکرێت، نەک بە فشە فش و قسەی رووتی بێکردەوە.
چونکە نەک تەنیا لای هەموو چاودێرێکی کاروباری هەرێم و ئیراق، بەڵكو لای هەر هاوڵاتیەکی ئاسایی باشور و ئیراقیش روون و ئاشکرایە کە ئێوە شێری ماڵ و رێوی دەرەوەن!
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس
بابەتی تر
دلێر محەمەد نوری: تەڵەی سەرۆکی حکومەت، بۆ میدیاکارانی ڕەخنەگر
نیاز حەمید: چاڵاکی دوێنێ و ئەمرۆش کەم وێنەیە!.
تاكۆر زه‌رده‌شت: ژنه‌ك ب هه‌یبه‌تا گاره ب ناڤێ بێریڤان بهرگارهیی
هەڤاڵ ئاکۆ: نەولا قوربان ئەزانی چی جێگای پێکەنینە؟
دانا مەنمی: دیداری یەکێتی و پرسی ژنان شەقوشێنەکانی حەرەمی دادگا
عەلی مەحمود موحەمەد: خەزرەجی و زۆری دی لە لیستی تۆمەتبارانی ئەنفال نین؟
عیماد عەلی: دەستەبەری ئایندەی خۆت رەگەزپەرستی نیە
دانا مەنمی: پەلاماردانی تورکیا‌و هێزی مانەوەی ڕۆژئاوای کوردستان
د.کامەران مەنتك: بنەمای شوانكارەیی لە سیاسەتی كوردیدا
عوسمانی حاجی مارف: بزوتنەوەی گۆڕان لەبەردەم پڕۆژەیەکی شکست خواردودا!