هەواڵ
نەهێنیەکانی ٣١ ئاب
Monday, 08.31.2020, 01:20 PM
حسێن پهڕلهمان
دادوهری لێكولینهوه ولهناوبردنی دیلهكانی 31ی ئاب
نەهێنیەکانی ٣١ ئاب
ئەمرۆ 31/8/2020 ماوهی ٢٤ سال تێپەردەبێت بەسەر خیانەتی 31 ئاب، سالانە نەهێنی نوێ لەسەر ئەم خاینەتە ئاشکرا دەبێت ئەمسال TEVDAPress بۆ یەکەمین جار وێنەی حاکم تەحقیقی لەناوبردنی بەشێک لە کادیرە دیلهكانی یەکێتی ئاشکرا دەکات.
دوای ئەوەی مسروور بارزانی لە سالی ١٩٩٩ دەبێتە ئەندامی مەکتەبی ساسی دواتر لە سالی ٢٠٠٠ دەبێتە بەرپرسی پاراستن .
مەسرور بارزانی کۆتایی بە دۆسییەی سەرکردە دەسگیرکراوەکانی یەکێتی دەهێنێت له رێگهی لژنهیهكهوه كه لە پێنج کەس پێکهاتووە، لهوانهش:
(مەسروور بارزانی ، ئازاد بەرواری ، عسمەت ئەرگوشی ، کەریم سنجاری و حوسین پەرلەمان).
حوسێن علی کەمال ناسراو بە حسین پەرلەمان لە کۆنەوە حاکمی لێكولینهوهی پاراستن بووە وە ماوەیهكیش پەرلەمانتار بووە.
لەدوای سالی ٢٠٠٣ وە لەسەر پشکی پارتی لە حکومەتی عێراق دەبێتە وەکیل وەزیر، دواتر هەر لەوەزارەتی ناوەخۆی عێراق دەمێنێتەوە پلەی جیاجیا وەردەگرێت .
لە دوای ٣١ ئاب بە دیارکراوی لە سالی ٢٠٠٠ بەرپرسی تحقیقی سەرکردەکانی یەکێتی دەبێت کە لای پارتی به دیل گیرابوون لە ٣١ ئاب.
تەڤدا پرێس، بۆیەکەم جار ئەم نەهێنیە ئاشکرا دەکات و وێنەی ئەم جەلادەی ٣١ ئاب بهڵاودهكاتهوه.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس