وتار
سیناریۆی پارتی دوای تیرۆرکردنی سۆران مامە حەمە
Friday, 07.22.2022, 06:50 PM
ئەمڕۆ لەبەردەم یادو بۆنەی شەهید سۆرانداین ، ئەمڕۆ ١٤ ساڵ بەسەر تیرۆركرنی رۆژنامەنوس سۆرانی مامە حەمە تێپەڕبوو هاوشێوەی هەریەک لە سەردەشت عوسمان ویداد حوسێن و عبدالستار تاهیرو تەواوی رۆژنامەنووس و چالاكوانە كوژراوانەكانی دیكە تا ئێستا بكوژانی شەهید سۆران دەستگیر نەكراون ، سۆرانی مامە حەمە ڕۆژنامەنوسێك بوو لەژێر سێبەری تیرۆرو لەزۆنی مەرگدا کاری ڕۆژنامەنوسی دەکرد ، بەردەوام خەریکی نوسینەوەی چیرۆکی گەنجانی شارەکەی بوو ، سۆران مامە حەمە بەهۆی خستنەڕوی گەندەڵیو فەزاحەتەكانی پارتی لەکەرکوک چەند جارێك هەڕەشەی كوشتنی لێكراوە و مەترسی لەسەر ژیانی هەبووە، بەڵام ئەو دەیویست لە رێگەی وشەوە دنیایەکی باشتر دروست بکات بۆ ژیان .
قێزەونترین تاوان کە پارتی دیموکراتی کوردستان لە دوای تیرۆر کردنی هەریەک لە شەهید ( سەردەشت و ویدادو سۆران و عبدالستار تاهیر)و رۆژنامەنوسەکانی تر ئەنجامی دابێت گرتن و ئەشکەنجەدان و زیندانیکردنی رۆژنامەنووس و چالاكوانەکانی بادینانن، ڕۆژنامەنووس و چالاکوانەکانی بادینان سەرباری ئەو گوشارە زۆرەی پارتی بەردەوام بوون لە چالاکی و خۆپیشاندان و ڕەخنەی توندیان لە پارتی و شێوازی حوکمڕانیەتی ئەو حیزبە دەگرت ، لایڤەکانیان لە سۆسیال میدیا عەرشی پارتی هەژاندبوو ، لەم دۆخەدا پارتی سیناریۆی هەڵمەتی گرتن و زیندانیکردنی بۆ رۆژنامەنووس و چالاکوانەکانی بادینان دەستپێکرد .
سیناریۆکەی پارتی دەستی گەیشت بە بەشێکی ئەو ڕۆژنامەنوس و چالاکوانانەی کە هاوشێوەی شێروان شێروانی سیمبولی گیراوانی بادینان بوون ودەستگیریکردن و تۆمەتی جاسوسیکردن بۆ پەکەکەو تێکدانی ئاسایش و ئارامی کوردستانیان درایە پاڵ ، بەشێکی تری سیناریۆکەی پارتی تیرۆرکردن و لەکەدارکردنی کەسایەتی ئەو ڕۆژنامەنوس و چالاکوانانە بوون کە پارتی دەستی پێنەدەگەیشتن ئەویش لە ڕێگەی پەیج و ئەکاونتی فەیکەوە نوسینی بابەت و کۆمێنتی نەشیاویان لەسەر بڵاوبکرێتەوە ،بەڵام دیوی پشتەوەی سیناریۆکەی پارتی تاقیکردنەوەی شەقامی کوردی بوو تا چی ئاستێک ئامادە و پشتیوانی لە چالاکوانانی بادینان دەکەن ،دواجاریش جیاوازی نێوان کابینەی نۆیەم وکابینەکانی پێشخۆی نەخشەڕێگاکەیەتی! نەخشەڕێگای کابینەی نۆیەم نەخشەڕێگایەکی هەواڵگرییە بۆ ئیدارەدان و کێشەکانی نێوان خۆی و خەڵک و ڕەخنەگران بە هەڕەشەو پەلاماردان و زیندانیکردن و ئەشکەنجەدان چارەسەر دەکات .
ئێستاو دوای چەندین ساڵ لە بێ تاوانی و لە زیندانیکردن و ئەشکەنجەدانی چالاکوانەکانی بادینان کابینەی نۆیەم بەبێ شەرم و سڵەمینەوە بەبەرچاوی خەڵکی کوردستان و دونیاوە تۆمەتیان بۆ دەهۆنێتەوەو یاری بە کەیسەکانیان لە دادگا دەکات ! خۆ ئێستا دەبینن پارتی چۆن کۆمەڵگا لە سیناریۆیەكەوە بۆ شانۆیەكی تر دەگوازێتەوە ! خۆ دەبینن دوای شەهیدکردنی سۆران دۆخی ڕۆژنامەنوسان ناشیرینتر بووە !
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس
بابەتی تر
ئەیوب بارزانی: ليس من شك أن حكومة أربيل تتحمل قسطها من المسؤولية عن الجريمة البشعة لموقفها المتخاذل
ئەیهان سەعید: سەیری پارادۆکسەی پارتی چەند خوێنی کورد لایان بێ نرخە!
تاكۆر زهردهشت: بنهماڵا بارزانی گهلی مه مهحكومی بێ كرامهتیێ كریه
عەبدوڵای مەلا نوری: هەمواری یاسای نەوت و گاز… ئەو تاوانەی بە بێدەنگی تێپەڕی!
دلێر محەمەد نوری: لە نێوان ئایین پەروەری و ئایین ناسیدا
فەلاح مستەفا: فزاحەتێکی گەورەیی بەرپرسان لە لەندەن
کارزان عەلی: کۆبونەوەی ناتۆ و پرسی کورد
کەمال جەمال موختار: لە خڕەی ناوزەنگەوە بۆ گردی زەرگەتە (بەشی سێیەم)
مەحمود عەبدوڵڵا: یەکگرتویی چەکە تاقینەکراوەکەی کورد
بێریڤان بەرگارەیی: کێ تاوانباری سەرەکی کوشتنی دوو مامۆستاکەی زانکۆیە!؟