هەواڵ
دادگهها كهرخێ ههمی بریارێن بافهل تالهبانی راوهستاندن
Saturday, 06.25.2022, 12:01 PM
سورانی
دادگای كەرخ سەرجەم بڕیارەكانی بافڵ تاڵەبانی راگرت...
🔸دۆسیەی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان لەفەرمانگەی حزبەکان لەبەغدا هەڵپەسێردرا ..
چەند رۆژێك پێش ئێستا دادگای كەرخ لەبەغدا بڕیارێكی وەلائی لەبارەی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان دەركردووەو بەپێی بڕیارەكە هەموو كاروبارەكانی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان ڕاگرتووە.
بەپێی زانیارییەكان بڕیارەکەی دادگای كەرخ سێ بڕگەی سەرەكی لەخۆ دەگرێت كە پێكدێت لەمانەی خوارەوە:
1- هەڵوەشاندنەوەی هەرچی بریاری دوای 8ی تەمموز لەلایەن بافڵ تاڵەبانییەوە دراوە هەر لەخۆكردنە سەرۆكی بافڵ تاڵەبانیی تا گۆڕینی مەكتەب سیاسی و بڕیارەكانی دیكەی تایبەت بە لاهور شێخ جەنگی و چەند سەركردایەتیەكی نزیكی ئەو .
2- هەڵوەشاندنەوەی هەر دەستكارییەكی پەیڕەوی ناوخۆی یەكێتیی ئەگەر لەداهاتوودا بكرێت.
3- هەڵپەساردنی دۆسیەی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان لە فەرمانگەی حزبەكانی سەر بە كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن تاوەكو سكاڵای لاهور شێخ جەنگی لەلایەن دادگای كەرخ یەكلایی دەكرێتەوە.
بەپێی سەرچاوەیەكی تایبەت ئەو بڕیارەی دادگای كەرخ لەكاتێكدایە كە بڕیارە تا 1ی ئابی داهاتوو ئەگەر بافڵ تاڵەبانیی یاخود بریكارەكەی لەدادگا ئامادەنەبێت، ئەوا دادگا بڕیاری خۆی بەغیابی لەبارەی یەكێتییەوە دەدات كە پێدەچێت هەڵوەشاندنەوەی تەواوی ئەو بڕیارو رێكارانە لەخۆ بگرێت كە لەدوای 8ی تەمموزی 2021 بافڵ تاڵەیانیی دەریكردووە، لەنێوانیشیاندا دەركردنی لاهور شێخ جەنگی و چەند سەركردایەتییەك و گۆڕانكاریی لەنێو حزبەكەی.
لە رۆژی 8ی تەمموزی 2021 بافڵ تاڵەبانی بەبەكارهێنانی هێز لاهور شێخ جەنگی و چەند سەركردایەتیەكی لەیەكێتیی نیشتیمانی كوردستان دوورخستەوەو زنجیرەیەك گۆڕانی لەناو یەكێتیی كرد، لەوكاتەوە دۆخی ناوخۆی یەكێتیی قسەی زۆری لەسەردەكرێت و بەرەوشێكی ناسەقامگیردایە.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس