لە مرۆڤی رەشبین بە دووربە، چونکە ئەوان بۆ هەر چارەسەرێک کێشەیەک دروست دەکەن!(ئەنیشتاین)

وتار

له‌ ٣١ی ئاب داچیم بینی؟

Monday, 08.31.2020, 10:07 AM


ده‌مێک بوو یه‌کێتی له‌ ده‌زگاکانی ‌راگه‌یاندن و دیدارو نوسینه‌کانی، ئاماژه‌ی به‌ په‌یوه‌ندیی توندو تۆڵی ‌نێوان به‌عس وپارتی ده‌کرد، به‌ڵا به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌شه‌ری ناوه‌خۆ بوون، به‌ ڕیکلامێکی حزبی هه‌ڵده‌سه‌نگێنرا، ئه‌گه‌رچی پارتی ماوه‌یه‌ک به‌ر له‌ 31ی ئابدا، له‌ یادی 17 و 30 ته‌موزدا ، له‌قۆڵی کانی قرژاله‌ هێرشی ‌کرده‌ سه‌ر هه‌ولێر‌، ئه‌مه‌ش وای کرد ئه‌و بانگه‌شه‌ی ڕاگه‌یاندنی یه‌کێتی زیاتر له‌ راستی نزی بخاته‌وه‌ ‌ ‌.
باشم له‌ بیره‌ له‌گه‌رمه‌ی هێنانی سوپای پاسداران. بۆ تۆپبارانی باره‌گاکانی حزبی دیموکرات، ناره‌زایه‌تیکی زۆری خه‌ڵک دژ به‌ خیانه‌تی یه‌کێتی له‌ برا کورده ڕۆژ هه‌ڵاتیه‌کانماندا سه‌ری هه‌ڵدابوو ، ئه‌و چرکه‌ ساتانه‌ بوو که‌ هه‌ست ده‌کرا ئه‌گه‌ر دوێنی له‌په‌ڕتوک، ووتاری حزبی، سه‌ر گوزشته‌ی پێشمه‌رگه‌یه‌ک ده‌مان بیست له‌سه‌ر کاره‌ساتی هه‌کاری و ته‌سلیم کرده‌نه‌وه‌ی مه‌لائاواره‌کان بۆ داگیرکه‌ران، ئه‌وا ئیمڕ له‌ ناو ڕوداوه‌کانی هاوشێوه‌ ده‌ژین. ئای چ مه‌رگه‌سات و شه‌رمێک دایگرتبووم، کاتێک له‌به‌رده‌م یه‌کێک له‌قوتابخانه‌کانی عه‌نکاوه‌، چاومان به‌ده‌یان منداڵی بێ پێلاو، ژنانی ماندونه‌ناس، پێشمه‌رگه‌و پیرو په‌که‌وته‌ کورده‌ ڕۆژهه‌ڵاتیه‌کان ده‌که‌وت ، ئاخر به‌ده‌ر له‌ هه‌سته‌ نه‌ته‌وه‌یه‌که‌، ده‌بوایه‌ ئێمه‌ ئه‌وه‌نده‌ بێ نمه‌ک نه‌بوینایه‌ له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و برا کوردانه‌مان، که‌ هه‌مووی ته‌نیا 4 سال تێپه‌ر ی کردبوو، له سه‌ر ‌کۆره‌وه‌که‌ی 91 دا ، که‌ ئه‌وان نانی 3 جه‌مه‌ و پێخه‌ڤی مندڵه‌کانیان له‌گه‌ڵ به‌ش کردبوین . ده‌بێت ئه‌وه‌ش ‌ بڵێین ئه‌گه‌رچی له‌ که‌ناله‌کانی حزبی شوعی کوردستانی زۆر هاوار کرا که‌ هاریکاری برا کورده‌کانمان بکه‌ن، وه‌لێ به‌داخه‌وه‌ شاری هه‌ولێر له‌م روداوه‌دا گه‌لێک که‌مته‌رخه‌م بوو ، جێژنیکان ئاسا هاریکاری نه‌کران.
له‌م چرکه‌ ساتانه‌دا بۆ مێژوو بڵیم حزبی شوعی کوردستان، ئه‌گه‌رچی له‌بواره‌ ئیدانه‌کردنه‌ ‌ سیاسیه‌که‌ی که‌مته‌رخه‌م و له‌رزۆک بوو ، وه‌لێ تاکه‌ پارت بوو به‌ ئاشکرا هاریکاری حزبی دیمۆکرات و ئاوه‌ره‌کانی ده‌کرد . ئه‌و وێنه‌یه‌ ی کاک ‌هادی مه‌حمودم له‌ یاد ناچێت که‌ به‌ ئۆتۆمۆبیل به‌فری بۆده‌هێنان وه‌ له‌سه‌ر شانی خۆی، قاڵبی به‌فری داده‌نا و ده‌یگه‌یانده‌ ده‌ستی برا کورده‌کانمان ، تا له‌ گه‌رمه‌ی ئابدا، که‌مێک تێنوتیان بشکی و له‌شیان که‌مێک فێنک ببێته‌وه‌.
ئه‌گه‌رچی کاک ستران عه‌بدوڵا ، که‌ده‌هاته‌ فلکه‌ی چه‌پ، زۆر جار ده‌بوو به‌نوێنه‌ری یه‌کێتی، کاتێک ره‌خنه‌ی نادیموکراسی بونی ده‌سه‌ڵاتی کوردیمان لێده‌گرت، له‌دوا جاردا بۆ گاڵته‌ کردن ده‌یوت تا قادر نادر نه‌خرێته‌ زیندانه‌وه‌ بروام وایه‌ دیموکراسیه‌ت ‌ له‌کوردستاندا بوونی هه‌یه‌، که‌چی له‌گه‌رمه‌ی چرکه‌ ساتی یه‌که‌می گه‌یشتنی برا کورده‌کانمان بۆ عه‌نکاوه‌ له‌گه‌ل ته‌ له‌فزیۆنی ئازادی حزبی شوعی کوردستاندا ، که‌ وێنه‌ و دیدارمان له‌گه‌ڵ ساز ده‌کردن، ئاسایش ته‌وقیفی کردین که‌ به‌نده‌و ئازا حه‌سیب قه‌ره‌داخی به‌ڕیوبه‌ری ته‌له‌فزیۆن و کاک سۆران حه‌ساری وێنه‌گر بوو ، تا په‌یوه‌ندیان به‌ سه‌روی خۆیانه‌وه نه‌کرد‌ بواریان نه‌داین برۆین، وه‌داوایان لێکردین که‌ نابێت ئه‌وفلیمه‌ په‌خش بکه‌ین ، به‌لام به‌خۆشحاله‌یه‌وه‌ شه‌و په‌خش کرا هه‌مووی چه‌ند رۆژێک به‌رله‌31ی ئابدا، هه‌واڵی زاره‌کی ئه‌وه‌ بڵاو بۆوه‌ که‌ مام جه‌لال وتویه‌تی، ‌ به‌ردێکم هه‌ڵگرتوه‌ یان به‌سه‌ری خۆم داده‌م یان مه‌سعود بارزانی.
شه‌وێک به‌ر له‌ 31ی ئابدا هه‌ست ده‌کرا، ‌گۆرانێک به‌ڕێوه‌یه‌، بۆیه‌ تاڵه‌بانی هاته‌ سه‌ر ته‌له‌فزیۆن و وتارێکی تێکه‌ڵ وپێکه‌ڵی خوێنده‌وه‌ وه له‌کۆتاییدا ‌چیرۆکێکی له‌نیوان گورگ و که‌ردا باس کرد ... بۆ به‌رز کردنه‌وه‌ی وره‌ی هه‌وادارانی.
