وتار
دیموکراسیەکەی مەسرور بارزانی ئەمە بوو؟؟
Thursday, 06.23.2022, 02:15 PM
بەهۆی بڵاوکردنەوەی پەیامێکی بۆ ڕای گشتی پەیوەندیکردن لەشێروان شێروانی قەدەغەکرا...
دیموکراسیەکەی مەسرور بارزانی ئەمە بوو؟
دوای تێپەربوونی کەمتر لە ٢٤کاتژمێر لە بڵاو بوونەوەی پەیامی رۆژنامەنوس شێروان شێروانی لە زینداندا ئەمڕۆ رۆژنامەنوس شێروان شێروانی لەسەر ئەو پەیامە لەزیندان دا سزادرا و بەڵێننامەی پێ پرکراوەتەوە کە نابێ جارێکی دیکە قسە بۆ راگەیاندنەکان بکات.
لەخوارەوەی بەیاننامەکەدا شێروان وەک تێبینیەک نوسیویەتی کە ئەگەر ھەر پێشێلکاریەکی تر یان ئەگەر ھەر مافێکی تری لێ زەوت بکرێت ئەم بەڵێننامەیە دەشکێنێت، ھەر پێنج خولەك دوای تێپەربوونی پرکردنەوەی بەڵێننامەکە تەلەفونەکەی بلوك کرا ،کە مافێکی تری لێ پێشێلکرا بویە ئەوە کارێکە پێچەوانەی مافی سزادراوانە بەدەر لە رێنماییەکان ئەم سزایە بەسەردا سەپێنراوە..
ئەمە لە کاتێکدایە کە پێشتریش چەندین جار پێنج چالاکوان و رۆژنامەنوسانی بادینان بەھۆی گەیاندنی پەیام بو دەرەوە سزادراون
جارێك لە ئاسایشی گشتی دوای حوکم کردنیان بە ناحەق بەھۆی بلاو بونەوەی پەیامەکانیان ھەر یەکە لە گوھدار زێباری شێروان شێروانی بۆ ماوەی ٦٥رۆژ سزادران
جارێکی تریش لەناو چاکسازی گەورانی ھەولێر ٢٨رۆژ تەلەفونی ھەر پێنج کەس راگیران
جارێکی تریش بەھەمان بابەت ڕێژەی حوکمی شێروان شێروانی ١٠٪کەمکرایەوە
کۆتا جاریش بەھوی بڵاوکردنەوەی پەیامێکی شێروان شێروانی وەکو وەڵامێک بۆ مەسرور بارزانی ئەمڕۆ بو ماوەی ١٥ رۆژ سزادرا.
زانیاری زیاتر لە بەشەکانی تر ئێمە لە تۆرەکۆمەلایەتیەکان بەدەستبهێنن
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس
بابەتی تر
چێنەر عەوڵا: سەرۆکی حکومەت و دانیشتن لەگەل رۆژنامەنوسان ناچاری بوو
گۆهدار زێباری: ئەو پاروویەی کە حوکومەت پێی قووت نادرێت رۆژنامەنوس گوھدار زێباری لە زیندانەوە
دلێر ئاکرەیی: نمایشەکەی مەسعود بارزانی و مانۆرە سەربازیەکەی؟!
دلێر محەمەد نوری: تەڵەی سەرۆکی حکومەت، بۆ میدیاکارانی ڕەخنەگر
نیاز حەمید: چاڵاکی دوێنێ و ئەمرۆش کەم وێنەیە!.
تاكۆر زهردهشت: ژنهك ب ههیبهتا گاره ب ناڤێ بێریڤان بهرگارهیی
هەڤاڵ ئاکۆ: نەولا قوربان ئەزانی چی جێگای پێکەنینە؟
دانا مەنمی: دیداری یەکێتی و پرسی ژنان شەقوشێنەکانی حەرەمی دادگا
عەلی مەحمود موحەمەد: خەزرەجی و زۆری دی لە لیستی تۆمەتبارانی ئەنفال نین؟
عیماد عەلی: دەستەبەری ئایندەی خۆت رەگەزپەرستی نیە