لە مرۆڤی رەشبین بە دووربە، چونکە ئەوان بۆ هەر چارەسەرێک کێشەیەک دروست دەکەن!(ئەنیشتاین)

هەواڵ

ماوەی سزادانی شێروان و ئەیــــــــــاز لەزیندان درێژکرایەوە

Monday, 07.18.2022, 10:52 AM


سەرچاوەیەکی تایبەت بە تەڤدای ڕایگەیاند: هەردوو سزادراوی بادینان 'شێروان شێروانی و ئەیاز کەرەمی'' لەزیدان ماوەی سزاکەیان بۆ ٣٠ رۆژی تر درێژکرایەوە.
دوای ئەوەی شێروان شێوانی، رۆژنامەنووس لەزیندان لەڕێی پێوەندیەکی تەلەفونیەوە ڕای خۆی سەبارەت چاوپێکەوتنەکەی مەسرور بارزانی لەگەڵ رۆژنامەنووسان دەربری بەوهۆیەوە ١٥ رۆژ سزادرا و پێوەندی کردنی لێ قەدەخە کرا و هاوکاتیش ئەیاز کەرەمی، رۆژنامەنوس وەک نارەزایەتیەک لەسزاکەی شێروان ڕای خۆی دەربری ئەویش ١٥ رۆژ سزادرا.

ئەمرۆ لەسەرچاوەیەکی تایبەت و نزیک لەکەس و کاری دەستگیرکراوانی بادینان بە تەڤدای ڕاگەیاند کە ماوەی سزاکە لە ١٥ رۆژەوە بۆ ٣٠ رۆژ درێژکراوەتەوە و وە سزادان و فشار دروست کردن بۆ سەر زیندانیەکانی دیکەیش بەردەوامە.
ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی ووت / بە پێی ڕۆژژمێری چاكسازی گەورانی ھەولێر دوو رۆژ پێش ئێستا  عەرەفە بووە !!!!  بەپێی ئاگاداریەکانی ڕۆژانی جەژن کە بڵاودەکرێتەوە.
هەر لەم زیندانەدا ئازادیخوازان بادینان بەر لە جەژن لەسەر لێدوانێکی شێروان شێروانی و ئەیاز کەرەم سزادەدرێن و تەلەفۆنیان لێ قەدەغە دەکرێت و لە قاعەکانیان دەگوازرێنەوە .

هەر بەو سزایەی کە خۆیان بەدەر لە یاسا بە ئارەزووی کەسی بۆیان داناوە دەبوایە بەر لە جەژن سزاکەیان لەسەر لادرایە بەڵام وا جەژنیش کۆتایی هات ، نە لە جەژن ڕێگایان درا تەلەفۆن بۆ کەسوکاریان بکەن ، نە گەڕاونەتەوە قاعەکانیان .
جا پرسیار ئەوەیە حکومەتێک ئامادەبێت بازرگانانی مادەی بێ هۆشکەر ئازاد بکات بەڵام ئازادێخوازێک کە داوای دیموکراتی و ئازادی ڕادەربڕین بکات نەک بە حکومدانێکی قەرەقوشی بەدەر لە یاسا حکومیان بدات تێرنەبێت لە زیندانیش سزای دەرونیان بدات، جگە لە دیکتاتۆری ئەم حکومەتە هیچ پێناسەیەک ناگرێتەوە ، و ڕوونە ڕۆژی ئەمانیش بەدەردی سەرجەم دیکتاتۆرە لەناوچووەکان ئاوادەبێت ...

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس





وێنە

مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی
جاشایەتی ئال بارزانی بۆ ئەردۆغان
تابلۆکانی شەهیدانی قەلەم لەکوردستان

راپرسی

چارەنووسی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی چۆن دەبینیت؟