به‌یانی 31ی ئاب هه‌مومان له‌گه‌ل نزیک که‌وتنه‌وه‌ی ده‌نگی تۆپ به‌خه‌به‌ر هاتین . که‌ خه‌ڵک ‌نه‌یده‌زانی چاره‌نوسی به‌ کوێ ده‌گات، له‌ دوباره‌کردنه‌وه‌ی ‌تۆپباران و شه‌ڕی ناوکۆڵانانی هه‌ولێر، سه‌رله‌نوێ کام کچ وکور‌ شه‌هید ده‌بن وه‌ کام منداڵ ‌ بێ باوک ده‌کرێت‌... ئه‌گه‌ر چی ڕاگه‌یانده‌کانی یه‌کێتی بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌یان ده‌کرد که‌ پارتی له‌گه‌ل ده‌بابه‌ی به‌عس له‌ چه‌ندین قۆڵه‌وه‌ هێرشی کردوه، ده‌نگی تۆپی ده‌بابه‌ ده‌گه‌یشته‌ گوێمان، رادیۆی حزبی ڕزگاری کوردستان بوێرانه‌ داوای له‌خه‌ڵک ده‌کرد که‌ دژ به‌سوپای به‌عس به‌رگری بکه‌ن ،به‌لام هه‌ر به‌دوای ئه‌و چرکه‌ ساتانه‌بوین که‌ هه‌واڵه‌‌که‌ راست نه‌بێت ، ئاخر ده‌بابه‌ی به‌عس واتا ئه‌نفال ، کیمیاباران و مه‌رگ هێنان بۆ گه‌لێک .
به‌هۆی ئه‌وه‌ی ماڵی ئیمه‌‌ نزیک ڕێگای موسڵ بوو ، به‌وردی قۆلێکی شه‌ره‌که‌مان سه‌یر‌ ده‌کرد ، زۆری پێنه‌چوو یه‌که‌م ده‌بابه‌ی ڕژێمی ئه‌نفال ، له‌دوره‌وه‌ بینرا ودواتر له‌گه‌ل نزیک بونه‌وه‌یدا ئاڵای زه‌رد‌ی پارتیش له‌سه‌ری به‌دیارکه‌وت ، ئیتر 2 وێنه ‌له‌ هزرم تێکه‌ڵاو به‌یه‌ک بوو ، یه‌که‌میان به‌بیر هاتنه‌وه‌ی جاشایه‌تی هه‌ر له‌ سواره‌ی حه‌میدیه ‌ تا جاشایه‌تی به‌ر له‌ڕاپه‌رین، دووه‌م وێنه‌ی سوپای ئه‌نفال ، هه‌له‌بجه‌ ، سه‌دام وسه‌ربازی و زه‌بروزه‌نگ ...... ..هه‌ر ئه‌م سات له‌گه‌ل 2 برام خه‌ریکی هه‌لاتن بووین ، له‌گه‌ل سه‌یاره‌یه‌کی تر که‌ ئه‌مانیش هه‌ر به‌نیازی هه‌ڵاتن بوون پێکدادانمان کرد ، له چه‌ند سه‌ت مه‌ترێک له‌ولای ماڵه‌وه‌ی خۆمان و سه‌یاره‌که‌مان تێک چوو، وه‌ ده‌بابه‌کانی به‌عس هه‌ر 4ده‌وری هه‌ولێریان گرت ، وه‌نزیک نیوه‌رۆ بوو چه‌کداره‌کانی پارتی به‌ چه‌ندین ئۆتۆمۆبیل ‌و به‌ ‌هه‌لهه‌له‌ هاتنه‌وه‌ ناو کۆلانه‌کانی شار ، به‌ ڵام خودی زۆرێک له‌ پارتی و بنه‌ماله‌کانیشیان شۆک وحه‌په‌سابون ، له‌و