هەواڵ
دەزگای ئیتیلاعاتی ئێران، باندێکی لەشفرۆشی لە هەولێر دەستگیر دەکەن
Monday, 07.18.2022, 04:11 PM
”زیاتر لە هەزار لەشفرۆشی ئێرانی هێنراونەتە هەولێر و مامەڵەیان پێوەکراوە”
ئەم گروپە خەریکی هاوڕەگەزبازی، قومار، ساختەکاری، لەشفرۆشی بوون
هەواڵگری سوپای پاسداران، بەرپرسی گەورەترین باندی مامەڵەکردن بە ژنان و كچانی ئێرانی دەستگیرکرد کە ژنەکانی بۆ هەولێر دەنارد و لە هەولێر مامەڵەیان پێوەدەکرا.
بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی تەسنیمی ئێرانی، ژمارەیەک چەکداری سەر بە گروپی ئیمام زەمان کە گروپێکی سەر بە ئیتلاعاتن، بەرپرسی گەورەترین باندی مامەڵەکردن بە ژنان و كچانی ئێرانی دەستگیرکرد کە ژنەکانی بۆ هەولێر دەنارد و لە هەولێر مامەڵەیان پێوەدەکرا.
سەرۆک باندەکە ژنێکە بەناوی زەهرا مەنسوری کە خەڵکی هەمەدانە، نازناوی سارایە، ئەم ژنە خۆی هاوڕەگەزخوازە و دوای بڵاوبونەوەی هەواڵی دەستگیرکردنەکەی، میدیا ئۆپۆزسیۆنەکانی ئێران کە لە دەرەوەی ئێران پەخش دەکەن، ئەم کارەیان بە سەرکوتکردن و دژایەتی کەسانی هاوڕەگەزخواز باسکردووە.
ئاژانسی تەسنیمی ئێرانی یڵاوی کردووەتەوە، دەستگیرکردنی زەهرا مەنسوری، دوای چەند مانگێک چاودێریکردن دێت لەلایەت دەزگای ئیتلاعاتەوە، لەڕێی ئەو ژنەوە ناوی دوو کەسی دیکەیان دەستکەوتووە کە سەرپەرشتیاری گشتی ئەو گروپەن، بەناوەکانی عەلی رەزا فەرجەدی و کەتی.
ناوەندی بازرگانی ئەم گروپە شاری هەولێر بووە، بەپێی زانیارییەکان تەنها لە ڕێی ئەم گروپە زیاتر لە هەزار لەشفرۆشی ئێرانی هێنراونەتە هەولێر و مامەڵەیان پێوەکراوە.
جگە لە لەشفرۆشی، ئەم گروپە خەریکی هاوڕەگەزبازی، قومار، ساختەکاری بوون، تەنانەت بەشێک لە کارەکانیان هەڕەشەکردن بووە لە خەڵک لەڕێی بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆ و وێنەی سێکسی.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس
بابەتی تر
تەڤدا پرێس: ماوەی سزادانی شێروان و ئەیــــــــــاز لەزیندان درێژکرایەوە
تەڤدا پرێس: ل سهردهما كابینا 9 دا 83 چالاكڤان و ڕۆژنامهڤانێت بههدینان هاتینه دهستهسهركرن
تەڤدا پرێس: لێپرسراوی هێزی دژە تیرۆری یەكێتیی فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرچوو
تەڤدا پرێس: عێراق كه داواى 26 ملیار دۆلار لهتوركیا دهكات
تەڤدا پرێس: ئاژانسێکی جیهانی ڕاپۆرتێکی لەسەر هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە
هەڤراس شوان: چوار ساڵ تێپهری كرد بهسهر بهههوهس زیندانی كردنم.
تەڤدا پرێس: دادگاى دهۆک ٣ ساڵ زیندانى بەسەر مەکى ئامێدىدا سەپاند
ئەیوب بارزانی: مهژیێ شۆڤهنی یێ تركان دهست بسهر ئیرادهیا باشوور دا گرتیه
تەڤدا پرێس: ٣٠سالە بەرپرسی دارایی پارتی مسعود بارزانی و مسروریش نەیان توانیوە بیگۆڕن
درەو مێدیا: كورد كاندیدی سەرۆك كۆمار یەكلابكەنەوە، یاسای نەوتو غاز یەكلابكرێتەوە