هاریکاریه‌ی نێوان خۆیان و به‌عسدا ، ئیتر ‌ سیمای مه‌رگ باڵی کێشا به‌سه‌ر شاراو ، هه‌ولێر ماته‌مینی گشتی دور له‌ڕاگه‌یاندن راگه‌یاند . ئه‌مه‌ جگه‌له‌وه‌ی هه‌ر به‌رپرسه‌ی سه‌ربازی پارتی و چه‌کداره‌کانی بوو ، که‌وتبونه‌ گیانی هه‌وادارنی یه‌کێتی ، تۆڵه‌ی ده‌رکردن، ماڵ تاڵان کردن ، ئازاردانی که‌س وکاری خۆیانیان لێده‌کردنه‌وه‌ ، به‌لام زۆر به‌ دڵ ره‌قانه تر‌ ، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌ تاڵانی ماڵ و ئۆتۆمۆبیلی خه‌ڵک و لایه‌نه‌سیاسیه‌کانی تردا ، که‌به‌راده‌یه‌ک هه‌ست ده‌کرا ئه‌نفالی نوێ یه ، به‌ڵام له‌بڕی قه‌ره‌داخ ، هه‌ولێره‌ ، که بۆ مێژوو بڵێم زیاتر بواری ئۆتۆمۆبیل گرتبۆوه‌ ،وه ‌ ‌به‌راده‌یه‌ک بوو ، بۆ رۆژی دواتر پارتی ده‌یان مه‌فره‌زه‌ی تایبه‌تی سه‌ر به‌ وه‌جی بارزانی له‌کۆچ و کۆلانه‌کان دانا ، تا سنوره‌ک بۆ تالانکردنی شاری هه‌ولێر دابنرێت ،که‌ لێره‌دا ده‌بێت ئه‌وه‌ بوترێت سوپای به‌عس و گاردی کۆماریه‌که‌ی ، زۆرکه‌متر له‌ چه‌کداره‌کانی پارتی تاڵانی خه‌ڵکیان کرد. که‌‌شه‌و داهات شه‌وێک بوو ، چرکه‌ ببوو به‌ ‌ ساڵ ، وه‌ زۆربه‌مان چاوه‌ڕوانی ئه‌نفال کردنێکی نوێ بوین ، ئاخر هه‌ر له و‌گه‌ره‌که‌که‌ی ئێمه ‌نیشته‌جی بوین ، هێزی گاردی کۆماری ڕژێم له‌دره‌نگه‌ شه‌ودا به‌ دروشمی بلروح بلدم نفدیک یاسه‌دامیان ده‌وته‌وه‌، ترس و نه‌عله‌تیمان له‌پارتی و به‌عس تێکه‌ڵ به‌یه‌ک ببوو .
سوپای به‌عس له‌زۆر شوێندا هه‌مووی 3 رۆژ توانی بمێنیته‌وه‌ ، چونکه‌ ئه‌مه‌ریکا کۆمه‌لێک سارۆخی له‌ به‌ غدا دا ، به‌ڵام پیاوانی ئه‌من بونیان هه‌رمابوو ، وه‌ پیاوانی تری ڕژێم به‌ شێکیان به‌ ئاشکرا خۆیان به‌دیار ‌خست ، که‌یه‌کێک له‌وانه‌ی قه‌ت به‌نده‌ بروای نه‌ده‌کرد ، سه‌رۆکی حزبی دیموکراسخوازان/به‌شی هه‌ولێر بوو .. که ‌ناوی ئه‌حمه‌د عه‌بدولعه‌زیز بوو ، ته‌نانه‌ت جاری واهه‌بوو هه‌ره‌شه‌ی له‌پارتیش ده‌کرد که‌ناتوانن هیچی لێ بکه‌ن.
ئه‌گه‌رچی حزبی شوعی کوردستان له‌ ‌به‌شداریکردنی حکومه‌ته‌که‌ی پارتی هه‌ڵه‌یه‌کی مێژووی کرد ، به‌لام ناکرێت رۆڵی بوێرانه‌ی رادیۆی ئازادی و ڕیگای کوردستان له‌یاد بکه‌ین ، که‌ داوایان له‌خه‌ڵک ده‌کرد دژ به‌ عسیه‌کان بوه‌ستنه‌وه‌ و یه‌که‌م جاریش بوو ره‌خنه‌ی بوێرانه‌یان له‌ پارتی ده‌گرت.
هه‌ مووی 2 رۆژی پێچوو له‌ چوارده‌وری قه‌ڵا، توشی هاوڕێ عه‌لی سیاسی بوم، ووتی له‌دوای ده‌رکردنی پارتی له‌ هه‌ولێر به‌ئاستی مامۆستا سه‌عد داکۆکیم لی کردونه‌ که‌ چی له‌م 2 رۆژه‌ 3 جار تێیان هه‌ڵداوم، بۆیه‌ ڕیگای هه‌نده‌ران ده‌گرمه‌ به‌ر ، ئه‌گه‌رچی داوام لێکرد، دان به‌خۆتا بگره‌، ئه‌وا ده‌بینی ڕۆژانه‌ چه‌ند گه‌نجی کورد، له‌ سه‌رسنوره‌وه‌ ته‌رمه‌کانیان ده‌گاته‌وه‌ هه‌ولێر، که‌چی ووتی‌ مه‌حاڵه‌ بتوانم له‌ ژێر ده‌سه‌ڵاتیان بژیم، وه‌ ڕه‌وی گه‌نجان و سیاسیه‌کانی هه‌ولێر ده‌ستی پێ کرد
ئه‌گه‌رچی له دوای 31ی ئابدا پارتی له‌چاوی زۆرینه‌ی خه‌لک وه‌ک هێزێکی جاش ئاساده‌هاته‌ به‌رچاو ، یه‌کێتیش ببوه‌ هێزێکی شۆڕشگێر ، به‌ڵام له‌م کاتدا ، یه‌کێتی گه‌وره‌ترین تاوان و خیانه‌تی دژ به‌ خه‌ڵکی کوردستان ئه‌نجامدا ، ئه‌ویش به‌بردنی ‌ هه‌ندێ له‌و ئامێره‌ کاره‌بایه‌نه‌ی دوکانی بوو ، تاکاره‌با له‌کوردستان کارنه‌کات ، به‌مه‌ش کاره‌ساته‌که‌ی، به‌سه‌ر خه‌ڵکدا، قوڵتر وگه‌روه‌تر کرد ، که‌به‌هه‌ق ده‌توانین بڵێین ڕۆژی دۆزه‌خ ئاسا بوو.
چه‌ند ڕۆژه‌ک دوای 31 ی ئاب پارتی لێبوردنه‌کی گشتی بۆ کادیرو ئه‌ندام ولایه‌نگرانی یه‌کێتی ده‌رکرد ، به‌مه‌ش که‌مێک گرتنی خه‌ڵک که‌م کرایه‌وه‌ بارودۆخه‌که‌ که‌مێک هێور بۆوه‌ . به‌لام دوای ماوه‌یه‌ک که‌ یه‌کێتی خۆی گرد کرده‌وه‌ و سه‌ره‌تا به‌ هاوبه‌شی تۆپه‌کانی ئێران ، توانیان هه‌ندێ شوێن بگرنه‌وه ‌‌ ، که هێرشه‌کانیان ‌به‌ناوی گه‌رده‌لولی تۆڵه‌وه‌ ده‌ستی پێکردبوو . پارتی بۆ چاو ترساندنی خه‌ڵک و لایه‌نگرانی یه‌کێتی ، رۆژ و شه‌و ڕه‌ش بگیری لاوانی ده‌کرد . له‌هه‌موو گه‌ڕه‌کێکداشه‌وانه‌ کۆمه‌لێک گه‌نجی به‌ره‌و زیندان ده‌برد ، ئاله‌م کاتیشدا له‌به‌رچاوم پارتی و‌ ئه‌ژدیهاک یه‌کسان ببون .
وه‌له‌ماوه‌یه‌کی که‌مدا شه‌ری پارتی و یه‌کێتی وه‌ک مه‌سه‌له‌ی مشک و پشیله‌ی لێهاتبوو ، هه‌ر رۆژه‌ی یه‌کێکیان وره‌ی به‌رده‌دا و چه‌ندین شارو شارۆچکه‌ لێ ده‌گیرا....تاسه‌ره‌نجام سنوری ئه‌و 2 پارته‌ بوه‌ دێگه‌له‌ .
پارتی هه‌ر زوو هه‌وڵی دا هه‌مو سیماکانی شاری هه‌ولێر نه‌هێلێت ، ئه‌وه‌بوو له‌به‌رده‌م هۆڵی میدیا په‌یکه‌ری شه‌هیدان (عه‌بدولخالق مه‌عروف و موسا عه‌نته‌ریان) تێکدا ،(ناوه‌ندی ڕۆشنبیری سه‌رده‌م) که‌ مه‌ڵبه‌ندێکی زۆر ئاکتیڤی ڕۆشنبیری بوو له‌ هه‌ولێر ، به‌ بیانوی نوێکردنه‌وه‌ ده‌رگاکه‌یان داخست ، زۆربه‌ی ئێواران بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵک کۆنه‌بێته‌وه‌ له‌ ‌ (فلکه‌ی چه‌پ) ئاوڕشێنیان ده‌کرد ، له‌کاتێکدا ئاوڕشێن ته‌نیا ئه‌و شه‌قامه‌ی گرتبۆوه‌!؟ سیمای گرتنی ئه‌و گه‌نجانه‌ ده‌ستی پێکرد که‌ جلی سه‌وزو ڕه‌شیان له‌به‌رده‌کرد ، .هه‌موو ئه‌مانه‌ ش بۆ سه‌پاندنی سیمای ترس بوو به‌سه‌ر خه‌لکدا.
به‌نده‌ پێی وابوو به‌هۆی 31ی ئابه‌وه‌ ، پارتی له‌سه‌رجه‌م جیهاندا ڕسوا بووه ، ‌ بۆیه‌ جارێکی تر خیانه‌تی له‌م چه‌شنه‌ ناکات و ئه‌زمونێ‌ک وه‌رده‌گرێت ، که‌چی له‌مه‌شد هه‌ڵه‌بووم ، چونکه‌ هه‌مووی ماوه‌یه‌کی که‌می پێچوو سوپای داگیرکه‌ری تورکیای هێنا ، سه‌رۆکی پارتیش له‌یادی یه‌کساله‌ی 31ی ئابدا کۆبونه‌وه‌یه‌کی جه‌ماوه‌ری له‌ناو مه‌کته‌ب سیاسی تاڵانکراوی یه‌کێتی ڕێک خست و شانازی به‌ 31 ی ئابه‌وه‌ کرد.
ده‌بێت دان به‌و ڕاستیه‌ش دابنرێت یه‌کێتی و فشاره‌کانی ڕۆڵی خۆیان هه‌بوو له‌ هه‌نگاونانی پارتی بۆ 31ی ئابدا ، چونکه‌ پارتی له‌ به‌ره‌کانی شه‌ردا به‌ره‌و تێکشکانه‌کی گه‌وره ده‌ڕۆیشت ، بۆیه‌ له‌پێناوی مانه‌وه‌ی خۆی ، سڵی له‌ 31ی ئاب و ده‌ست تێکه‌لاو کردنی له‌گه‌ل تاوانباراترین ڕژێمی داگیرکه‌ردا نه‌کرده‌وه‌.

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس





وێنە

مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی
جاشایەتی ئال بارزانی بۆ ئەردۆغان
تابلۆکانی شەهیدانی قەلەم لەکوردستان

راپرسی

چارەنووسی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی چۆن دەبینیت؟